شەڕی کەربەلا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
نیگارێک کە بە دەستی ھونەرمەندێکی شێعە لە بارەی شەڕی کەربەلاوە کێشراوە

شەڕی کەربەلا لە ١٠ی موحەڕڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی مانگی[١] بەرامبەر ١٠ی تشرینی یەکەمی ٦٨٠ی زایینی[٢][٣] لە کەربەلای عێراق ڕووی دا.ئەم شەڕە لە نێوان گرووپێکی بچووک لە خزمەکان و دۆستانی حسەین کوڕی عەلی، نەوەی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام و سوپایەکی ھەرە زۆر ھەژمارتر لە ھێزەکانی یەزید کوڕی معاویە، خەلیفەی ئەمەوی ڕووی دا. ئەم شەڕە لە سەر بە دەست گرتنی خەلافەت و سەرۆکایەتی موسوڵمانان بوو، کە لە ئاکامدا ھێزی حسەین کوڕی عەلی بە تەواوی دۆڕان و زۆربەیان کوژران و ئەو دواکەشیان بە دیل گیران. ئەم ڕووداوە بە پێی باوەڕی شێعەکان یەکێکە لە گەورەتین ڕووداوەکانی مێژوو و لە بەر ئەمەش ھەموو ساڵێک کۆڕی پرسە و عەزاداری بە بۆنەی ساڵیادی ئەو بەرپا دەکەن.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. http://www.al-islam.org/short/Karbala.htm#the%20battle
  2. http://www.staff.science.uu.nl/~gent0113/islam/islam_tabcal.htm
  3. http://www.rabiah.com/convert/
  4. http://www.bookrags.com/research/usayn-ibn-al-al--eorl-06/