ڤۆڵفگانگ ئەمادیوس مۆتسارت

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ڤۆڵفگانگ ئەمادیۆس مۆتسارت

فوڵفگانگ ئەمادیۆس مۆتسارت (بە ئاڵمانی: Wolfgang Amadeus Mozart)، ناوی تەواوی یۆھانس کریسۆستۆموس فوڵفگانگوس ثیۆفیلیۆس مۆتسارت (٢٧ی کانوونی دووەمی ١٧٥٦ - ٥ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەرە چالاکەکان و کارتێکەرەکانی سەردەمی کلاسیک. زۆرتر لە شەش سەد کاری داناوە، ناسراوە بە سێمفۆنیک، کۆنسێرتەینت، چامبەر، پیانۆ، ئۆپراتیک. یەکێکە لەو ئاوازدانەرەی کە خاوەنی زۆرترین ھۆگرن لە موزیکی کلاسیکدا.

مۆتسارت توانایەکی زۆر سەر سورھێنەری نیشاندا ھەر لەوکاتەوە کە ھێشتا منداڵێک بوو لە سالزبێرگ. لەوکاتەدا تەواو دەیزانی ھەردوو ئامێری کیبۆرد و کەمانچە بژەنێت، لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە کاری ئاواز دانانی کردوە، کە لەبەردەم شایەکانی ئەوروپادا ئەنجامیداوە، لەتەمەنی حەڤدە ساڵییدا بەشدارکردوە لە بەشی مۆسیکی پێشوازیکردنی لە شا لە ساڵزبێرگ، بەڵام لەوێش جێگیرنەبوو بەڵکو گەشتی کرد تا لەبارێکی باشتردا خۆی ببینێتەوە، ھەمیشە بەسەرگەرمییەوە ئاوازەکانی دەنووسی. لەساڵی ١٧٨١دا سەردانی ڤێننای کردوە کاتێک کە دەرکراوە لە شوێنەکەی لە ساڵزبێرگ و پێباش بوو کە لە پایتەخت بمێنێتەوە، کە تێیدا توانی لەژیانی ماوەی خۆی ناوبانگ بەدەستبێنێت بەڵام بڕێکی کەم لە پارە. لەساڵەکانی کۆتاییدا لە ڤێننا، کارە ھەرەباشەکانی ئینجا دەستییان بە بەرگرتن کرد، وەک سێمفۆنییەکان، کۆنشێرتۆ و ئۆپێراکانی وھەروەھا مۆسیکی پیرۆزیی مردووەکانی. کۆچی دوایی مۆتسارت لەو تەمەنە گەنجیی و کورتەدا، زۆرجێی گومان و ئاڵۆزییە. لەدوای خۆی بێ لەخێزانەکەی/ژنەکەی دوو منداڵیشی بەجێ ھێشت.

مۆتسارت زۆر بەھێزتر لەوانەی کەلێوەی فێرئەبوو وانەی وەرئەگرت، پاڵپشتی لە لێھاتوویی و ژیری ئەو ستایڵە دەکرد کە گشتگیر بوو ھەروەھا جوانیی دەگرتەوە، پشت بەپشتی تاریکیی و سۆز، ئەمانە ھەمووی لە تێروانیینێکی مرۆڤایەتییەوەیە کە دەڵێ "خۆت بکە قوربانی لەڕێگەی ھوونەرەوە، لێبوردە بە، رێکبکەوە لەگەڵ سروشت و رەھا". کاریگەری لەسەر مۆسیکی رۆژئاوایی زۆر قوڵە. بیتھۆڤن مۆسیکە سەرەتاییەکانی لەژێر سێبەری مۆتسارتدا نووسیوە، جۆزێف ھایدن لەبارەی مۆتسارتەوە ئەڵێت "جیل نەوەکانی داھاتوو لەماوەی ١٠٠ ساڵی ھاتوودا بەھرەمەندێکی لەم شێوەیە بەخۆیەوە نابینێت".

مردن[دەستکاری]

گرنگی بە مردنی مۆتسارت لەم وتارەدا دراوە، چوونکە تا ئێستا ھۆکاری مردنەکەی روون نییە. مۆتسارت کاتژمێر ١:٠٠ی پ.ن(پاش نیوەڕۆ) کۆچی دوایی کردوە لە ٥ ی کانوونی یەکەمی ١٧٩١.

نەخۆشی و کۆتاڕۆژەکان[دەستکاری]

مۆتسارت بە درێژایی ژیانی کێشەی تەندرووستیی ھەبوو، دەیناڵان بەدەست نەخۆشی ئاوڵە، ئیلھابی ھەردوو بایەمی ئادەم(لەوزەتێن)، ئیلتیھابی رێرەوی ھەناسە، ئیلتیھابی سییەکان و پەتای تیفوئید و رۆماتیزم و نەخۆشییە ھاوشێوەکانی تر. نەخۆشیی دواجاریی لای مۆتسارت کاتێک دەرکەوت کە سەردانی Pragueی کرد (بەجێھێشتنی ڤێننا لە ٢٥ ی ئابی ١٧٩١) بۆ سەرپەرشتی کردنی بەڕێوەچوون و چۆنییەتی پێشکەشکردنی ئۆپێرای نوێی کە ناوی La clemenza di Titoبوو. سەردانەکە تارادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوو لەمەرج/لایەنە پرۆفیشناڵەکانەوە، بەڵام لەوکاتەدا کە پێی نایە Prague، مۆتسارت ھەستی بە نەخۆشییەکی ترسناک کرد. یەکەم نووسەرەوەی ژیاننامەی مۆتسارت Franz Niemetschek دەڵێت "رەنگی زەردبوو بوو، دەربڕینیشی زۆر دڵتەزێنە، لەگەڵ ئەوەی کەسێکی زۆر رۆح پاک بو و لەگەڵ ھاوڕێکانیشی ھەمیشە دەم بەپێکنین بووە و خەریکی گاڵتەکردن بووە لەگەڵیان. "

پاش گەڕانەوەی، بارودۆخی مۆتسارت بەرەبەرە و تابچوایە بەرەو خراپی دەڕۆیشت، لەگەڵ ئەوەشدا ھەر لەتوانایدا بوو کاربکات. بەکردار و زۆر بەتایبەتی توانی کۆنشێرتۆکەی بۆ کلارنێت تەواو بکات، پاشان روویکردە لایەکی تر بۆ تەواوکردنی (پیرۆزەیی)/The Requiem (ئەرک/راسپاردەیەکی نەناسراو لەلایەن Count Walsegg، کە دەیویست ناوی خۆی بخاتە سەر ئەو ئاوازەی کە مۆتسارت بۆی دایدەڕشت) و یەکەمین نیشاندانی تواناکان ئەنجامدرا لە فلوتی ئەفسانەیی/فلوتی سیحری/Magic Flute لە ٣٠ ی ئەیلول. بەڵام بەرەبەرە ھەندێک دوودڵ بوو لەنەخۆشییەکەی و تارادەیەک ترسی ھەبوو بەرامبەر تەندرووستی خۆی.

لەگەڵ ئەوەشدا، نیشانە کوشندەکانی خێرا گەڕایەوە، پشت بەپشتی ئەو ھەستەی بەھێزەی کە ھەستی بەوەدەکرد کە دەرمانخۆر کراوە و سەمی دراوتێ، تا نووست لەسەر جێگەگەی لە ٢٠ ی تشرینی دووەم، بە ناڵاندنەوە بەدەست ئاوساندن و ئێش و رشانەوەوە.

مردن[دەستکاری]

نیشانەکانی مردنی مۆتسارت لەلایەن یەکەمین نووسەرەوەی ژیاننامەوەکەیەوە وەسفکراوە کە Nissen (مێردی دووەمی خێزانەکەی مۆتسارت (Constanze))ە، کە زۆرینەی زانیارییەکانی دەستکەوتوە لەرێگەی ھەژمارێکەوە کە پێشکەشکراوە لەلایەن خوشکەکەی Constanzeەوە بۆی کە Sophie Weberی ناوبوە. Nissen دەڵێ "نەخۆشییەکەی بە ئاوساندن دەستپێکرد لەھەردوو دەستی و ھەردوو قاچی، تاوای لێھات بەتەواوی لەکارکەوتن/جێگیربوون، تا بەدوایدا رشانەوەیەکی لەناکاوی بەسەردا ھات، تەنانەت ٢ کاتژمێر بەر لە مردنی ھێشتا ھەر لە ھۆشی خۆیدابوە و لەھۆش خۆی نەچوە، بەڵام جەستەی تەواو ھەمووی بەرەو ئاوسان دەچوو، تا وای لێھات نەیدەتوانی لەنو جێگەکەیدا دابنیشێت، یان تەنانەت بشجوڵێت.

مۆتسارت ھەستی بە ئارامی و لەسەرخۆھاتنەوە دەکرد کاتێک کەدی کۆمەڵێک لە ئەندامانی خێزانی ژنەکەی لەدەورین، کە ئەو کەسانەبوون کە لەگەڵ مۆتسارت نیزک بوون و ئاشنابوون. دایکی ژنەکەی کە ناوی Cäcilia Weber بوو لەگەڵ خوشکەکەی کە ناوی Sophie بوو، وەک پەڕەی شەویان لێکرد، لەگەڵ خراپ بوونی بارودۆخی ئاوساندن، چیتر نەیدەتوانی بسوڕێت لەنێو جێگەکەیدا. "

مۆتسارت لە کاتژمێر ١:٠٠ی سەرلەبەیانی مرد لە ٥ی کانوونی یەکەم. ژنەکەی، خێزانەکەی و ھاوڕێکانی تەواو مت بووبون و وەک چۆن کەسێکی مانگر خۆی بێ بەشیدەکات لەھەموو شتێک ئەوانیش بەوشێوەیە مانیان گرتبوو.