دەوڵەتی عوقەیلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عوقەیلیەکان بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری عەرەبی بوون، حوکمی شامیان کرد لە ساڵانی نێوان ٩٧٩ تا ١٠٩٦ز، و بارەگاکەیان موسڵ بوو. لە خزمەتی حەمدانیەکاندا بوون و جێگەیان گرتنەوە لە حەلەب و موسڵ و پاشانسەلجوقیەکان دەستیانگرت بەسەر عوقەیلیەکاندا.

مێژوویان[دەستکاری]

عەقیلیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی عامری کوڕی سەعسەعە، و لە دوای ڕوخانی دەوڵەتی حەمدانی لەلایەن بوەیھیەکانەوە محەمەدی کوڕی مەسود دەسەڵاتی موسڵی گرتە دەست، و دوای مردنی محەمەد کوڕەکانی بوو بە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات و یەکێک لە نزیکەکانیان ناکۆکیەکانی لە بەرژەوەنی خۆی کۆتایی پێھێنا و لە میانەی ئەم گەڕانە دواواوەی ڕۆڵی بوەیھیەکان، قرواشی کوڕی موقلەد (یەکێک لە سەرکردە عوقەیلیەکان) ھەستا بە سەربخۆیی کردنی دەسەڵاتی، ڕێکەوت لەگەڵ بەنو مەزید لە ناوەڕاستی عێراق کاتێک سەلجوقیەکان ئەھاتن بەرەو ناوچەکە.

دەوڵەتی عەقیلی گەیشتە بەرزترین ئاستی لە سەردەمی موسلیمی کوڕی قرواش، و لاکانی دەوڵەتەکەی فراوان بوو لە بەغداوە لە ڕۆژھەڵاتەوە تا حەلەب لە خۆرئاواوە، لەگەڵ ئەوەی لەسەر مەزھەبی شیعە بوو پشتی فاتیمیەکانی نەگرت و لەگەڵ سوڵتان سەلجوقی ئەلب ئەرسەلان ڕێکەوت، پاشان جارێکی تر موسلیم ھەڵگەڕایەوە و پاڵی دا بە سەرخستنی فاتیمیەکان، ئەمەش وایکرد سەلجوقیەکان دژایەتی بکەن و موسڵیان گرت دوای ئەوەی موسلیم ھەڵھات لێی ولە یەکێک لە شەڕەکاندا لەگەڵیان کوژرا، و عەقیلیەکان بەردەوام بوون لە حوکمی موسل کە لەلایەن سەلجوقیەکانەوە دادەنران، ھەتا بە تەواوی لایانبردن لە ساڵی ١٠٩٣ز، دوای ئەوە کۆچیان کرد بۆ جەزیرە، ھەروەک چەند لقێکی تریان لێبوویەوە و حوکمیان ئەکرد لە[[]] عێراق و لقەکانین لە رقە و قەڵای جەعبەر تا ساڵی ١١٦٩ز بەردەوا بوو.

دوای ئەوەی ھەموو دەسکەوتەکانیان لە شام و عێراق لە دەستدا و عەقیلیەکان بەرەو باشور ڕۆیشتن، و لە یەمامە جێگیر بوون، و لە نەوەی ئەمان بەنو عسفوڕە (فەرمانڕەواکانی بەحرەین).

عوقەیلیەکان لە موسڵ[دەستکاری]

ناو ماوەی حوکم
أبو الذواد محمد بن المسيب ٩٩٢-٩٩٦
موقلەد کوڕی موسیب ٩٩٦-١٠٠١
قروش کوڕی موقلەد ١٠٠١-١٠٥٠
بەرەکە کوڕی موقلەد ١٠٥٠-١٠٥٢
قرواش کوڕی بەدران کوری موقلەد ١٠٥٢-١٠٦١
موسلیم کوڕی قرواش ١٠٦١-١٠٨٦
ئیبراهیم کوڕی قرواش ١٠٨٦-١٠٩٣
عەلی کوڕی موسلیم قرواش ١٠٩٣-١٠٩٦

سەرچاوە[دەستکاری]

- السلالات الإسلامية، الطبعة الجديدة (The New Islamic dynasties) لـ"كليفورد إدموند بوزورث" (Clifford Edmund Bosworth)