١٦ی تەممووز
ڕواڵەت
١٦ی تەمموز ١٩٧ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٨ لە ساڵی پڕدا). ١٦٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.
رووداوەکان
[دەستکاری]- ١٨٦٥ – دەستپێکردنی کارەکانی کەناڵی سوێس، بە سەرپەرشتی فێردیناند لیسامپس ی فەڕەنسی.
- ١٩٤٥ – ئەمریکا بۆمبی ئەتۆمی تاقیکردەوە و ئەو کارە بوویە سەرەتای پەیدابوونی ئەو بۆمبە.
- ١٩٥١ – تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لەلایەن کۆمەڵێک لە ئەندامانی حیزبی سوریی نەتەوەییەوە لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، وەکو تۆڵەیەک بۆ لە سێدارە دانی ئەنتون سەعادەی دامەزرێنەری ئەو حیزبە.
- ١٩٧٩ – دەست لە کارکێشانەوەی ئەحمەد حەسەن بەکر لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و جێھێشتنی دەسەلات بۆ سەدام حوسێن.
- ٢٠٠٥ – گیان لەدەستدانی ٩٠ منداڵ بەھۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە قوتابخانەیەک لەوڵاتی ھیند.
- ٢٠١٦ – کۆتایی ھێنان بە کودەتاکەی سوپای تورکیا کە ویستی ئەنجامی بدات بەسەر حکومەتدا، کە بە ھۆیەوە نزیکەی ٩٠ کەس کوژران و ١٤٤٠ کەس برینداربوون و سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکان ڕاگیران و قەدەغەی ھاتوچۆ ڕاگەیەنرا و باری نائاسایی لە وڵاتدا سەری ھەڵدا، بەڵام لە پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک کۆتایی بە کودەتاکە ھێنرا و سەرانی ئەنجامدەرانی کودەتا و ٥ ژەنەراڵ و ٢٩ ئەفسەری پلە باڵا دەستگیرکران و نزیکەی ٣٠٠٠ ئەندامی سوپا دەستگیرکران.
لە دایکبوون
[دەستکاری]- ١٨٨٨ – فریتز زێرنیکە، زانای فیزیای ھوڵەندی خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا لە ساڵی ١٩٥٣.
- ١٨٩٦ – تریگفی لی، کەسایەتی سیاسی نەرویجی ویەکەمین سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان.
- ١٩١١ – جەندەر ڕۆگرز، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی.
- ١٩٢٦ – ئیروین روز زانای کیمیا، ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا لە ساڵی ٢٠٠٤.
- ١٩٣٦ – یاسو فوکودا سەرۆک وەزیرانی یابان.
- ١٩٣٩ – لیدو فیری یاریزانی تۆپی پێی ئیتالیا.
مردنەکان
[دەستکاری]- ٢٠١٩ – تاھیر یاروەیسی، ژەنیاری تەموورە (لەدایکبووی ١٩٤٠)
بۆنەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ١٦ی تەممووز تێدایە. |