بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیفەرھەنگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ویکیفەرھەنگ
دامەزران١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢
ناو بە زمانی فەرمیWiktionary
خوێندنەوەی ئای پی ئەیˌwɪkʃɪˈneɹi
دامەزرێنەرجیمی وەیڵز، لاری سانگر، دامەزراوەی ویکیمیدیا، دانیاڵ ئالستۆن
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
چاپەکانWiktionary language edition
دانەرجیمی وەیڵز
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دابەشکەرگووگڵ پلەی
کۆدی خشتە6968
کارپێکەردامەزراوەی ویکیمیدیا
بزوێنەری نەرمامێرمیدیاویکی
وێبگەhttps://wiktionary.org/
ھاشتاگウィクショナリー
مۆڵەتCC BY-SA 3.0
دۆخی چاپکردنمافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە

ویکیفەرھەنگ (بە ئینگلیزی: Wiktionary) فەرھەنگێکی ناوەرۆک ئازادیی سەرھێڵە، لەسەر بنەمای ھاوکاری کراوە کە وشەسازی زۆرێک لە زمانەکانی جیھان دەگرێتەوە و واتا و وشەڕەتناسی و بێژەکردنی وشەکان لەخۆدەگرێت. ھەموو نووسینەکان بە ھاوبەشی لە ڕێگەی ویکییەوە ئەنجام دەدرێن، و بە ١٧٢ زمان بەردەستە، بە ھەردوو زارەوەی کوردییشەوە. لەبەر ئەوەی ویکیفەرھەنگ بەھۆی ڕەچاوکردنی شوێنی چاپەوە سنووردار نییە، زۆربەی چاپە زمانییەکانی ویکیفەرھەنگ پێناسە و وەرگێڕانی زاراوەکان لە زۆر زمانەوە پێشکەش دەکەن و ھەندێک چاپیش زانیاریی زیادە پێشکەش دەکەن کە بەزۆری لە لە «فەرھەنگی ھاوواتاکان» دەبینرێن.

مێژوو

[دەستکاری]

ویکیفەرھەنگ لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ دوای پێشنیارێکی «دانیال ئەلستۆن» و بیرۆکەیەکی «لاری سانگر» (ھاوبەشی دامەزرێنەری ویکیپیدیا) ھێنرایە سەرھێڵ.[١][٢] لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٤ یەکەمین وەشانی ویکیفەرھەنگی نائینگلیزی بە زمانی فەرەنسی و پۆڵەندی دەستیپێکرد. لەو کاتەوە ویکیفەرھەنگ بە چەندین زمانی دیکە دەستی پێکردووە. ویکیفەرھەنگ لەسەر ناوی دۆمەینی کاتی (wiktionary.wikipedia.org) تا ١ی ئایاری ٢٠٠٤ داندرابوو، بەڵام دواتر بۆ ناوی پاوانی ئێستای گۆڕدرا. تا مانگی تەممووزی ٢٠٢١، ویکیفەرھەنگ زیاتر لە ٣٠ ملیۆن وتار (و چەندین نووسینی دیکە) لە نێو بڵاوکراوەکانیدا لەخۆگرتبوو.[٣] گەورەترین چاپی زمانەکان ویکیفەرھەنگ زمانی ئینگلیزییە کە زیاتر لە ٧٫٣ ملیۆن وتاری تێ نووسراوە، لە دوای ئەویش ویکیفەرھەنگی فەڕەنسی بە زیاتر لە ٤٫٦ ملیۆن و ویکیفەرھەنگی مالاگاسی بە زیاتر لە ١٫٨ ملیۆن وتارەوە. چل و سێ چاپی زمانی ویکیفەرھەنگ ھەریەکەیان زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نووسراو لەخۆدەگرێت. زۆرێک لە پێناسەکانی گەورەترین چاپە زمانییەکانی پڕۆژەکە لەلایەن بووەتەکانەوە دروستکراون کە ڕێگەی داھێنەرانەیان بۆ دروستکردنی نووسینەکان دۆزییەوە یان (بە دەگمەن) بە شێوەیەکی خۆگەڕ ھەزاران نووسینیان لە فەرھەنگەکانی پێش ویکیفەرھەنگ ھاوردە کردووە. لە کۆی ١٨ بۆت کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی تۆمارکرابوون، حەوت بۆتیان ١٦٣ ھەزار لەو نووسراوانەیان لەوێ دروست کردووە.[٤]

ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

[دەستکاری]

پڕۆژەی ویکیفەرھەنگ بە زمانی کوردیی ناوەندی بە فەرمی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣ دروست کرا و ڕاگەیاندرا.

ڕیزبەندی زمانەکانی ویکیفەرھەنگ

[دەستکاری]

تا تشرینی دووەم ٢٠٢٤، وێبسایتی ویکیفەرھەنگ بۆ 195 زمان هەیە کە 171 زمانیان چالاک و 24 زمانیان داخراوون.[٥] بەشە چالاکەکان ٤١٬٨٨٦٬٢١١ وتاریان هەیە، بەشە داخراوەکانیش ٣٣٩ وتاریان هەیە.[٦] ٧٬٣٩٦٬٢٠١ بەکارھێنەری تۆمارکراو ھەیە کە ٥٬٩٦٦ بەکارھێنەر لەم دواییانەدا چالاکن.

دە پڕۆژەی سەرەکی زمانی ویکیفەرھەنگ بەپێی ژمارەی وتارەکان لە ناوچەی سەرەکی:

ژ. زمان ویکی وتار سەرجەم دەستکارییەکان بەکارھێنەران بەڕێوەبەران بەکارھێنەرە چالاکەکان فایلەکان
1 ئینگلیزی en ٨٬٢١٨٬١٣٧ ٩٬٨١٧٬٢٢٢ ٨٢٬٥٣٣٬٩٨٥ ٧٤ ٤٬٢٢٨٬٥٩٤ ٢٬٢٣٣ ١٥
2 فەرەنسی fr ٦٬٤٧٩٬٢٠٦ ٧٬١٣٩٬٣١٦ ٣٦٬٣١٢٬٦١٧ ٣٢ ٣٧٩٬٢١٨ ٤٨٩ ٦
3 مالاگاسی mg ٤٬٩٠٥٬٠٥٠ ٤٬٩٧١٬٩٠٠ ٣٣٬٨٥٨٬٤٧٠ ٢ ١٢٬٤٨٢ ٦٩ ٣
4 چینی zh ١٬٨٧٠٬٥٨٢ ٢٬٥٧٢٬٩٨١ ٨٬٨٢٥٬٥٩٤ ٩ ١٢٣٬٢٣٨ ٨٧ ١
5 یۆنانی el ١٬٥٣٨٬٤١٦ ١٬٥٩٥٬٥٨٩ ٦٬٩٥٥٬٧٧٢ ١٠ ٦٢٬٩٤٩ ٨٨ ٢٣
6 ڕووسی ru ١٬٣٧٧٬٥٧٢ ٢٬٩٠١٬٥٣٨ ١٣٬٥٤٥٬٧٠٠ ١٥ ٣٢١٬٨٤٢ ٢٥٣ ١٩١
7 ئەڵمانی de ١٬١٤٢٬٦٨٦ ١٬٣٢٥٬٩٧٦ ١٠٬١٣٤٬٤٤٥ ١٣ ٢٤٢٬٣٢٢ ١٩٠ ٩٣
8 کوردی ku ١٬٠٠٤٬٦٠٣ ١٬١٠٠٬٧٠٢ ٦٬٠٢٥٬٢٠٣ ٧ ١٢٬٩٥٣ ٤٠ ١٥
9 سویدی sv ٩٥٨٬٨٥٣ ٩٩٨٬٢٣٩ ٤٬٠٧١٬٦٧٥ ١٣ ٥٧٬٩٢٨ ٦٣ ١
10 ئیسپانی es ٩٣٢٬٣٦٦ ٩٨٩٬٠٦٤ ٥٬٦٦٨٬٣٤٧ ٨ ١٧١٬٣٢٤ ٩٣ ١٤

بۆ زانینی لیستێکی تەواو لەگەڵ کۆی گشتی سەیری ئاماری ویکیمیدیا بکە: [٧]

پێشوازی ڕەخنەگرانە

[دەستکاری]

پێشوازی ڕەخنەگرانە لە ویکیفەرھەنگ تێکەڵ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٦ جیل لیپۆر لە وتاری «کەشتی نوح» بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرکەر نووسیویەتی:

لە ویکیفەرھەنگ ھیچ ھەوڵێک لەبارەی دەستی سەرەوە نییە. تەنانەت دەستەی سەرنووسەریش نییە. ڕەنگە دروشمی ویکیفەرھەنگ ئەوە بێت: "فەرھەنگنووسی خۆت بە!" کێ پێویستی بە کەسێکی شارەزا ھەیە؟ بۆچی پارەیەکی باش بدەین بۆ فەرھەنگێک کە لەلایەن فەرھەنگناسانەوە نووسراوە لەکاتێکدا دەتوانین خۆمان پێکەوەی دای بنێین؟ ویکیفەرھەنگ ئەوەندە کۆماریخواز و دیموکراسی نییە، ئەوەندەی ماویزمە؛ و تەنھا بەقەد ئەو کتێبانە باشە کە مافی چاپکردنیان بەسەرچووە و لێیان دەبات.

پێداچوونەوەی کیر گراف بۆ کتێبیلیست کەمتر ڕەخنەگرانە بوو:

ئایا شوێنێک ھەیە بۆ ویکیفەرھەنگ؟ بێ گومان. پیشەسازی و جۆش و خرۆشی زۆرێک لە دروستکەرەکانی بەڵگەی بوونی شوێنێکە؛ و زۆر باشە کە سەرچاوەیەکی تری تۆکمەت ھەبێت کە بەکاری بھێنیت کاتێک بەدوای ئەو دەستەواژە سەیرانەدا دەگەڕێیت کە لە جیھانی ئەمڕۆدا کە ھەمیشە لە گۆڕاندایە و لە ژینگەی ئۆنلاین دێنە ئاراوە؛ بەڵام وەک زۆرێک لە سەرچاوەکانی وێب (لەوانەش ئەم شوێنە)، باشترە لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ سەرچاوەی دەسەڵاتدارتر بەکاربھێنرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Wikipedia mailing list archive discussion announcing the opening of the Wiktionary project». لە ٣ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  2. ^ Wikipedia mailing list archive discussion from Larry Sanger giving the idea on Wiktionary – Retrieved May 3, 2011
  3. ^ «Wiktionary». www.wiktionary.org.
  4. ^ TheDaveBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., TheCheatBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Websterbot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., PastBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., NanshuBot October 11, 2007 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Wikimedia's MediaWiki API:Sitematrix. Retrieved تشرینی دووەم ٢٠٢٤ from Data:Wikipedia statistics/meta.tab
  6. ^ Wikimedia's MediaWiki API:Siteinfo. Retrieved تشرینی دووەم ٢٠٢٤ from Data:Wikipedia statistics/data.tab
  7. ^ «Wiktionary Statistics». Meta.Wikimedia.org. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]