واتا
ڕواڵەت
واتا یا مانا بەگشتی بابەتی شیاوی لێتێگەیشتنە.[١] لە بوارە جیاجیاکاندا بە شێوەی جیاجیا بە کار دەبردرێ.
لە زمانناسیدا واتا بریتییە لە چەمک یان شتانێک کە وشە یان دەستەوشەیەک ئاماژەیان پێ دەکات. ئەمە بۆ وشە و دەستەوشەیە. بۆ ڕستە، واتا ئەوەیە کە ڕستەکە دەیڵێت و مەبەستیەتی.
لە فەلسەفەدا، واتا یا مانا نزیکایەتیی زۆرە لەگەڵ تێگەیشتە و میسداق و فاکتدا. ھەندێ دەڵێن واتا و تێگەیشتە یەکێکن. ھەندێ واتا و میسداق و واقیعیان لێک جیا نەکردووەتەوە. ھەندێکیش دەڵێن واتا پەیوەندییەکە لە نێوان وشە و واقیعدا. بەکورتی، دەکرێ بوترێ واتا ئەوەیە کە تێگەیشتە (یا چەمک) ئەیگێڕێتەوە و، میسداق ئەیبەستێتەوە و، واقیع عەینییەتی پێ ئەبەخشێ و، وشەش لەبۆی دائەنرێ.[١]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]وشەکانی «واتا» و «واتە» ھەورامین. لە چاوگی «واتەی» کە ھەمان «وتن»ە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 فیاضی، غلامرضا؛ ملکزادە، ھادی؛ پاشایی، محمدجواد (٢٣ی تەممووزی ٢٠١٣). «چیستی معنا». آیین حکمت (بە فارسی). ٥ (تابستان 92 - مسلسل 16): ١٢٥–١٦٠. ISSN ٢٠٠٨-٩٣٠٩.
{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ نانەوازادە، عەلی (٢٠٢٢). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی. بەرگی ٦. لاپەڕە ٣٤٠.
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە واتا تێدایە.