دەوڵەتی بوەیھی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بوەیهیەکانەوە ڕەوانە کراوە)
شوێنی دەسەڵاتی دەوڵەتی بوەیھی

بوەیهیەکان لە سەرەتاکانی سەدەی چوارەمی کۆچی لە شانۆی ڕووداوەکاندا دەرکەوت. ئەو خێزانە کە لە وڵاتی دەیلەم لە باکوور کۆچیان کردبوو لە ژێر سایەی سێ برادا کە لە ژێر سەرکردایەتی (مرداویجی زیاریدا) ئیشیان دەکرد سەریان هەڵداو لەسەر دەستی (عەلی کوڕی شوجاعی کوڕی بوەیهیش) کە لەگەڵ مرداویج ناکۆکی بۆ درووست بوو و دەستی بەسەر ئەسفەهان و فارسدا گرت ، ناوبانگیان دەرکرد. خەلیفە نەیتوانی بەرگری لەو دوو ناوچەیە بکات و دانی بە دەسەڵاتی عەلیدا بەسەر ئەو دوو ناوچەیە دانا ، ئەویش شاری شیرازی کرد بە بنکەی دەسەڵاتی خۆی.

سەرچاوە[دەستکاری]