ئیبن تەیمیە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە ئیبن تەیمییەەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئیبن تەیمییە
لە دایکبوون ١٢٦٣ز [١]
مردن ١٣٢٨ز
سەردەم کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست
ناسراو بە ھۆی گەڕانەوە بۆ یەکتاپەرستی

ئیبن تەیمییە ناوی تەواوی تەقیەددین ئەبو عەباس ئەحمەد کوڕی عەبدولسەلام کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی تەیمییەی حەڕانی (٢٢ی کانوونی دووەمی ١٢٦٣ - ١٣٢٨) زانا و ئاییناس و ژیربێژێکی ئیسلام بوو، لەدایکبووی شاری حەڕڕان بوو، کە ئێستا وڵاتی تورکیایە و نزیکە لە سنووری سووریا.


ڕۆشنبیری ئیبن تەیمیە و ڕێبازی لە لێکۆڵینەوەدا[دەستکاری]

مێژوو نوسان لەسەر ئەوە یەکدەنگن کە ئیبن تەیمیە شارەزاییەکی بەرفراوانی لە زانستە شەرعی و عەقڵیەکاندا بەشێوەیەکی یەکسان ھەبووە. زەھەبی لەبارەیەوە دەڵێت: (لە زیرەکیدا ھەڵدەگیرسا و زۆر گوێی لە فەرموودە دەگرت و زیاتر لە دووسەد مامۆستای ھەبوو و لە شارەزایی تەفسیردا گەیشتبووە ئەو پەڕ و لە لەبەرکردنی فەرموودە و پیاوانی فەرموودە گێڕەوە و ڕاستی فەرمودەدا کەسی پێ نەدەگەیشت، لە وەرگرتنی فیقھو مەزھەبەکانی ھاوەڵان و شوێنکەوتوان (تابعین) دا وێڕای چوار مەزھەبەکەش ھاوتای نەبوو، شارەزایشی لە دەستە و تاقمەکان و ئسوڵ و کەلام ھەبوو و من ھاو وێنەی ئەو بەدی ناکەم سەبارەت بە ژیاننامە و مێژووش بەڕاستی جێی سەرسوڕمان بوو، لەبارەی جیھاد و پێشرەِویشەوە لە سنوری وەسفدا نەمابوو. جا ئەگەر باسی تەفسیر بکرایە ئەو ھەڵگری ئاڵاکەی بوو، ئەگەریش فەرمودەناسان ئامادەبوونایە ئەو دەدوا و ئەوان دەستەوسان دەوەستان و فەرمودەی دەگێڕایەوە و ئەوانیش ورتەیان نەدەکرد، ئیبن تەیمیە بێباک دەبوو ئەوانیش ھیچیان بۆ نەدەمایەوە.

ئەگەر ناوی ئەھلی کەلام بھاتایە ئەو کەسی تاکیان بوو ھەموویان دەگەڕانەوە بۆ لای ئەو، ئەگەر ئیبن سینا فەیلەسوفەکانی پێش بخستایە و بەرز رابگرتایە ئەو رسوای دەکردن و نھێنی و عەیبەکانیانی ئاشکرا دەکرد) . پێ دەچێ لەو دەربڕینانەی بەڕونی رۆشنبیری ئیبن تەیمیە و ئاستی شارەزابونی لە فەرمودەدا نیشان بدەن ووتەکەی زەھەبی بێت لەبارەیەوە: (فەرمودەیەک ئیبن تەیمیە نەیزانی بێت ئەوە فەرموودە نیە) . ئمەش بەڵگەی ئەوەیە ئاکابونێکی بەرفراوانی لە فەرمودە و شارەزایی بە ھەموو کتێبەکانی فەرموودە ھەبووە. ‌وەمڕۆ کتێبی (الرد علی المنگقیین)ی ئیبن تەیمیەمان لەبەر دەستدایە کە لەو جۆر و بوارەدا کتێبێکی نایابە-وەک پاش کەمێکی تر باسی دەکەین- ئەمە بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوەیە لەسەر رۆشنبیری قوڵی مەنتیقی ئبن تەیمیە.

رۆشنبیری فەلسەفی ئیبن تەیمیەش تا ئاستێکی زۆر تائێستاش نادیارە چونکە گرنگترین ئەو کتێبانەی کە تیایدا رەخنە و بەرھەڵستکاری لە روی فەلسەفەدا نیشان داون دواتر بڵاو نەکراونەتەوە یان لەگەڵ ئەو کتێبانەیدا کە لەناوچون ئەوانیش فەوتاون.

لە گرنگترین ئەو کتێبانەش کتێبی (الێفدیە)یە کە لەلێکۆڵینەوەی دکتۆراکەمدا سودی زۆرم لێ وەرگرتووە و تا ئاستێک لێکۆڵینەوەم لەسەر کردووە و پشت بەخوا دوو مانگی تر دەست دەکەم بە لەچاپدانی ھەروەک دەاتر کتێبە گەورەکانیشی بڵاو نەکرانەوە وەک کتێبی (نقچ تا ْسیس التقدیر)و پاشکۆی کتێبی (در‌ء تعارچ العقل والنقل) چونکە ئەوەی لەو کتێبە بڵاو کراوەتەوە چارەکێکی کتێبەکەیە یان یان بەزیاترین مەزندە سێ یەکی کتێبەکەیە. ئەوانەی ژیانیان نوسیوەتەوە باس لەوە دەکەن لەبەرپەرچدانەوەی فەیلەسوفاندا چوار بەرگی ھەبووە جگە لەو پەیام و بنەکایانەی نوسیونی و چگە لەو کتێبانەی تریش لەبەرپرچدانەوەی مەنتیق دا (لەوانە کتێبی (الرد علی منگق کتاب اڵاشارات لابن سینا) ھەموو ئەو کتێبانە نەناسراون و دواتر بڵاو نەکراونەتەوە. لەبواری زانستی کەلامیشدا زۆرێک لە کتێبە گرنگەکانی دواتر بڵاوکراونەتەوە وەک کتێبی (نقچ تڕسیس التقدیس) کە باسمان کرد.

ئەوەی ڕۆشنبیری ئیبن تەیمیە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە رۆشنبیریەکی قوڵی ئیسلامی بووە بە پلەی یەکەم، ئەوتیایدا بەتەواوی شوێن بەرنامەی ئەھلی سوننەو جەماعە کەوتووە، بەتایبەت رێبازی پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و گەورە زانایانی حەنبەلی، ئەگەر چی ئەو ڕای لە ھەرچوار مەزھەبەکە وەردەگرت و قسەی لە گەورە فەرموودە ناسانی وەک بوخاری و شافیعی و تەبەری و ئەبو شەیخی ئەسبەھانی و لالەکائی و ئەبونەێری سەجزی و ئیبن خوزەیمە و دارمی و ئیبن قوتەیبە و ئەبوبەکر ئەپرەم و خەلال و ئەبو عسمانی ێابونی و ئەبو ئیسماعیلی ئەنێاری و بەیھەقی و ئیبن بەتتەو ئیبن حەزم و ئیبن جەوزی و ئەشعەری و باقەلانی و کەسانی تر وەردەگرت، بەڵکو ئیبن تەیمیە سودی لە ھەموو بیریاران و تێروانەران وەردەگرت کە جەختیان لە پاڵپشتی مەزھەبی ئەھلی سوننە و جەماعە دەکرد، ئەو لە کتێبی ( الرد علی المنگقیین)دا دان بەوەدادەنێت کە بۆ بەرپەرچدانەوەی مەنتیق سوودی لە کتێبی (الدقائق)ی باقەلانی –کە ئەشعەریە- و لەکتێبی (ئیبن نەو بەختی شیعی دوانزە ئیمامی) وەرگرتووە.

لێرەدا تێبینی جیاوازی نێوان ئەو و غەزالی دەکەین، ئەو قسە لەھەر یاریدەدەرێک وەردەگرێت کە بزانێت تیایدا سەرخستنی مەزھەبی ئەھلی سوننە ھەیە و بڕوای پێی ھەیە کە حەق بێت، ھەرچیش پێچەوانەی ئەوە بوایە فڕێی ئەدا و دانی بەوەدا دەنا کە ھەموو دەستە و تاقمێک یان ھەموو زانایەک چاکەی ھەیە، ھەروەک ئەوە دەخاتە ڕوو کە چ پوچەڵێ و ناڕاستیەکیشیان ھەیە، ئەو لە یاسی غەزالی دا- لەگەڵ ئەوەی ھێرشی دەکاتە سەر- بەسەر کتێبی (فچائح الباگنیە) دا ھەڵدەدات. لەگەڵ ئەوەی ئەو دان بەوەدا دەنێت غەزالی راجیاوازە بەڵام وەک پێشتر باسمانکرد-ئەوە تۆمار دەکات کە غەزالی لەکۆتاییەکانی ژیانیدا وازی لە سەرقاڵبوون بە زانستە فەلسەفی و کەلامیەکان ھێناوە و لای داوەتەوە بەلای سەرقاڵبوون بە زانستی فەرموودەوە. کۆتا شتیش کە پێوەی سەرقاڵ بوو لە ێەحیحی بوخاری و موسلیم دا بوو تا مردن سەرقاڵی ئەوە بوو) لەگەڵ ئەوەی ئیبن تەیمیە ھێرش دەکاتە سەر باقەلانی_بەتایبەت لەبارەی ڕاو بۆچونی لەمەڕ پێغەمبەرایەنی وموعجیزاتەوە، بەڵام دان بەوەدا دەنێت کەئەو لەباشترینی ئەشعەریەکانەو تیایدا کەسی وانەبووە نەلەپێشترو نەلەدواتریدا .ھەروەک لەباسی ئیبن وروشدا دەڵێت لەفەیلەسوفەکان زۆر باشترە بەوجۆرە ڕێبازی ئیبن تەیمیە ئەوەیە گەورەیی بەرامبەرەکانی تۆمار بکات لەگەڵ ئەوەی لەگەڵیاندا ڕاجیایەو ڕاجیابوونیشی لەگەڵ نەیارەکانیدا نابێتە ڕێگری ئەوەی سود لەڕستەی راست ورەوای ئەوانە وەربگرێت وڕاجیایی ئەو لەگەڵیاندا نەبێتە ھۆی ئەوەی دان بەگەورەییاندا نەنێت یان بەڕادەیەک کەخۆی بڕوای پێی نیە لەگەڵیاندا بجەنگێت.

بەپێچەوانەی ئەوەی لەسلبیاتی غەزالی بەرامبەر ھێرشی خاچپەرستان بۆ سەر موسڵمانان لەسەردەمەکەیدا بەدیدەکەین، ئیبن تەیمیە بەھەموو توانایەکی زانستی ودەروونی وتەنانەت جەستەیش لەڕووی تەتارەکاندا وەستا، ئەو لەدیمەشق لەگەڵ جێگیری سوڵتان ئەفرەمدا وەستاو موسڵمانانی ھاندەدا تادژ بە تەتارەکان چەسپاو سەقامگیربن لەکاتێکدا زۆربەی زانایان وگەورە پیاوانی دەوڵەت لەشارەکە ڕایاندەکرد، ھەروەک سوڵتان غازانی تەتار لەبەر خراپی ھەڵوێستی لەگەڵ موسڵماناندا کەوتە بەر تووڕەبوونی ئیبن تەیمیە لەڕوویدا لەگەڵ ئەوەی ئەو تووڕە بوونە مەترسی لەسەر ژیانی ئیبن تەیمیە ھەبوو، کاتێک ئیبن تەیمیە بینی مەترسی تەتارەکان زیادیکردووە، لەسوریاوە چوو بۆ میسر وبەچەند دەربڕینێکی توند سوڵتان ناسرو پیاوانی سوڵتانی ھاندا تا لەگەڵ تەتارەکاندا بجەنگن پاشان خۆیشی لەجەنگی (مەرج سەفەر)دا بەشداریکردو لەنێو سەربازاندا بەرێکەوت وھانیدەدان وجەختی لێدەکردنەوە کەئەوان شیاوی ئەوەن سەرکەوتنی خوا بەدیبھێنن تائەوکاتەی لەگوێڕایەڵی خوای گەورەدا دڵسۆزی بنوێنن، پاشان لەگەڵیاندا بەسەختی بەشداری جەنگی دژ بەتەتارەکانی کرد.


سەرچاوە[دەستکاری]

ناوەندی ئەییوبی

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. Ibn Taymiyyah: Profile and Biography. Atheism.about.com (لە ڕێکەوتی 2009-10-29). سەردان لە ڕێکەوتی 2010-06-09.