دەوڵەتی غەزنەوی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ئاڵای غەزنەوییەکان

دەوڵەتی غەزنەوی (بە ئینگلیزی: Ghaznavids) ناوی خۆی لە یەکێ لە شارەکانی ئەفغانستانەوە وەرگرتووە، دەرکەوتنی ئەو دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێ لەو سەرکردە موسوڵمانانەی کە ناسرابوو بە (سەبکتکین)، ئەو لەلایەن سامانیەکانەوە ناوچەی غەزنەی گرتە دەست، پاشان سەبکتکین دەسەڵاتی خۆی درێژ کردەوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ھەرێمی خۆراسانی گرتە خۆ، ئەویش ئەو ھەرێمە بوو کە نووحی کوڕی مەنسووری سامانی لە ساڵی ٣٨٤ک. دا وەک دەستگیرۆیی و دەستخۆشیەک بۆ سەبتکین لە سەر بنبڕکردنی شۆڕشگێرانی وڵاتی ڕووباڕ پێی دا. بەڵام سەبکتکین کارووباری خۆی ڕووکردە ھیندستان و خۆی سەڕقاڵ نەکرد بەو وڵاتەی کە لە بازنەی سامانیەکاندا بوو، مەگەر بە خواستی خۆی نەبێت کاتێ لە خۆراسان داوای یارمەتیان لێکرد بۆ بنبڕکردنی ئەو بزوتنەوانەی لە دەسەڵاتیان دەرچوون، ئەویش بە ھێزەکانی خۆیەوە خۆی گەیاندن نوحی کوڕی نەسری سامانی بۆ جەنگان دژ بە لە ڕێی دەرچوانی نێو خۆراسان. سەبکتکین و مەحموودی کوڕی توانیان لەگەڵ ھێزە سامانیەکاندا سەرکەون بە سەر ئەو دەرچوانەدا، ھەروەک سەرکەوتن بە سەر بنەماڵەی (بوەیە)داو شاری نەیسابووریان گێڕایەوە بۆ سامانیەکان، بە گێڕانەوەی نەیسابوور بۆ سامانیەکان، نوح مەحموودی کوڕی سەبکتکینی کرد بە والی لە سەری، ھەروەک کردی بە سەرکردەی سوپاکانی خوراسان و نازناوی (سەیفوددەولە) ی پێدا و نازناوی (ناسرودەولە) یشی دا بە باوکی.


سەبکتکین ھەر لە سەرەتاوە پشکی خۆی وەرگرت کە بەشی ھەرێًمە ھیندیەکان بوو. ٢ئینجا جێپێی خۆی داکوتاو بە ھێز بوو و شاڵاوی دەبردە سەر دەورووبەری ھیندو چەند قەڵایەکی فەتحکرد و چەند داستانێکی لەگەڵ ھیندەکاندا تۆمارکرد. ٣لەگەڵ یەکێ لە پاشاکانیاندا – کە ناسرابوو بە (جیپاڵ) -لە چەند جەنگێکی قورسدا پێکیاندادا و سەبکتکین توانی لە ساڵی ٣٦٩ ک. دا شکستی پێبھێنێ و ناچاری کرد داوای ڕێککەوتن بکات بەوەی بڕێ پارە بدات و ھەندێ ناوچەی بداتە دەست لەگەڵ پەنجا فیل کە ئەو بڕە پارە و شمەکە ھەڵبگرن. ئەویش ئەو کارەی کرد و کۆمەڵێ لە کەسوکاری لە لای سەبکتکین بارمتە بوو بۆ بە دەستەوەدانی ئەو ناوچانە. سەبکتکین لەگەڵ بارمتەکاندا کەوتە ڕێ و چوو، کاتێ دوور کەوتەوە جێپاڵی پاشای ھیند کەوتە گرتنی ئەو موسوڵمانانەی کە لە لای بوون لە جیاتی بارمتەکانی، کاتێ سەبکتکین ئەمەی بیست چوو بەرەو ھیند و بیدایە بە پاڵ ھەر شارێکدا وێرانی دەکرد، ئینجا ڕوویکردە (مغان) کە چاکترینی قەڵاکان بوو و دەستوبرد فەتحی کرد. پەرستگای بتەکانیشی وێرانکرد و لەو شوێنانەدا دروشمەکانی ئیسلامی بەرپاکرد , پاشان گەرٍِایەوە بۆ غەزنەو بە دوایدا جێپاڵ بە سەد ھەزار جەنگاوەرەو کەوتە ڕێ.

سەبکتکین چوو بۆی و شکستێکی گەورەی تووش کردو و ژمارەیەکی بێ شوماری لێ بە دیلگرتن و ماڵ و سامان و شمەکی بە دەستکەوت گرتن، لە دوای ئەو جەنگە ھیندەکان لاواز و زەلیل بوون و تەنھا ئاڵایەکیان ھەبوو و بەس، بەوەش ڕازی بوون کە نەچن بە لای ناوچە دوورو کەنارەکانی دوورە وڵاتەکەیاندا، کاتێ سەبکتکین لە دوای ئەو جەنگە بەھێز بوو. ئەفغانەکان بوونە گوێڕایەڵی.١ دەوڵەتەکەیشی ماوەی نزیکەی بیست سال دەبوو کە دادوەریی و نەبەردی و خانە دانی و دلێریی و جۆرە توندییەکی تێدا بوو. ٢پاش ئەوەی لە ساڵی ٣٧٨ ک. دا مرد میرنشینەکەی سپارد بە ئیسماعیلی کوڕی و مەحمودی کوڕی توانی لە دوای جەنگێکی ناڕەحەت میرنشینەکە لە براکەی بۆ خۆی دابڕنێت. ٣

مەحمودی غەزنەوی[دەستکاری]

بەڕاستی ئەوەی جێی پەژارەیە ئەوەیە کە زۆرێ لە ڕۆشنبیران و دەرچوانی زانکۆکان شتێ لە بارەی ئەو سوڵتانە سوننیە گەورەیە و دەسەڵاتەکەی لە وڵاتی ئەفغاندا نازانن کە چەندە حەزی لە ئیشکردن بووە و بە ھەڵگرتنی ئاڵای بانگەواز و بلاوکردنەوەی گیانی جیھاد و شەھادەتخوازی بەنێو سەربازەکانیدا و بڵاوکردنەوەی سوننەت و بنبڕکردنی بیدعەکان لە خوا نزیکبۆتەوە، لەگەڵ ئەو بەھا باڵا ئیسلامیانەی کە قووڵترین کاریگەرییان لە گەشە سەندنی ناوچەی دەسەڵاتەکەی و پەیوەستی و تەبایی خۆشەویستی و فیدا بەخشی و وەفای خەڵکەکە بە دەوریدا ھەبوو. ٤

ژیانی سوڵتان مەحمودی غەزنەوی و دەوڵەتە سوننیکەی شیاوی ئەوەیە بە تایبەت لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتیان لەگەڵ بکرێت و زانست خوازان و گرنگی پێدەرانی مێژووی ئیسلامی بانگ دەکەین تا بە پێی مەنھەجی ئەھلی سوننە و جەماعە بەو ئەرکە ھەستن تا کەلەبەرێکی نێو کتێبخانەی ئیسلامی بگرێ و گرنگی پەیوەستی و سوننەت و کاریگەری ئەوەیش ڕوونبکەنەوە لە بە ھێزی دەوڵەتەکەدا و ئەو درۆو ھەڵبەستەو گومانە ڕافیزی و باتینیانە ھەڵبوەشێننەوە کە بۆ ئەو پاڵەوانە سوننیە گەورەیە دروستکراون. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەوە نابێتە ڕێگری ئەوەی بەم پەلەیە باسی نەکەین، ئیبن کەسیر بە پاشای دادوەری گەورەی سەنگەرگیری سنوورەکان و پاڵپشتی سەرخراوی موجاھیدییەمینودەولە ئەبولقاسم مەحموودی کوڕی سەبکتکین گەورەی وڵاتی غەزنە و ئەو ناوچە گەورانە و فەتحکەری زۆربەی ناوچەکانی و شکێنەری بە ھێزی بت و پەیکەرەکانیان وسەرشۆڕکەری ھیندەکان و سوڵتانی ھەرە گەورەیان وەسفی دەکات. ٥

لە ناو ھاوڵاتیانیشدا ژیانێکی دادپەروەرانەی بەسەر دەبرد و بە تەواوی شان و شکۆی ئیسلامی پەیڕَەو دەکرد، و فتوحاتێکی زۆری لە وڵاتی ھیند و ناوچەکانی تردا بەپا کرد و شان و شکۆی ئیسلامی لە ناو جیھاندا شکۆدار کرد و ناوچەی دەسەڵاتی خۆی بەرفراوان کرد و ھاوڵاتیانی زیادیان کرد و رۆژگارەکانی درێژەیان کێشا. سوپاس و منەت بۆ خوای گەورەیە. لە ھەموو ناوچەکانی دەسەڵاتیدا وتار بۆ خەلیفەی عەبباسی قادربیللادەخوێنرایەوە، نێردراوانی فاتیمەکان لە ناوچە میسریەکاندا کتێب و دیاری و خەڵاتیان بۆ دەنارد، ئەویش دەیسووتاند و کتێبەکانی دەدرَِین و سووک و ڕیسوای دەکردن. ١کاتێ تاھرتی بانگخوازی نێردراوی بانگەوازی فاتیمی لە میسر ھات بۆ لای سولتان و بە نھێنی بانگی دەکرد بۆ مەزھەبی باتینی، تاھرتی سواری وڵاخێ بووبوو و ھەر ماوەیەک و قسەیەکیان دەکرد، سوڵتان مەحموود زانی کە نھێنی بانگەشەکەیان چییە، بۆیە تووڕە بوو و تاھرتی پیسی کوشت و وڵاخەکەی پێشکەش بە قازی ئەبوو مەنسوور مەحموودی ئەزدی شێخی ھورات کرد و پێی وت سەرکردەی مڵھوڕان سواری ئەمە دەبوو، با ئێستا سەرکردەییەکتاپەرستان سواری ببێت. ٢

لە بارەی فتوحاتەکانیەوە، وای بۆ رێککەوت بە شێوەیەک فەتحی ھیند بکات کە بۆ پاشاکانی تر ڕێک نەکەوت، نە ئەوانەی پێش خۆی و لە دوای خۆی، دەستکەوتێکی زۆری بێشوماری دەستکەوت کە لە تاو زۆری زێڕ و شمەک و کۆیلە و کەنیزەکدا ڕێک نەدەخرا. زۆرێ لە بت و پەیکەرەکانیشی شکاند، خوا ڕووی سپیکات و پایەی بەرز ڕاگرێت. لە ناو ئەو بتانەی کە شکاندنی، بتێکی گەورەی ھیندیەکان ھەبوو پێی دەوترا (سومەنات). ٣

کە بێباوەڕانی ھیند پێیان وابوو ئەو ژیێنەرو مرێنەرەو سکاڵایان لا دەکردو گیانیان بۆ دەکردە قوربانی و دە ھەزار گوند وابەستەی بوون و خەزێنەکانی پڕ بووبوون لە ماڵ و سامانی جۆربەجۆر، ھەزار کەسیش لە بەرھەمیەکان لەگەڵ سەد جوقەی موغانی پیاو و ئافرەت لە خزمەتیدا بوون. لە نێوان وڵاتی ئیسلام و قەڵای ئەو بتەدا ماوەی مانگێ دووری بوو. سولتان بە سی ھەزارەوە بە ڕێکەوت و خوای گەورە فەتحەکەی بۆ ئاسان کردوو لە سێ ڕۆژدا قەڵاکەی فەتحکرد، مەحموود دەستی بە سەر ماڵ و سامانێکی بێ شوماردا گرت. ٤ئەو زێڕەی دەستی کەوت تیایدا گەیشتە بیست ھەزار دینار، پاشای گەورەشی ھیندیشی شکاند کە پێی دەوترا (جیپال)، و پاشای گەورەی تورکیشی سەڕشۆر کرد کە پێِی دەوترا ئەیلەک خان، و ئەیادی پاشای سامانیشی شکاند کە ماوەی سەد سال خۆراسان وسەمەرقەند و دەوروبەریانی بە دەست بوو. پاشان لە ناو چوون. لە سەر ( ڕووباری ) جەیحوونیش پردێکی بنیادنا کە یەک ملیۆن دیناری تێچوو، ئەمەیش بۆ پاشاکانی تری جگە لەو ڕێک نەکەوتبوو، لە سوپاکەیشیدا چوارسەد فیلی ھەبوون کە دەجەنگان،

ئەوەیش گەورەییەکی کەم وێنە و پلەیەکی بڵند بوو، باس و ناوبانگێکی زۆر و درێژ ماوەیشی ھەبوو، ئەو ئامانجی ئایین و بنیادی ھەبوو. زانا و فەرموودەناسانی خۆشدەویستن و ڕێزی دەگرتن ولەگەڵیاندا دادەنیشت و لەگەڵیاندا چاک بوو. خۆی سەربەمەزھەبی حەنەفی بوو. پاشان لەسەردەستی ئەبوبەکری قەفالی بچووک بوو بە شافیعی‌مەزھەب، ١ بوو لە بەرزکردنەوەو شکۆدارکردنی ئاییندا نیازی ڕاستگۆیانە ، سەرکەوتوبوو، جەنگ و غەزای زۆری دەکرد، زیرەک و بێفیزو ڕادروست بوو، ئیبن فەورەک چوویە لای سوڵتان مەحمود وتی: دروست نییە خوا بەسەرێتی (فوقیە) وەسف بکرێت، چونکە ئەوکات وەسفی ژێرێتی (تحتیە) یش دەکرێت، چونکە گەر دروست بێت سەری ھەبێت، کەواتە دروستە ژێریشی ھەبێت. سوڵتانیش وتی: من وەسفم نەکردووە تامن گیرۆدەو پەیوەستی بم، بەڵکوو خودا خۆی وەسفی خۆی کردووە. ئیبن فەوزەک لەزمان کەوت، کاتێ چوویە دەرەوە مرد. ٢سوڵتان مەحموود ڕێزی سەرکردە و ھاوەڵەکانی خۆی دەگرت، گەر ئەو باوەڕی بە خەلیفەی عەبباسی ھەبوو و ملی بۆ شان و شکۆی کەچدەکرد و کیسی زێڕی بۆ دەنارد، بەرامبەر بە قەرمەتی و ئیسماعیلی و موتەکەلمین ( ئەھلی کەلام) توند و ڕەقبوو.٣ کاتێ (ڕەی)گرتە دەست، نامەی بۆ خەلیفە قادربیللا نووسی و باسی ئەوەی بۆ کرد کە ئەو دەبینێ مەجدودەولەی بوەیھی زیاتر لە پەنجا ئافرەتی ئازادی ھەن و سی و ئەوەندە منداڵی لەوان ھەیە، کاتێ لەو بارەوە پرسیاری لێکرا. وتی: ئەوە نەریتێکی پێشینەیە. ژمارەیەکی زۆری باتینییەکانی لە خاچدا و موعتەزیلەی بۆ خۆراسان دەرکرد و کتێبەکانی فەلسەفە و ئەستێرەگەرایی سوتاند. ٤

ململانێی غەزنەوی، سەلجووقی[دەستکاری]

سوڵتان مەحموودی غەزنەوی توانی سنوورەکانی دەوڵەتی خۆی فراوان بکات و لەگەڵ ھینددا حەڤدە (١٧) جەنگ بکات و شاڵاوەکانی گەیشتنە بانی دکن و ھەرێمی (بنجاب) یشی دایە پاڵ دەوڵەتەکەی و وڵاتی (غەزنەو ھورات)ی ملکەچ کرد و قەڵەمرەوی خۆی بۆ وڵاتی ئەو دیو ڕووبار٥ درێژ کردەوە ، بەو جۆرە سنووری دەوڵەتەکەی لە باکووری ھیند لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ عێراق لە ڕۆژئاواوە ، وە لە خۆراسان و تەخارستان و بەشێکی وڵاتی ئەودیو ڕووبار لە باکوورەوە بۆ سجستان لە باشوورەوە درێژ دەبوویەوە ، شاری لاھوریشی کردە مەڵبەندی فەرمانڕەوایی خۆی لە ھیند و لەوێ نوێنەرێکی (جێگر) بۆ دەستنیشان کرد.٦ تا ئاستی خەریکبوو بوەیھیەکان لە بەغداد لە ناو ببات. ٧

ھێزی سەلجووقیەکان لە وڵاتی ئەو دیو ڕووباڕ لە سەرەتای سەدەی پێنجی کۆچیدا گەورە و بە ھێز بوون و ئەمەیش بێزاری و ورووژانی سوڵتان مەحموودی غەزنەوی لێِکەوتەوە و لە ساڵی ٤١٥ ک. دا لە ڕووباری جەیحوون پەڕیەوە تالەگەڵیاندا بجەنگێ و توانی ئەرسەلانی سەرکردەیان و قتلشی کوڕی و ژمارەیەک لە گەورە ھاوەڵەکانی بگرێ و ئەرسەنی نارد بۆ ھیند و لە دوای ئەوەی حەوت ساڵێ لە بەندیخانە دابردە سەر لە بەندیخانەدا مرد ١ لەدوای چوار ساڵ ٤١٩ ک. مەحموود جارێکی تر لە سەر داخوازی و سکاڵای دانیشتوانی ھەردوو شاری (نس و بارد) چوویە دەرێ بۆ جەنگان لەگەڵ سەلجووقیەکاندا و شکستێکی جەرگبڕانەی تووش کردن.٢

جەنگی دندانقان و بەرپابوونی دەسەڵاتی سەلجووقی[دەستکاری]

گەورەیی دەوڵەتی غەزنەوی

سەلجووقیەکان لە دوای ئەو شکستە بۆ تۆڵە سەندنەوە لە غەزنەویەکان بە دوای ھەلدا دەگەڕان ، ئەوەیشیان لە دوای مردنی سوڵتان مەحموودی و گرتنە دەستی کارووباری دەسەڵات لە لایەن مەسعودی کوڕیەوە لە ساڵی ٤٢١ک. دا بۆ بوو وسەلجوقیەکان توانیان سەرکەون بە سەر سوپاکانیدا.٣ بەڵام پەیوەندیان پێوە کرد و پێشنیازی ڕێککەوتن و چوونە ژێر گوێڕایەڵِی ئەوەیان بۆ کرد، ئەویش ڕازی بوو و ویلایەتەکانی دا بە سەرکردەکانیان و نازناوی پێبەخشین و دەرفەتێکی زۆری پێدان.٤ لەگەڵ ئەوەیشدا غەزنەوییەکان دەیانزانی سەلجووقیەکان چ مەترسیەک لە ڕوویاندا دەنوێنن، بۆیە سوڵتان مەسعوود لە ساڵی( ٤٢٩ ک).دا فرمانی بە کاربەدەستی خۆی لە سەر خۆراسان کرد تا لەگەڵ سەلجووقیەکاندا بجەنگێ، بۆیە جەنگ لە نێوان ھەردوولادا لە نزیک شاری سەرخەس بەڕێوە چوو و دەوڵەتەکەیان کۆتایی پێھات و دواتر بە سەرکردایەتی ڕێبەرەکەیان (ڤفر) بەگ بەرەو نەیسابوور چوون و لەوێ خۆی وەک سوڵتانی سەلجووقیەکان ڕاگەیاند و لە ھەمان ساڵدا، ساڵی ٤٢٩ ک. لە سەر کورسی دەسەڵاتی سوڵتان مەسعوودی غەزنەوی دانیشت.٥ لە ئەنجامی ئەوەدا مەسعوود بە سوپاکانیەوە بەرەو خۆراسان کشاو لە جەنگێکییەکلاکەرەوە و لە شوێنیکدا کە بە دندانقان ناسراوە لەگەڵ سەلجووقیەکاندا پێکیاندادا و بە شکستی غەزنەویەکان کۆتایی ھات، ئەمەیش لە ساڵی ٤٣١ ک. دا بوو. ھێندەی نەبرد سوڵتان مەحموود لە ساڵی ٤٣٢ ک. دا لە ناو چوو و مەودوودی کوڕی شوێنی گرتەوە. سەلجووقیەکان لە دوای جەنگی دندانقان بوون بە گەورەترین ھێزی خۆراسان لە کاتێکدا غەزنەویەکان لاواز بوون لە دوای ئەوەی زۆربەی سوپاکانیان لە دەست دان و زۆرێک لە ناوچەکانیان وێران بوون و غوریەکان توانیان لە ئەفغانستان و لە ساڵی ٨٥٢ ک. دا دەستبە سەر زەوی و شمەکەکانیان لە ھینددا بگرن. ٦

ئەنجامەکانی جەنگی دندانقان[دەستکاری]

جەنگی دەندانقان سنورێکییەکجارەکی بۆ فەرمانڕەوایی غەزنەویەکان لە خۆراسان داناو توغرول بەگ لە شوێنی جەنگەکەدا تەختی داناو لە سەری دانیشت و ناوداران ھاتن و میرنشینی خۆراسانیان لێ پیرۆز کرد.

توغرول بەگ نامەی بۆ سەرکردە دراوسێکان نووسی و ھەواڵی سەرکەوتنەکەی پێدەدان. ھێزە سەلجووقیەکان تا کەنارەکانی ڕووباری جەیحوون ھێزە شکستخواردووە غەزنەویەکانیان ڕاوەدوونان بە ئامانجی ناچارکردنیان بە ڕاکردن بۆ ئەودیو ڕووبار تا بەڵگەیەکی دیاری سەرکەوتن نیشان بدەن.

جەنگەکە بوو بە ھۆی بەرپابوونی دەسەڵاتێکی ئیسلامی نوێ، ھەروەک بە یەکێ لە جەنگە گەورە یەکلاکەروەکانی نێو مێژووی ئیسلامی دادەنرێ ، بەڵکووو ئەنجامەکانی ئەو جەنگە جیھانی ئیسلامی تێپەڕاند و کاریان کردە سەر جیھانی سەردەمەکانی ناوەڕاست. ١

مەسعود لە لایەن خۆیەوە لە نامەیەکیدا بۆ قەراخانیەکان متمانەی خۆی سەبارەت بە یارمەتیدانیان لە جەنگی داھاتوودا بۆ ڕیشەکەنکردنی سەلجووقیەکان دەڕبڕی ، بەڵام ئەو گورزە زیاناویە بە پلەیەک پەشێو و شلۆقی کردبوو کە توانای بەرگری لەگەڵدا لە دەستدا. جا بیری لەوە کردەوە کە ھەر دەبێ نەک تەنھا بەڵخ و ناوچەکانی سەر بە بەڵخ، بەڵکوو و غەزنەیش بە جێبھێڵیت، لەکەڵ ئەوەی پایە جەنگیەکانی و گەورە پیاوانی دەوڵەتەکەی ھەوڵیاندا ڕازیبکەن تا بنەڕەتەکانی ئەو مەترسیانە نەھێڵن. ئەو بڕیاڕیدا بە یەکجارەکی پاشەکشە بۆ ھیند بکات. ٢

خێڵە سەلجووقیەکان لە دوای جەنگەکە ئەو زەویانەیان بەشبەش کرد کە دەستیان بە سەردا گرتبوون. جفری شاری مەروی بەرکەوت و تیایدا سەقامگیر بوو و کردی بە پایتەختی دەسەڵاتەکەی، ھەروەک زۆربەی خۆراسانی گرتە دەست. ئەبوو عەلی حەسەنی کوڕی موسایش ویلایەتی بوست و ھورات٣ و سجستان ٤ و ناوچەکانی دەورووبەری بەرکەوت (قاور) ی کوڕە گەورەی جفری ویلایەتی تەبس٥ و ناوچەکانی کرمانی ٦ بەرکەوت. ئیبراھیمی کوڕییەنالیش ھەمەدانی دەستکەوت. ٧

ھەروەک یاقوتی (ئەبھو)ر ١ و (زنجان) ٢ و ناوچەکانی ئازەربایجانی ٣ دەستکەوت. قوتلمیشی کوڕی ئیسڕائیلیش جورجان و دامغان ٤ پشکی بوو. لە ڕاستیدا بیرۆکەی دابەشکردنەکە لەگەڵ بیرۆکەی موڵکداری و دەسەڵاتی ئێرانیدا نەیار و ناتەبا بوو، بەو وەسفەی گەورەی دەسەڵاتی رەھانی دەوڵەت بێت. ئەمەیش سەبارەت بە سەلجووقیە یەکەمینەکان نامۆ بوو. بەڵام بەرپرسە سەلجووقیەکان لە پشت ئەمەوە ئامانجیان تەنگپێھەڵچنینی دەسەڵاتی غەزنەویەکان و رێگریکردنی لە ھەوڵی گێڕانەوەی خۆراسان بوو ، پاشان دڵنیاکردنی کردنەوەی ڕێگەی جەیحوون لە پێناو ھاتنی کۆچەرە غوزە نوێکاندا. ٥

ساڵی ٤٢٩ ک. بە سەرەتای دامەزراندنی دەسەلاتی سەلجووقی لە خۆراسان دادەنرێت. چونکە توغرول بەگ لەو مێژووە وە ئەرک و کارە سیاسی و سەرکردایەتی و کارگێڕیەکانی دەستپێکرد. بەڵام دانپێدانانی خەلیفە بەوەی توغرول بەگ سوڵتان بێت و ئەوەی دواتر ھات لە ساڵی ٤٣٢ ک. دا واقیعەکەی نەگۆڕی و خەلیفە دانی بەوە دانا کە ئەو دان بە باری واقیعدا دەنێت. ھەروەک خەلیفە تەنھا شێوەیی بوو بۆ دیدی شەرعی لە سەر دەسەڵاتی سەرھەڵدراو ھەتا خەڵک لەو دەسەڵاتە تازەیە ڕازی بەبنەڕەتەکان و فەرمانرەواییەکەی بکەن، چونکە خیلافەت ھێزێکی ماددی نەبوو کە ڕێگە بە دەستێوەردان و بەشداری لە ڕووداوە سیاسیەکاندا بدات. خەلیفەیش دانی بە سوڵتانی سەرکەوتوو و دەوڵەتی سەرکەوتوودا دەنا. ٦

بەرپابوونی دەسەڵاتی سەلجووقی کاریگەریەکی گەورەی لە مێژووی ئیسلامیدا بە شێوەیەکی گشتی ھەبوو ، چونکە دەسەڵات لە ئارَاستە کردنی ڕووداوە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا بە شێوەیەکی تایبەت و لە ڕەسمی سیاسەتی فراوانخوازی بە ئاراستەی جیھانی نەسرانیدا بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ئیسلامی بەشداریکرد. ٧– ئەو سەرکەوتنەی توغرول بەگ بە دیھێنا، وای سەرکەشکرد کە بەرەو عێراقی لە دڵی جیھانی ئیسلامی پێشڕەوی بکات تا دەستبگرێت بە سەر خیلافەتی عەبباسیدا و دەوڵەتێکی سەلجووقی دامەزرێنێ، ئەو ئاراستەیەش بە شتێکی ئاسایی دادەنرێت، جا ھەرکەسانێ لە پێش ئەو لەخۆراسان دەسەڵاتیان بووبێت، ویستوویانە بەرەو

رۆژئاوا پەل بھاوێژن تا دەستبگرن بە سەر بەغدادا و ھەڵسوکەوت بە کارو توانستەکانی خیلافەتی عەباسیەوە بکەن. لە ھەوڵەکانی سامانی سەفاری و غەزنەویەکاندا نموونەی پێویستمان ھەیە. زیاد لەوەیش توغرول بەگ ئانجەی ڕزگارکردنی خیلافەت و مەزھەبی سوننی لە قەڵەمڕەوی بوەیھی شیعی ھەبوو.


سەرچاوە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]