ژان پۆڵ سارتەر
| ژان پۆڵ سارتەر | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ژان پۆڵ سارتەر ٢١ مایسی ١٩٠٥ شاری پاریس لە فەڕەنسا |
| مەرگ | ٤ نیسانی ١٩٨٠) |
| پیشە | نووسەر ، ڕەخنەگر |
| ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ ژێدەرێک یان سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێ سەرچاوەکان لەوانەیە داوای ژێدەریان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ژان پۆڵ چاڕڵس سارتەر (بە ئینگلیزی:Jean-Paul Sartre) (٢١ مایسی ١٩٠٥ - ١٤ نیسانی ١٩٨٠) لە فەڕەنسا لە شاری پاریس لە دایکبووە. فەرەنسییەکان ناوەکەی بە ساتە دەخوێننەوە. ژان پۆڵ سارتەر فەیلەسوفی بوونگەرایی و نووسەری شانۆیی و ڕۆماننووس و نووسەری سیناریۆ و چالاکوانی سیاسی و ژیاننامەنووس و ڕەخنەگرێکی ئەدەبی فەڕەنسی بوو. یەکێک بوو لە کەسایەتیە گەورەکانی فەلسەفەی فەڕەنسی سەدەی بیستەم، بەتایبەتی مارکسیزم، ھەروەھا یەکێک بوو لە کەسایەتیە دیارەکانی بواری ئەدەب و فەلسەفەی بوونگەرایی. لە کارەکانی بەردەوام بوو تاوەکو چەند بوارێکی گرتەوە وەک فەلسەفەی مارکسی و کۆمەڵناسی و تیۆری ڕەخنەیی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی. سارتەر بە پەیوەندیە دوور و درێژەکەی لەگەڵ نووسەری فێمینیست سیمۆن دی بۆوڤار ناسرا بوو. لە ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی نۆبڵی لە بواری ئەدەبدا پێبەخشرا بەڵام لەبەر چەند ھۆکارێک خەڵاتەکەی ڕەتکردەوە.
ژیاننامە [دەستکاری]
سارتەر، فەیلەسوف و نووسەری فەرەنسی، پیشەی وانەبێژبووە. لە ئەڵمانیا فەلسەفەی خوێندوە لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، کاتێک ئەڵمانەکان فەڕەنسا داگیردەکەن، سارتەر دەچێتە ڕیزی بەرەنگاربووەکانی فەرەنسا و خەبات دەکات دژی داگیرکەر.