خۆپیشاندانەکانی ھەرێمی کوردستان لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٧ی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ناڕەزایەتی بوون، کە تێیدا بارەگای سەرجەم لایەنە کوردییەکان سووتێنران وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە گەندەڵی و دواکەوتنی مووچە، خۆپیشاندانەکان سەرکوت کران و ئینتەرنێت و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان پچڕا.

خۆپیشاندانەکان[دەستکاری]

ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، خۆپیشاندەران لەدژی حکوومەت بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بارەگا حیزبی و ئەمنییەکانیان لە شارۆچکەی پیرە مەگروون لە پارێزگای سلێمانی سووتاند. خۆپیشاندەران بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بارەگای ئاساییشیان سووتاند و ھەزاران کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد، کە مامۆستایان، فەرمانبەران، چالاکوانانیان تێدابوو و داوای دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتی ھەرێم و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان کرد بەھۆی قەیرانی ئابووری ھەرێمەوە، ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوەگێڕان گازی فرمێسکڕێژیان تەقاند کاتێک خۆپیشاندەران ھەوڵیاندا لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوەڕاستی سلێمانی نزیکببنەوە، ھێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک شەقامی سەرەکییان لە سلێمانی داخست و ئەوانەی کە بەرەو بارەگا حیزبییەکانیش دەچن، و ئاساییشی چڕتر کردەوە.

لە ڕۆژی دووەمی خۆپیشاندانەکاندا واتە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، پێنج خۆپیشاندەر لە شارۆچکەی ڕانیە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژران و نزیکەی ٨٠ کەسیش برینداربوون، ھێزەکانی ئاساییش ھەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی و پەخشی ڕاگرت، و ھێزەکانی ئاساییش لە ناوەڕاستی سلێمانی تەقەیان کرد بۆ جیاکردنەوەی خۆپیشاندەران، و بەربەست لەسەر ڕێگا سەرەکییەکانی سەرتاسەری شار و دەوروبەری بینای لایەنە سیاسییەکان دانرا، ناڕەزایەتییەکان کفری و ھەڵەبجە و کۆیەی گرتەوە، خۆپیشاندەرانی کۆیە ئاگریان لە نووسینگەی سەرۆکی شارەوانی بەردا، و خۆپیشاندەرانی کفری ھەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی حیزبی پارتی، دوای ئەوەی بیناکەیان بەرد باران کرد.

قوربانییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕای گەیاند، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی خۆجێیی، پێنج خۆپیشاندەر بەھۆی فیشەکە کوژراون و لایەنی کەم ٧٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ناوخۆ[دەستکاری]

حەیدەر عەبادی: حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی عێراق ڕای گەیاند، ئەوەی لە ناوچەکە ڕوویداوە، بەھۆی ئەو سیاسەتە ھەڵانەیە کە دەسەڵاتدارانی ئەوێ پەیڕەویان کردووە.

نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، دەربڕینی ئاشتییانە مافێکی ڕەوا و دیموکراسییە، بەڵام توندوتیژی ھەرگیز قبوڵکراو نییە. داواشی لە خۆپیشاندەران کرد کە پەیڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بن، داواشی لێکردن یەکگرتوو بن و ستایشی ئارامگرانی کرد لەم قۆناغە سەختەدا.

نێونەتەوەیی[دەستکاری]

پاشان[دەستکاری]

بزووتنەوەی گۆڕان کشانەوەی خۆی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ھەرێم پێشکەش کرد، ھەروەھا حیزبی کۆمەڵ لە حکوومەت کشایەوە، و ئەمەش دوای دوو ڕۆژ خۆپیشاندان ھات. بزووتنەوەی گۆڕان داوای لە حەیدەر عەبادی کرد فەوجەکانی کورد لەژێر فەرماندەیی وەزارەتی بەرگریی عێراق بگوازێتەوە بۆ سلێمانی بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مظاهرات كردستان العراق ديسمبر 2017»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٣.