لاری سانگر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لاری سانگەر

لاری سانگر ناوی تەواوی لورانس مارک، لەدایکبووی ١٦ی تەممووزی ١٩٦٨ لە بالیفۆ-واشینگتن. گەشەپێدەری پڕۆژەی ئینتەرنێتییە. لەگەڵ جیمی وەیڵز لەساڵی ٢٠٠١ ویکیپیدیای دامەزراند ھاوکات پێشتر لەگەڵ جیمی ئینسایکلۆپێدیای Nupedia دامەزراندبوو بەڵام ئەویان کە لە ٢٠٠٠ دەستی پێکرد بەڵام تا ٢٠٠٣ بەردەوام بوو چونکە پڕۆژەی ویکیپیدیا لەو سەرکەوتوو تر بوو. لاری دامەزرێنەری ماڵپەڕی (Citizendium)ە. لاری ھەڵگری سێ بڕواننامەیە بەکالۆریۆس و ماستەر و دوکتۆرایە لە فەلسەفە. لاری لەچەندەھا ئینسایکلۆپێدیا کاری کردووە. لاری ستاریژییشی بۆ ماڵپەڕی ئینسایکلۆپێدیای زەوی داناوە (Encyclopedia of Earth). لاری سانگەر لە پڕۆژەی پەروەردەیی (watchknowlearn)یشدا بەشداربوو. لاری دیزاینی ماڵپەڕێکی سادەشی کردووە بەناوی Reading Bear کە منداڵان فێری چۆنییەتی خوێندنەوە دەکات.