ئەغلەبییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە دەوڵەتی ئەغلەبیەوە ڕەوانە کراوە)
دەوڵەتی ئەغلەبی
نەخشە

دەوڵەتی ئەغلەبی لە فراوانترین ئاستیدا.
زانیاریی گشتی
پایتەخت قەیرەوان
مێژووی دامەزراندن ٨٠٠ ز
مێژووی ڕوخان ٩٠٩ ز
ئایین ئیسلام

ئەغلەبیەکان یان بەنی ئەغلەب، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری عەرەبی بوون لە بەنی تەمیم حوکمی ڕۆژھەڵاتی جەزائیر و تونس و ڕۆژئاوای لیبیایان کرد لەگەڵ باشوری ئیتاڵیا و سەقڵیە و سردینیا و کۆرسیکا و ماڵتا. ماوەی حوکم؛ ٨٠٠-٩٠٩ ز بارەگا؛ قەیرەوان

دامەزراندن[دەستکاری]

دامەزرێنەرەکەیان ئەغلەبی کوڕی سالم کوڕی عەقال تەمیمی سەرکردەی سوپای عەباسیەکان بوو، پاشان ئیبراھیمی کوڕی کرا بە والی ئەفریقا لەلایەن ھارون ڕەشید لە ساڵی ٧٨٧ز، و سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند لە ساڵی ٨٠٠ز لەگەل گەڕانە دواوەی ڕۆڵی عەبباسیەکاندا، ھارون ڕەشید یارمەتی ئیبراھیمی دا تا ئەویش جیا نەبێتەوە بە تەواوی لە دەوڵەتی عەبباسی وەک میرنشینەکانی تر، دوای دەست گرتن بەسەر چەند شۆڕشێک کە زۆرترینی لەلای بانگەوازکارە بەڕبەڕیەکانەوە بوو.

ئیبراھیمی کوڕی ئەغلەب وەفاتی کرد ساڵی ١٩٦ک دوای ئەوەی میرنشینێکی بەھێزی لە دوای خۆی بەجێھێشت، کوڕەکەی (عەبدوڵڵا ئەبوعەباس) جێگەی گرتەوە کە کەسێکی باش نەبوو توندڕەو بوو لەگەڵ خەڵکی و باجی لەسەر زیادکردن، لە ساڵی ٢٠١ک عەبدوڵڵا ئەبوعەباس وەفاتی کرد و خەڵک ڕزگاریان بوو لە دەسەڵاتی، پاشان زیادەڵڵا کوری ئیبراھیم حوکمی گرتە دەست (٨١٧-٨٣٨)ز کە دەوڵەتی ئەغالیبە باشترین ڕۆژەکانی لەم سەردەمەدا بینی، لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەیەک سەرگەرم بوو بە خامۆشکردنی شۆڕشی مەنسوڕ تەنبزی کە گەمارۆی قەیرەوانی دا و ھەڕەشەی لە بوونی دەوڵەت ئەکرد، بەڵام زیادەڵڵا توانی سەربکەوێت بەسەریدا، لە دوای ساڵی ٨٢٧ز ئەغالیبەکان غەزووی سەقڵیەیان کرد پاشان دەستیانگرت بەسەر شاری باری –لە ئیتاڵیا- لە ساڵی ٨٤١ز، پاشان پەلاماری ڕۆمایان دا و وتاڵانیان کرد لە ساڵی ٨٤٦ز و دواتر لێی کشانەوە.

دوای گرتنی سەقڵیە زیادەڵڵا ھێزێکی گەورەی کۆکردەوە و دەستی گرت بەسەر بەشێکی زۆری دوورگەکەدا، و لە دوای مردنی زیادەڵڵا براکەی ئەبوعقال ئەغلەب کوڕی ئیبراھیم جێگەی گرتەوە لە ساڵی ٢٢١ک کە چەندین چاکسازی ئەنجامدا، و ھەندێک سەرکەوتنی سەربازی بە دەستھێنا لە گرتنی چەند قەڵایەکی سەقڵیە و تێکشکاندنی کەشتیگەلی ڕۆمی کە ھاتبوو بۆ گەمارۆدانی دوورگەکە، و ئەبوعقال کۆچی دوایی کرد ساڵی ٢٢٦ک و پاشان کوڕەکەی ئەبوعەبباس محەمەدی یەکەم جێگەی گرتەوە، و پاشان دەوڵەتی ئەغالیبە مایەوە ھەر لە ژێر دەستی فەرمانڕەواکانی خێزانی ئەغلەبی ھەتا فاتیمیەکان دەستیان بەسەراگرتن ساڵی ٩٠٩ز.

ھەروەھا غەزووی ماڵتایان کرد ساڵی ٨٦٨ز، ودەسەڵاتی ئەغالیبەکان گەیشتە ئاستێک کە ھەموو دەوڵەتە مەسیحیەکانی کەناری ئیتاڵیا جزیەیان پێئەدان.

ئەمباری ئاوی ئەغلەبی لە قەیرەوان

ڕوخانی دەوڵەتەکەیان[دەستکاری]

ئەغالیبەکان لە ناوخۆدا لە بەربەرەکانێی بەردەوامدا بوون لەگەڵ ئەو شۆڕشانەی مۆرکێکی ئاینیان ھەبوو وەک خواریج یان بە پاڵنەری دەمارگیری وەک بەڕبەڕیەکان، قۆناغی داڕمان دەست پێدەکات لە سەردەمی ئیبراھیم کوڕی ئەحمەد (٨٧٥-٩٠٢)ز و چەند ناوچەیەکیان لە دەستدا لە بەرژەوەندی بیزەنتیەکان و تۆڵۆنیەکان، پاشان ھەندیک لە ھۆزەکان یاخی بوون لە حوکمی ئەغالیبە، و دەوڵەتەکەیان کۆتایی پێھات ساڵی ٩٠٩ز.

ئاسەواری ئەغالیبە[دەستکاری]

لە ئاسەوارەکانی دامەزراو و بیناکانی ئەغالیبە کە ماوەتەوە ئەمانەی خوارەوەن؛

  • کۆشکی دێرین لە سەردەمی ئیبراھیمی کوڕی ئەغلەب.
  • مزگەوتی گەورە لە قەیرەوان، ھەروەھا بینا سەھاریجەکان تیایدا
  • دامەزراندنی ڕیبات لە سوسە لە سەردەمی زیادەڵڵا کوڕی ئیبراھیم، لەگەڵ مزگەوتەکەی (مزگەوتی سوسە)
  • دامەزراندنی شاری ڕەقادە و کۆشکی فەتح.

لیستی ناوی فەرمانڕەواکان[دەستکاری]

  #  فەرمانڕەوا  ژیانی  ماوەی حوکم
١ ئیبراھیمی کوڕی ئەغلەب  .... / ٨١٢   ٨٠٠ / ٨١٢
٢ ئەبوعەبباس عەبدوڵڵا  .... /....   ٨١٢ / ٨١٧
٣ زیادەڵڵا کوڕی ئیبراھیم  ٧٨٨ / ٨٣٨  ٨١٧ / ٨٣٨
٤ ئەبوعقال ئەغلەب کوڕی ئیبراھیم ٧٩٠ / ٨٤١ ٨٣٨ / ٨٤١
٥ ئەبوعەبباس محەمەد  .... /....  ٨٤١ / ٨٥٦
٦ ئەبوئیبراھیم ئەحمەد کوری محەمەد کوڕی ئەغلەب  ٨٣٥ / ٨٦٣  ٨٥٦ / ٨٦٣
٧ زیادەڵڵای دووەم  ..../٨٦٤  ٨٦٣ / ٨٦٤
٨ ئەبوغەڕانیق محەمەد کوڕی ئەحمەد  .... / ٨٧٥  ٨٦٤ / ٨٧٥
٩ ئەبوئیسحاق ئیبراھیم کوڕی ئەحمەد ٨٥٢ / ٩٠٢ ٨٧٥ / ٩٠٢
١٠ ئەبوعەبباس عەبدوڵڵای دووەم  .... /....  ٩٠٢ / ٩٠٣
١١ زیادەڵڵای سێیەم  .... /....  903 / 909

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • معجم الأسر الإسلامیة الحاکمة. الدکتور أحمد السعید سلیمان. مکتبة لبنان ISBN 9953-33-629-6
  • Islam: Kunst und Architektur.
  • الأغالبة علی موقع الحکام.