فرێدریک شۆپان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
فرێدریک شۆپان
لەدایکبوون فرێدریک فرانسوا شۆپان
١٨١٠
پۆڵەندا
مەرگ ١٨٤٩
پاریس
ھۆکاری مەرگ نەخۆشی سیلی سی
نیشتەجێ پاریس
نەتەوە فەڕەنسی-پۆڵەندی
پیشە پیانۆژەن، ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر

فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە ئینگلیزی: Frederic Chopin، بە پۆڵەندی: Fryderyk Franciszek Chopin) (١ ی ئازاری ١٨١٠ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩ئاوازدانەر، ھونەرمەندی داھێنەر و پیانۆژەن ی گەورەی پۆڵەندی بوو، یەکێک بوو لە گەورە مامۆستایانی مۆزیکی رۆمانتیک. شۆپان لە ١ی ئازاری ١٨١٠ لە گوندی "زیڵا زوفا فۆلا" لە دۆکی ئۆف وارسۆ لە باوکێکی فەرەنسی- کۆچکردو و دایکێکی پۆڵەندی لەدایکبووە، و بە منداڵی سەرسورھێنەر دادەنرا (بەکوردی باو: منداڵێکی موعجیزە) لە پیانۆژەنیندا، لە ٢ ی تشرینی دووەمی ١٨٢٢ دا و لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا، وارساوی بەجێھێشت بۆ نەمسا، پاشان بە نیازی گواستنەوە بوو بۆ ئیتاڵیا، سەرھەڵدانی شۆڕشی پۆڵەندا پاش ٧ رۆژ دوای ئەوە، و دامرکاندنەوەی لەلایەن ڕووسیاوە، وای کرد کە شۆپان یەکێک بێت لە ھەزاران کۆچکردووی پۆڵەندی، ناسراو بە "کۆچی گەورە". لە پاریس، شۆپان وایکرد کە ژیانێکی ئارامتر و خۆشتری ھەبێت ھەم وەک ئاوازدانەر، ھەم وەک مامۆستای پیانۆ، ھەروەھا نمایشی گشتیشی دەکرد. لەگەڵ ئەوەی لەناخەوە نیشتمانپەروەرێکی پۆڵەندی بەتین و گوڕ بوو، بەڵام ناوی خۆی بەشێوە فەرەنسییەکەی دەنووسی و بەکاردەبرد تا کۆتایی رێگەی ژیانی، و ھەروەھا تا تووشی گرفت نەبێت لەگەڵ دۆکۆمێنتە پشتبەستووەکانی ئیمپراتۆری ڕووسیا، شۆپان بووە ھاوڵاتییەکی فەرەنسی. پاش کەمی بەخت لە پەیوەندییەکی سۆزداری لەگەڵ ئافرەتێکی پۆڵەندی، لەنێوان ساڵانی ١٨٣٧ بۆ ١٨٤٧ پەیوەندییەکانی شۆپان لەگەڵ نووسەر جۆرج ساند[١] لەپێکداندا بوو و پیاکەوتوو بوو. ھەمیشە لەبوارێکی تەندرووستی ناھەمووار و لاوازدا بوو، تا ساڵی ١٨٤٩ و لەتەمەنی ٣٩ ساڵیدا ژیانی بەجێھێشت و کۆچی دوایی کرد، بەھۆی نەخۆشی سیلی سی.

ئاوازەکانی شۆپان بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ پیانۆ نووسراونەتەوە، ھەرچەند لەڕووی تەکنیکەوە گرانن بەڵام لە چڕبوونەوەی شێوازیدا جیاوازترە لە دەربرێنی قوڵی. شۆپان شێوە میوزیکییەکانی داھێنا وەک Ballade ی چالاک و بەرپرسبوو لە داھێنانە گەورەکان لە سۆنتاتای پیانۆ، مەزورکا، واڵتز، نۆکتێرن، ئەیتود، ئیمپرۆمپتو و پرەڵیود.

ژیان[دەستکاری]

منداڵیی و سەرەتا[دەستکاری]

شۆپان لەڕۆژی ٢٩ ی مانگی شوباتی ١٨١٠ لە دێی (زیڵا زوفا فۆلا نزیک بەشاری وارشۆ لەدایکبووە، چاوی بەدنیا ھەڵھێنا لەباوکێکی فەرەنسی کە (نیکۆڵا شۆپان-مامۆستای زمانی فەرەنسی) بوو، و لەدایکێکی پۆڵەندی (کریستین) کە لەچینی ئەرستۆکراتی بوو، شۆپان بەتەنیشت خۆیەوە سێ خوشکی ھەبوو. شۆپانی منداڵ، سپیکەلانە، بێ دەنگ، خەم داپۆشراو بوو، ئەم رووکەشە تا کۆتایی ژیانی وەک خۆی بەدواییەوە بو و بەجێی نەھێشت. شۆپان لەنێو کۆمەڵگەیەکی ئەرستۆکراتیدا رۆشنبیر بوو، دوور لە راستی و واقعی ژیان، و خوێندنی مۆزیک لەلایەک لای شۆپان و خوێندکاربوونی لەژێر دەستی مامۆستایەکی کەمانچەی بۆھیمی لەلایەکی تر، بۆیە خەریکی خوێندنی مۆزیکی باخ بوو، خۆشیویست و پێی سەرسام بوو ھەر منداڵییەوە.

لەوکاتەوە ئاسۆی بیری شۆپان فراوانتر بوو و گەشەی سەند لەڕێگەی خوێندنی مۆسیقاەوە و نمایشێکی زۆر باشی ئەنجامدا لە یەکەمجار دەرکەوتنیدا کە ھێشتا تەمەنی نۆ ساڵان بوو، بەم نمایشە توانی سەرنجی ئەرستۆکراتییەکانی پۆڵەندا رابکێشێت. لەتەمەنی چواردەساڵیدا، مامۆستا (ئەڵنسەر J.Elnser) کۆمەڵێک وانەی پێگووتەوە لەسەر زانستی (فیوگ و کۆنتراپۆنت) ی مۆسیقا، وەک ھاندانێک بۆی بەھۆی ئەوەی کە شۆپان زۆرتر بەلای مۆزیکی رۆمانسی و ئارام و لەسەرخۆدا دەچوو. ھەروەھا سوودیشی لە مامۆستاکەی (زیفنی A.Zywny).

لەتەمەنی پانزەساڵیدا، شۆپان ژەنینێکی زۆر سەرسوڕھێنەری نمایشکرد لە ئاھەنگی کۆنسرفتواری پۆڵەندی بەئامادەبوونی ئیمپراتۆر ئەلکسەندەر کە دواتر موستیەلەیەکی گرانبەھای بەدیاری پێدا، لەلایەک شۆپان بواری بۆ خوێندنی مۆزیک بۆ ھەڵکەوت و لەخەباتی رامیارییدا بەشداریکرد، و لەلایەکی تر چووە پارتی نیشتمانی ھاوبەشێتی پۆڵەندییەوە. لەکاتی ژێرکەوتنە چنگی بڕیار و پەیڕەوی قەیسەرییەوە، بەشداریکرد لە کۆبوونەوە نھێنییەکان کە بەئامانجی شۆرش دژ بە پەیڕەو و بڕیار و دەستەڵاتی قەیسەریی روسیا دەبەسترا. شۆپان (باوکی ئاھەنگ)، یان (مۆزارتی نوێ) ـشی پێدەوترا بەھۆی لێھاتوویی و لێزانیی و فرەتەکنیکی و ھونەر لەژەنیندا. ھەروەھا شۆپان مۆزیکی گەلخوازی خوێندووە و گرنگی پێداوە و ھەندێ لە ئاوازەکانی لەسەر داڕشتووە و وەک شێوازێکی ھونەریی بەکاریبردووە.
لەو ھۆکارانەی کاری کردە سەر شۆپان کە لەساڵی ١٨٢٩ بچێت بۆ ڤێننا لەگەڵ ھاوڕێیەکی (کارڵ تیوسینگ)، پاڵپشتی باوکی بوو بە بڕێک پارە و ھیوا و ئامانج، ھاندانی بەڕێوەبەری شانۆکان لە ڤیێناش (گراف گالینبێرگ) ھاندانێکی زۆر بەھێز بوو بۆ پێشکەشکردنی ئاھەنگێکی مۆزیکیی (کۆنسێرت) لە ماڵی ئۆپرا، خۆشبەختانە سەرکەوتووبوو، و ھەردوو ئاوازەکانی (دۆی بچووک C moll)ی داڕشت و بڵاویکردەوە کە تێیدا تەکنیکی ھونەری باڵای پیشاندا لەسەر ئامێری پیانۆ.
پاش چەند ساڵێک شۆپان گەڕایەوە بۆ پاریس، ئاراستەدار بەرەو وڵاتی دایک.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. جۆرج ساند، ژنە نووسەری فەرەنسی بوو