دەوڵەتی حەمدانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەوڵەتی حەمدانی
نەخشە

دەوڵەتی حەمدانی لە فراوانترین ئاستیدا.
زانیاریی گشتی
پایتەخت موسڵ، حەلەب
جۆری حوکم شانشینی
مێژووى دامەزراندن ٨٩٠ ز
مێژووى ڕوخان ١٠٠٤ ز
ئایین ئیسلام

حەمدانیەکان یان بەنی حەمدان، خێزانێکی عەرەبی بوون دەوڵەتی حەمدانیان دمەزراند لە حەلەب و موسڵ و دەسەڵاتیان فراوان بوو بۆ وڵات و گوندەکانی فورات و شام لە ماوەی نێون (٨٩٠ تا ١٠٠٤)ز، و حەمدانیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی تەغلەب کوڕی وائل لە ھۆزی عەنزەی عەرەبی کە دانیشتوانی خاکەکانی جەزیرەی باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا بوون، ئەستێرەی دەوڵەتی حەمدانی گەشایەوە لە سەردەمی دامەزرێنەرەکەی حەمدانی کوڕی حەمدون کە کرابوو بە والی ناوچەی ماردین لەلایەن عەباسیەکانەوە.

دامەزراندنی دەوڵەتی حەمدانی[دەستکاری]

حەمدانیەکان ئەگەڕینەوە بۆ ھۆزی تەغلەب کوڕی وائل کوڕی ھنب بوون, لەو کاتانەی سەرکردە تورکەکان ناکۆک بوون لەسەر دەسەڵات بە تایبەت لەسەر پایەی میری ئەمیرەکان، حەمدانیەکان سودیان وەرگرت لە لاوازبوونی خەلافەتی عەبباسی و سەربەخۆیی دەوڵەتەکەیان ڕاگەیاند لە موسڵ ساڵی ٩٢٩ز و لە حەلەب ھەروەھا ھۆزە عەربیەکانی دۆڵی فوڕات و جەزیرەی سوریا و دەوروبەری بیابانی شام ھاتنە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەکەیانەوە.

دەوڵەتی حەمدانی و خەلافەت[دەستکاری]

قەڵەمڕەوی تورکی دەستی گرتبوو بەسەر خەلافەتی عەبباسیدا، وسەرکردە حەمدانیەکان لە ھەوڵێکدا بۆ ڕزگارکردنی خەلافەتی عەبباسی ڕۆیشتن بۆ سەرخستنی خەلیفەی عەبباسیەکان لە بەغدا، و حەسەن کوڕی عەبدوڵڵا حەمدان سەرکەوتوو بوو لە چوونە ناو بەغداوە و خەلیفە موتەقی بیلا پێشوازی لێکرد و پایەی میری ئەمیرەکانی ئەحمەد حەمدانی پێبەخشی، لەگەڵ نازناوی ناسر (سەرخەری) دەوڵەت ھەروەک نازناوی شمشێری دەوڵەتی بەخشی بە عەلی برای، بەمەش حەمدانیەکان توانیان دەسەڵات لە دەستی تورکەکان دەربھێنن لە ساڵی ٣٣ک، بەڵام تورکەکان ڕێزەکانیان ڕیکخستووە لە ژێر سەرکردایەتی تۆزون و حەمدانیەکان نەیانتوانی لە بەغدا بمێننەوە و بەرگری تۆزۆن بکەن بە ھۆی بارودۆخەوە، کە گرانی ھات وحەمدانیەکان ناچار بوون باجێکی بەرز دابنێن و ئاسایشی شارەکە تێک چوو و درم بڵاوبوویەوە ھەروەک حەمدانیەکان نەیاتوانی مووچەی سەربازەکان بدەن لەبەر ئەوە چەند تیپێکیان یاخی بوون و شۆڕشیان کرد، ئەمانەش ھەمووی یارمەتی تورکەکانی دا بە سەرکردایەتی تۆزۆن تا وەڵامی حەمدانیەکان بدەنەوە.

دیمەنی قەڵای حەلەب

حەمدانیەکان حەلەبیان لە دەستی ئەخشیدیەکان سەند ساڵی ٩٤٤ز، و ناوەندی ھێزەکانیان گواستەوە حەلەب و بەمەش حەلەب بووە پایتەختی دەوڵەتی حەمدانی، و شمشێری دەوڵەت بوو بە فەرمانڕەوا ومیری حەلەب، و خەلیفەی عەبباسی موتەقی بیلا دوای حەمدانیەکان کەوت لە ترسی ئەوەی تورکەکان حەقی لێبکەنەوە، لەگەڵ ئەوەی داوای گەڕانەوەیان لێکرد وبەڵێنی پاراستیان دایە، بەڵام لایانبرد لە دەسەڵات و خەلیفە موستەکفی بیلایان لە جێگەی دانا ئەمەش لە ساڵی ٩٤٤ز دا بوو.

تێکۆشانی حەمدانیەکان دژی ڕۆم[دەستکاری]

دەوڵەتی حەمدانی بەھێز و بەدەسەڵات بوو لە حەلەبی پایتەختیدا و لە تەنیشتی دەوڵەتی بیزەنتی بوو لە باشوری ئاسیای بچوکدا، لەبەر ئەوە شمشێری دەوڵەت و فەرمانڕەوا و میری حەلەب بەربەرەکانی بیزەنتیەکانی ئەکرد، و سەردەمەکەی جیادەکرێتەوە بە زۆری غەزووەکان بۆ وڵاتەکانی تەنیشتی کە ئەڵێن غەزووەکانی گەیشتۆتە چل غەزوو لە ھەندێکیدا سەرکەوتوو بووە و لەھەندێکیان شکاوە و لە حەلەبدا سوپایەکی بەھێز ھەبووە کە یەک لە دوای یەک ھێرشی بردۆتە سەر ناوچەکانی بیزەنتیەکان، و ھاودەمی دوو ئیمپڕاتۆری گەورە بووە کە ئەواینش نەقفور فوفاس و حەنا شەمشیق بوون، یەکەمیان دەستی گرت بەسەر حەلەبدا ساڵی ٩٦٠ز، و شارەکەی سوتاند و کۆشکی شمشێری دەوڵەتی وێرانکرد، بەڵام شمشێری دەوڵەت ھێزەکانی کۆکردەوە و دوای ھەفتەیەک توانیان دەست بگرنەوە بەسەر حەلەبدا و بیزەنتیەکان تێکشکاند زۆر بە بەھێزی، بەڵام دووەمیان کە حەنا شەمشیق بوو ھەوڵیدا دەست بگرێت بەسەر بەیتولمقەدیس، و حەمدانیەکان لەم میانەیەدا بە سەرکردایەتی شمشێری دەوڵەت ھەستان بە ڕۆڵێکی ئازایانە لە بەرگری کردن لە ناوچە ئیسلامیەکان و پاراستنیان لە ھەڵمەتەکانی بیزەنتیەکان.

کۆتایی دەوڵەتی حەمدانی[دەستکاری]

شمشێری دەوڵەت و میری حەلەب کۆچی دوایی کرد ساڵی ٩٦٧ز، و لە دوای وەفاتی بە ھۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە لاوازی دەوڵەتی حەمدانی گرتەوە، و جێنشینەکانی شمشێری دەوڵەت نەیانتوانی بەرگری فاتیمییەکان بکەن کە دەستیان گرت بەسەر حەلەبدا ساڵی ١٠٠٣ز.

لیستی ناوی میرەکان (لقی موسڵ)[دەستکاری]

  #  فەرمانڕەوا  ژیانی  ماوەی دەسەڵاتی
١ ناسری دەوڵە حەسەن کوڕی عەبدوڵڵا  ....-٩٦٩ز   ٩٦٩-٩٦٩ 
٢ ئەبو ەغلەب کوڕی حەسەن  ....-....   ٩٦٩-٩٧٩ 
٣ ئەبوتاهیر ئیراهیم  ....-....   ٩٨١-٩٩١ 
٤ ئەبو عەبدوڵڵا حسەین  ....-....   ٩٨١-٩٩١ 

لیستى ناوی میرەکان (لقی حەلەب)[دەستکاری]

  #  ەرمانڕەوا  ژیانی  ماوەی دەسەڵاتی
١ شمشێری دەوڵەت عەلی کوڕی عەبدوڵڵا  ٩١٥-٩٦٧   ٩٤٥-٩٦٧ 
٢ ئەبومەعالی شەریف کوڕی عەلی  ....-٩٩١   ٩٦٧-٩٩١ 
٣ ئەبوفەزائڵ کوڕی ئەبومەعالی  ....-١٠٠٢   ٩٩١-١١٠٢ 
٤ ئەبوحەسەن عەلی  ....-....   ١٠٠٢-١٠٠٤ 
٥ ئەبومەعالی شەریف  ....-....   ١٠٠٤-١٠٠٤ 

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Islam: Kunst und Architektur
  • حمدانيو حلب
  • حمدانيو الموصل
  • البداية والنهاية: عماد الدين أبو الفداء إسماعيل بن عمر بن كثير
  • تاريخ بغداد: أبو بكر أحمد بن علي الخطيب البغدادي
  • زبدة الحلب من تاريخ حلب: ابن العديم كمال الدين عمر بن أحمد هبة
  • شذرات الذهب في أخبار من ذهب: ابن العماد الحنبلي
  • صُبح الأعشى في صناعة الإنشا:
  • فنون الشعر في مجتمع الحمدانيين: د. مصطفى الشكعة
  • القائد سيف الدولة الحمداني: د. حمدان عبد المجيد الكبيسي