بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەسعوود بارزانی

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەسعوود بارزانی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە بارزانی (ڕوونکردنەوە).
مەسعوود بارزانی
لەدایکبوون١٦ی ئابی ١٩٤٦ (٧٨ساڵ)
مەهاباد
پیشەسیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵمەسروور بارزانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
خێزانئیدریس بارزانی، عوبەیدوڵا مستەفا بارزانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەسەرۆک وەزیرانی عێراق (٢٠٠٤–٢٠٠٤)، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (٢٠٠٥–٢٠١٧) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

مەسعوود مستەفا بارزانی (لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە مەھاباد)، سیاسەتوان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە،[١] لەماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندابووە.[٢]

ژیان

مەسعوود بارزانی لەگەڵ جۆرج بووش

بارزانی لە شاری مەهاباد لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە سەردەمی حکومەتی کۆماری کوردستان لەدایکبووە،[٣]خوێندنی تەواو نەکردووە بەهۆی ژیانی سیاسی بنەماڵەکەی، لە تەمەنی ١٦ ساڵی بووتە پێشمەرگە لە هێزەکانی پارتی دیموکرات .ساڵی ١٩٧٠ لە کۆنگرەی هەشتی پارتی دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەند.ساڵی ١٩٧٩ لە شوێنی مستەفا بارزانی باوکی بووە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و لەو ساڵەوە تا ئێستا بەردەوامە. بارزانی لە دوای شەڕی کەنداوەوە ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە سیاسەتی باشووری کوردستان.

مەسعوود بارزانی لە ساڵی ١٩٦٥ ھاوسەرگیریی کردووە و ٨ منداڵی ھەیە کە ٥ی کوڕە و ٣ی کچ؛ بەڵام ناو و وێنەکەی ھاوسەرەکەی لە ھیچ سەرچەمێکدا دیار نەکراوەتەوە.[٤] مەسعوود بارزانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی) و عەرەبی باش دەزانێت و ھەروەھا دەتوانێت بە فارسی و ئینگلیزیش بدوێت.[٤]

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

لە دەرئەنجامی شکستی سەددام حوسێن لە شەڕی کەنداو (١٩٩١) و ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی ، دامەزراندنی دامەزراندنی حکومەتێکی کوردی بوو لە باکووری عێراق کە بە "باشووری کوردستان" ناسراوە. ساڵی ١٩٩٢ پاسپۆرتی تورکیای پێدرا لەلایەن تورگوت ئۆزال سەرۆکی ئەوکاتەوە بەمەبەستی یارمەتیدانی بارزانی بۆ گەشتکردن بە ئازادی. [٥] تەنها چەند مانگێک دوای دروستکردنی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری، هەڵبژاردنی ئازاد لە ساڵی ١٩٩٢ بەڕێوەچوو. دوو پارتی سەرەکی ، ئەوانیش پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی ، دەنگەکانیان دابەش کرد، دواتر وەزارەتەکانی حکومەتیان بە یەکسانی دابەش کرد. بەڵام لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ شەڕ لە نێوان پێشمەرگەکانی یەکێتیی و پارتی دروست بوو. لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بارزانی داوای هاوکاری لە ڕژێمی سەدام حوسێنی کرد بۆ ئەوەی هاوکاریی بکات لە بەرەنگاربوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە هاوکاری ئێرانی وەرگرتبوو. پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاری سوپای عێراق یەکێتیی لە شارە گەورەکانی باشووری کوردستان دوورخستەوە. بەڵام دواتر یەکێتی سلێمانی و بەشێک لە پارێزگای ھەولێریان کۆنترۆڵکردەوە . شەڕەکە بەھۆی ڕێکەوتننامەی ئاشتی واشنتۆن کە لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩٨ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئەوسای ئەمریکا مادلین ئۆلبرایت لە نێوان جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئیمزاکرا، کۆتایی پێھات.[٦]، بەڵام کاریگەرییەکانی شەڕەکە بەردەوام بوو باشووری کوردستان دابەش بوو لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان لە باکووری ڕۆژئاوا و یەکێتیی لە باشووری ڕۆژهەڵات. [٧] دوای هێرشکردنە سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، پارتی و یەکێتیی وردە وردە حکومەتێکی یەکگرتووی هەرێمایەتییان دامەزراند. بارزانی بووە یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی عێراق و لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٤ سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بووە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٥ لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا [٨] [٩] [١٠]

بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی فەرمیی بۆ چەند وڵاتێک کردووە و کەسایەتییە بەرزەکانی وەک جۆرج بوش سەرۆکی ئەمریکا و تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و پاپا لە ڤاتیکان و سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە ڕۆما و شا عەبدوڵڵای عەرەبستانی سعوودی لە ڕیاز بینیوە. [١١]

لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٩، لە یەکەم هەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی بە دەنگدانی جەماوەری وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە و ٦٩.٦%ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. هەڵبژاردنەکان لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بە وردی چاودێری کرا.

خولی سێیەمی سەرۆکایەتی

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣، دوای تەواوبوونی ماوەی ٨ ساڵەی، پەرلەمان ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە [١٢] [١٣]بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ھەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی تر لە سەرۆکایەتی ھەرێم بمێنێتەوە. ئەمەش مشتومڕێکی سیاسی گەورەی نایەوە لە باشووری کوردستان بەوەی ئەم بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە سەرۆکی ھەرێمیان بە سەرۆکێکی ناشەرعی یاخود سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوە ناو دەبرد.[١٤]بارزانی یەکێک بوو لەو هەشت کاندیدەی کە لە گۆڤاری تایم بۆ ساڵی 2014ی گۆڤاری بۆ کەسایەتی ساڵ لە لیستی کورتدا هاتبوو، بەهۆی هەوڵەکانی بۆ پاڵنانی سەربەخۆیی کورد لەگەڵ شەڕی بەردەوامی دژی دەوڵەتی ئیسلامی . [١٥]

ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)

بارزانی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە


لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ بارزانی ڕایگەیاندبوو کە هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات [١٦] لە ڕۆژی دوای ڕیفراندۆمەکە, ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧، ڕایگەیاند کە ڕیفراندۆمەکە سەرکەوتوو بووە و داوای لە وڵاتانی دراوسێ کرد کە کراوە بن بۆ گفتوگۆی داهاتوو. [١٧]

حکومەتی عێراق ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی ڕەتکردەوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی, چوونە ناو شاری کەرکووک کە لە ژێر دەستی هێزە کوردییەکان بوو، بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتیی لە شارەکە وای کرد هێزەکانی ژێر سەرپەرشتی پارتییش لە شارەکە بکشێنەوە ،بەم هۆیەوە شارەکە کەوتە دەست حکومەتی ناوەندی.ئەم هەنگاوانەی حکومەتی عێراق لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەک کردەوەیەکی ئاسایی سەیرکرا.[١٨]

دوابەدوای شکستی ڕیفراندۆم و خەسارەکانی خاکی پێشمەرگە ، بارزانی لە ٢٩ی تشرینی یەکەم ڕایگەیاند کە دەست لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکێشێتەوە.[١٩]لە ئێستادا وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لە سیاسەتکردن و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ باڵیۆزی ولاتان ئەنجام دەدات.بارەگای بارزانی وەک شوێنی بڵاوکردنەوەی بۆچوون و هەڵوێستەکانی خۆی دامەزراند. [٢٠][٢١] [٢٢]

ڕەخنە

لە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم و دوای تەواوبوونی سەرۆکایەتییەکەی ڕەخنەگرانی بە کەسێکی عەشایەر و خێلەکی ناوی دەبەن،وەک کەسێکی بەرژەوەندخواز ناوزەندی دەکەن.گوایە ئەندامانی بنەماڵەی مەسعود بارزانی کۆنتڕۆڵی ژمارەیەکی زۆر لە کارگە بازرگانییەکانی باشووری کوردستان دەکەن، کە بەهای گشتییان چەند ملیار دۆلارێکە، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەک لەسەر خاوەندارێتی لەو شێوەیە لەلایەن خودی مەسعوود بارزانییەوە نەخراوەتەڕوو .لەکاتێکدا زۆرجار تۆمەتی گەندەڵی ئاراستەی هەردوو بنەماڵەی بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان لەلایەن سەرچاوەی کورد و چاودێرانی نێودەوڵەتی دەکرێن، بەڵام بارزانی لە چەندین بۆنەدا ڕەتیکردووەتەوە خاوەندارییەتی کارگە بازرگانییەکان بکات .[٢٣] هەروەها نا شەفافیەتی دارایی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی و ئاسانکاری نەکردن بۆ گەیشتن بە زانیارییەکان، نەبوونی ئازادی ڕاگەیاندن لە هەرێم دیارترین ئەو ڕەخنانەن لە مەسعود بارزانی دەگیرێت.لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠١٠ ڕۆژنامە زمانحاڵی ئۆپۆزیسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستانی بە سەرۆکایەتی بارزانی تۆمەتبار کرا بەوەی بڕە پارەیەکی زۆر لە قاچاخچێتی نایاسایی نەوتیان خستۆتە گیرفانی خۆیەوە. [٢٤] [٢٥]لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٥ کەمال قادر ، مامۆستای زانکۆ خاوەن ڕەگەزنامەی نەمساییە، بەهۆی زنجیرەیەک بابەتەوە کە ڕەخنەی لە حکومەت و بنەماڵەی بارزانی گرتبوو، لە کوردستانی عێراق دەستگیرکرا. بە تۆمەتی ناوزڕاندن تۆمەتبار کرا و سزای سی ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. [٢٦] لە ساڵی ٢٠٠٦ دوای فشاری نێودەوڵەتی لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و پەیامنێرانی بێ سنوور و حکومەتی نەمسا ئازادکرا. [٢٧] لە مانگی ئایاری ٢٠١٠ ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان دوای ڕەخنەگرتن لە بنەماڵەی بارزانی کوژرا.[٢٨]

ئەنفال

خێزانی بارزانی زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە، و لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ١٢ ساڵی مەسعوود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە، کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا. سیخوڕەکانی ڕژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە ٣٢ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەڵ ئەو ٨٠٠٠ بارزانی بوون کە ڕژێمی بەعس ئەنفالی کردن لە ساڵی ١٩٨٣،[٢٩][٣٠] خودی مەسعوود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە ڤێننای پایتەختی نەمسا لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩. ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق ١٦ جار گوندی بارزاننیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعوود بارزانییە.

نووسراوەکان

بارزانی پەرتووکێکی لەسەر ڕۆڵی مێژووی مستەفا بارزانیی باوکی لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لەژێر ناوی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کە لە چوار بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە،وبەم دوایانە کتێبێکی بە ناوی بۆ مێژوو بڵاوکردەوە. لەگەڵ چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە.

Political offices
پێشوو
محەممەد بەحرولعلوم
سەرۆکی ئەنجومەنی حوکمی عێراق
١ی نیسانی ٢٠٠٤–٣٠ی نیسانی ٢٠٠٤
جێگر
عیزەدین سەلیم
ئۆفیسی نوێ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ — ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
جێگر
سڕکرا
لایەنگری حیزبی سیاسیی
پێشوو
مستەفا بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
کانوونی یەکەمی ١٩٧٩
ئێستا

پەراوێزەکان

  1. ^ «Masoud Barzani Biography». www.masoudbarzani.krd. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «The path to resignation of Masoud Barzani». TRT World. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە. {{cite news}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  3. ^ Aldroubi، Mina (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «Masoud Barzani the 'servant of an independent Kurdistan'». The National (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ ئ ا ماڵپەڕی مەسعوود بارزانی: ژیاننامەی مەسعوود بارزانی (بە ئینگلیزی)؛ سەردان لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤.
  5. ^ «Kırmızı pasaportu geri verdi». www.hurriyet.com.tr (بە تورکی). ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «GlobalSecurity.org - Reliable Intelligence News and Intelligence Information». www.globalsecurity.org. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Iraqi Kurdistan: Political Development and Emergent Democracy, Routledge/Curzon, 2003
  8. ^ «Middle East | Iraqi Kurdistan leader sworn in». BBC News. 14 June 2005. لە 2012-02-22 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  9. ^ «Kurds in Northern Iraq Elect Regional President». Voanews.com. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  10. ^ «President Bush Meets with President Barzani of Kurdistan Regional Government of Iraq». Georgewbush-whitehouse.archives.gov. ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  11. ^ «Kurdistan Region Presidency (KRP)». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  12. ^ Chomani، Kamal. «Iraqi Kurdistan Elections Could Be Turning Point». Ekurd. ekurd.net. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  13. ^ «Kurdistan: Fin de renaissance: Once booming, the statelet is now in crisis». The Economist. لە 19 March 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  14. ^ ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی بۆ ٢ ساڵی دیکە درێژدەکرێتەوە
  15. ^ «TIME Unveils Finalists for 2014 Person of the Year». Time. 8 December 2014. لە 10 December 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  16. ^ «Iraqi Kurds set date for independence referendum». Muslim Global. لە 8 June 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  17. ^ «President Barzani claims victory in independence referendum». لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  18. ^ Martin Chulov.
  19. ^ «Iraqi Kurdish leader Massoud Barzani to step down». BBC News. 29 October 2017. لە 30 October 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  20. ^ «- ماڵپەڕی فەرمی». www.masoudbarzani.krd. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  21. ^ «Masoud Barzani hosts new Canadian, British Ambassadors to Iraq». www.kurdistan24.net. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  22. ^ «Senior Kurdish leader meets with EU Ambassador to Iraq». www.kurdistan24.net. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  23. ^ Rubin، Michael (2008-01). «Is Iraqi Kurdistan a Good Ally?». Middle East Forum (بە ئینگلیزی). لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  24. ^ «Rudaw in English....The Happening: Latest News and Multimedia about Kurdistan, Iraq and the World - KDP To Sue Change Movement's Paper». web.archive.org. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٢. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  25. ^ Rubin، Michael (January 2008). «Is Iraqi Kurdistan a Good Ally?». AEI Middle Eastern Outlook. Middle East Forum. لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  26. ^ Richard A. Oppel Jr. (26 January 2006). «Defamer or dissident? Kurd tests the new Iraq». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە 14 October 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە 3 December 2012 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  27. ^ «Cyber-dissident Kamal Sayid Qadir released». Reporters Without Borders via IFEX. ٤ی نیسانی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  28. ^ «Second journalist killed in Iraqi Kurdistan - Reporters Without Borders». En.rsf.org. ٦ی ئایاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  29. ^ یادی ٢٥ ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی بارزانییەکان ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ کاریگەریی ئەنفال - عەدالەت عومەر ساڵح ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان