میچێل باچلە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میچێل باچلە
بە ئیسپانی: Verónica Michelle Bachelet Jeria
لەدایکبوون (١٩٥١-٠٩-٢٩) ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥١ (تەمەن ٧٢ ساڵ)
La Cisterna، چیلی
باوکAlberto Bachelet
دایکÁngela Jeria
ھاوسەرJorge Dávalos
پیشەسیاسەتوان، دکتۆری نەشتەرگەری، epidemiologist، pediatrician
بواری کارmilitary strategy
شوێنی کارکردننەتەوە یەکگرتووەکان
پۆستەکانUnited Nations High Commissioner for Human Rights
Affiliation stringOffice of the High Commissioner for Human Rights
ئەندامی حیزبیSocialist Party of Chile
ئاییننەزانین
بەشداربووە لەWorld Economic Forum Annual Meeting 2019
ئەندامیPuebla Group
وێبگەhttp://michellebachelet.cl/

میچێل باچلە (Michelle Bachelet؛ لە دایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥١) ژنە سیاسەتوانی چیلییە، لەوەتەی ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بووەتە سەرۆکی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ.[١] ئەو پێشتر لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠٠٦ تاوەکوو ١١ی ئازاری ٢٠١٠ ھەروەھا لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠١٤ تاوەکوو ١١ی ئازاری ٢٠١٨، دوو جار بووەتە سەرۆکی وڵاتی چیلی. میچێل لە ماوەی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ تاوەکوو ١٥ی ئازاری ٢٠١٣، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ئەو لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠٠٠ تاوەکوو ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، وەزیری تەندرووستی چیلی بوو. ئەو لە ماوەی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ تاوەکوو ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ بوو بە وەزیری بەرگریی چیلی.[٢]

میچێل یەکەم ژنە کە ببێتە سەرۆکی چیلی، ھەروەھا یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی چیلییە لەوەتەی ساڵی ١٩٣٢.[٣] میچێل پزیشکە و لەکاتی خوێندنی زانکۆ ئەوا ستراتیژیی سەربازیشی خوێندووە. ئەو کەسایەتییەکە لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی چیلی.[٤]

ئەو لەگەڵ جۆرجی داڤالۆس کارتێس ھاوسەرگیریی کردووە و بەیەکەوە خاوەنی سێ منداڵن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Michelle Bachelet será la nueva Alta Comisionada de la ONU para los Derechos Humanos". Noticias ONU (بە ئیسپانی). 8 August 2018. Retrieved 8 August 2018.
  2. ^ "Michelle Bachelet | Biography, Presidency, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-02.
  3. ^ "Michelle Bachelet: primera mujer presidenta y primer presidente reelecto desde 1932". Facebook. 16 December 2013. Retrieved 11 March 2016.
  4. ^ "Bachelet critica a la derecha por descalificarla por ser agnóstica" [Bachelet criticises the political right for discounting her because of her agnosticism] (بە ئیسپانی). El Mercurio. 30 December 2005. Retrieved 25 November 2014. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]