حەیدەر عەبادی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

حەیدەر عەبادی (عەرەبی: حيدر العبادي) سیاسەتمەدارێکی عێڕاقییە، وتەبێژ و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حیزبی دەعوەی ئیسلامییە. پێشتریش بەرپرسی ئۆفیسی ئەو حیزبە بووە، لە لەندەن و، لە کابینەکەی ئەیاد عەلاوی وەزیری پەیوەندییەکان بووە و، ئەندامی ھەرسێ خولەکەی پەڕلەمانی عێڕاقە و، ڕەگەزنامەی بەریتانیشی ھەیە.

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٢، لە شاری بەغدا لەدایکبووە، باوکی سێ منداڵە و، باوکیشی پزیشک بووە و، بەڕێوەبەری نەخۆخشانەی دەروونی بووە لە بەغدا . خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە کەرادەی بەغدا تەواو کردووە و، ساڵی ١٩٧٥ بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدا وەرگرتووە و، ھەر لەوێش دامەزراوە.

ماستەر و دکتۆرای لە ئەندازیاریی کارەبا وەرگرتووە، لە دوای وەرگرتنی ئەو بڕوانامانە لە سالی ١٩٨٠ بەدواوە نەگەڕاوەتەوە بۆ عێراق. لە سی ڤی خۆیدا لە کاتی ھەڵبژاردنەکان نووسیبووی کە لە ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە حیزبی دەعوە کردووە، ئەو کاتەی تەمەنی تەنیا پازدە ساڵان بووە. لە خولی ڕابردووی پەڕلەمانی عێڕاق ئەوکاتەی باس لە گۆڕینی مالیکی دەکرا، ناوی عەبادیش وەک یەکێک لە جێگرەوەکانی دەھات، کە ئەوکات یەکێک بوو لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی مالیکی.

لە ساڵی ١٩٨٠ بووەتە بەرپرسی نووسینگەی حیزبی دەعوە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و، لە ساڵی ١٩٨٣ لەبەر چالاکییە سیاسییەکانی لە دژی ڕژێمی بەعس پاسپۆڕتی عێڕاقی لێوەرگیرایەوە، لە ساڵی ١٩٨٢ دوو برای لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەسێدارە دراون، کە یەکێکیان مامۆستای زانکۆ بووە، لە ساڵی ١٩٩٣ بووەتە بەرپرسی ڕێکخراوی پێشکەوتووی تەکنۆلۆژی و گواستنەوەی خێرا لە بەریتانیا، وەزیری پەیوەندییەکان بووە لە حکوومەتی عێڕاق لە ساڵی ٢٠٠٤ پاشان لە ٢٠٠٥ بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت.

سەرچاوە[دەستکاری]