جەمال نەبەز
ڕواڵەت
جەمال نەبەز | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | |
لەدایکبوون | سلێمانی | ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٣
مردن | ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بەرلین | (٨٥ ساڵ ژیاوە)
پیشە | زمانزان، ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، نووسەر و وەرگێڕ |
دەرچووی زانکۆی | زانکۆی بەغدا |
جەمال نەبەز (١٩٣٣ تا ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)، زمانزان، ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە، لە ١٩٥٠ خوێندکاری شەریعەتی ئیسلامی و فەلسەفە و بیردۆزی و فیزیک و بیرکاری بوو لە زانکۆی بەغداد. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا لە بەرلین کۆچی دوایی کرد.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: "The Tempest") ھی نووسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی ١٩٥٥
- لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لە ساڵی ١٩٨٦ لە ھەولێر
- خوێندەواری بە زمانی کوردی لە ساڵی ١٩٨٧
- نووسینی کوردی بە لاتینی
- وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین
- پالتۆ (بە ئینگلیزی: "The Coat") لە ساڵی ١٩٥٨ ھی نووسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل
- سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە
- زمانی یەکگرتووی کوردی، ساڵی ١٩٧٩
- ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم لە ساڵی ٢٠٠١
- ڕۆژانی ئاوارەییم، لە سویس
- کاژیک پێشخان و پاشخانەکانی، ساڵی ٢٠١٥
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |