یۆھان سباستیان باخ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
یۆھان سباستیان باخ
باخ (بە دەستی هۆسمان لە ساڵی ١٧٤٨ کێشراوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون یۆھان سباستیان باخ
لەدایکبوون ٣١ی ئازاری ١٦٨٥
ئایزاخ، ساکسی-ئایزانخ
مردن ٢٨ی تەمموزی ١٧٥٠
نەتەوە ئەڵمانی
بوار ئاوازدانەر، ئۆرگانژەن، کەمانژەن، ڤیۆلاژەن،
بزووتنەوە سەردەمی وێنەی شێوازی ناڕێک

یۆھان سباستیان باخ (بەئەڵمانی: Johann Sebastian Bach، ٣١ی ئازار ١٦٥٨ - ٢٨ی تەمموز ١٧٥٠) ئاوازدانەر و ئۆرگانژەن و هارپسیکۆردژەن و ڤایۆلنژەن و ڤیۆلاژەنێکی ئەڵمانیی بوو لەسەردەمی بارۆکدا. باخ توانیی ستایڵە مۆزیکییەکانی ئەو کاتە ئەڵمانیا بەپێز تر بکات لەڕێگەی ئەو توانا مۆزیکییەی کە هەیبوو لە کاونتەرپۆینت، هارمۆنیک، مۆتیڤیکدا و هەروەها بەوەی کە کۆمەڵێک کێش و فۆڕم و شێوازی بیانیی هێنایە ناو مۆزیکی ئەڵمانییەوە، بەتایبەتی لە ئیتاڵیی و فەڕەنسییەوە. ئاوازەکانی ئاخ بریتیین لە کۆنشێرتۆکانی براندنبێرگ، ماس لە سیی بچووکدا، Das Wohltemperierte Klavier، دوو پاشن، کارەکانی کیبۆرد و زۆرتر لە ٣٠٠ کانتاتا، کە نزیکەی ١٠٠ دانەیان لەدوای مردنییەوە بزر بوون. مۆزیکی باخ گرنگییەکی تایبەتی هەیە بەهۆی قووڵیی ڕووناکبیریی و بەهێزی تەکنیک و جوانیی هوونەری مۆزیکەکەیەوە.

باخ لە ئایزناخ، ساکسی-ئایزناخ لە خێزانێکی مەزنی مۆزیکیناس لەدایک بووە؛ باوکی، یۆهان ئەمبرۆزیس باخ، بەڕێوەبەری مۆزیکناسەکانی شارۆچکەکە بووە، هەموو مامەکانیشی مۆزیکناسی سەرکەوتوو و لێزان بوون. دەشێت باوکی فێری ژەنینی ڤایۆلن و هارپسکۆردیی کردبێت، و براکەشی، یۆهان کریستۆف باخ، فێری کڵاڤیکۆردی کردبێت و هێنابیەتییە نێو مۆزیکی هاوچەرخ. .

ژیانی[دەستکاری]

منداڵیی (١٦٨٥-١٧٠٣)[دەستکاری]

یۆهان سباستیان باخ لە ئایزناخ، ساکس-ئایزاخ لەدایکبووە لە ٣١ی ئاداری ١٦٨٥. باوکی باخ یۆهان ئامبرۆزیس باخ بوو، کە بەرپرسیی مۆزیسیانەکانی شارۆچکەکە بوو، و هەروەها دایکیشی ماریا ئیلیزابێت لامەرهیرت بوو. باخ هەشتەمین منداڵی خێزانەکەی بوو (کووڕە گەورەکەیان لەکاتی لەدایکبوونی باخدا تەمەنی ١٤ ساڵ بوو). پێدەچێت باخ لەلایەن باوکییەوە بنەما تیۆرییەکانی مۆزیک و ڤیۆلین فێر کرا بێت. مامەکانی باخ هەموو مۆزیسیانی پڕۆڤێشناڵ بوون، کە پۆستی ئۆرگانژەنی کڵێسا، مۆزیسیان لە چامبەری ماڵی شاهانە، و هەروەها ئاوازدانەریش بوون. یەکێک لەمامەکانی کە ناوی یۆهان کرۆیستۆف باخ (١٦٤٥-٩٣) بوو، باخی بە ئۆرگان ناساند و هەروەها خزمێکی لەخۆی گەورەتری، کە ناوی یۆهان لودڤیگ باخ (١٦٧٧-١٧٣١) بوو، ئاوازدانەر و ڤیۆلینژەنێکی ناسراو بوو. باخ لەدەوروبەری ساڵی ١٧٣٥ ڕەگەناسیی خێزانەکەی خۆی نووسییەوە لەژێر ناوی "بنەچەی خێزانی مۆزیسیانی باخ".

دایکی باخ لە ١٦٩٤دا کۆچی دوایی کرد، باوکیشی هەشت مانگ دواتر. باخی تەمەن ١٠ ساڵان، لەگەڵ برا گەورەکەیدا، یۆهان کریستۆف باخ (١٦٧١-١٧٢١)، کە ئۆرگانژەن بوو لە مایکڵسکیرچە لە ئۆدورف، کۆچیان کرد بۆ ساکس-گۆتا-ئەڵتێنبێرگ. لەوێ لێکۆڵینەوەی لەسەر مۆزیک کردووە و دەست کردووە بە ژەنین و هەروەها کاریشی لەبەرگرتۆتەوە، بە کارەکانی براکەشییەوە، ئەگەرچی ئەو ڕێگەپێدراو نەبوو وا بکات چوونکە نۆتەکان گەلێک بەبەها و تایبەتی بوون و لەو جۆرە وەرەقانەش گرانبەهابوون.

کارەکانی[دەستکاری]

باخ لەھەموو جۆر و شێوازە ناسراوەکانی مۆسیقای ئەوسەردەمەی خۆی ھەڵچنیوە، تەنھا ئۆپێرا نەبێت. مەزھەبی باخ بریتی بوو لە مەزھەبیی پرۆتێستانتی ئەڵمانی کە بۆ زۆربەی کارەکانی کاری پێدەکرد و بۆی دەگەڕایەوە و بناغەی ھەندێکیان بوو. باخ بە سەدان کاری جۆراوجۆر و بەشێوەی جیاوازی ھەیە. باخ گرنگییەکی تایبەتی بە ئۆرگان دەدا، بەشێوەیەک کەزۆری ئاواز بۆ ئەو ئامێرە داناوە لەجۆرەکانی (فانتازی و پرەڵیود و سۆناتا و ھتد...). ھەروەھا باخ گرنگی داوە بە کۆنشێرتۆ و کۆمەڵێک کۆنشێرتۆی نووسیوە کەژمارەیان حەوت دانەیە و گرنگترین و بەناوبانگترینیان بریتییە لە کۆنشێرتۆی ژمارە یەک و کۆنشێرتۆی ژمارە حەوت .

مۆسیقا و کارەکانی باخ لە سەدەی ھەژدەھەمدا بە ئاڵۆز و کۆن دادەنرا بەجیاوازی لەگەڵ شێوە مۆسیقا نوێیەکانی ئەوانی تر. بەڵام درووستی و باشی کار ئەگەڕێتەوە بۆ مێندڵسن کە ساڵی ١٨٢٩ زیرەکی بێ پایانی باخی دۆزییەوە لە نووسراوی (دەوڵەتان وەک خۆی لەلای پایەبەرز مەتتا) کە پێش سەدەیەک لەوکاتەوە نووسرابوو. ھەربۆیە و لێرەوە ھەموو مۆسیقارەکان بەرزنرخاندیان و بوو بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک کۆمەڵگەی مۆزیکی دابمەزرێت لەوانە دامەزراوەی باخ لە لەندەن لە ساڵی ١٨٧٠.