میچێل باچلە
میچێل باچلە | |
---|---|
بە ئیسپانی: Verónica Michelle Bachelet Jeria | |
لەدایکبوون | La Cisterna، چیلی | ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥١
باوک | Alberto Bachelet |
دایک | Ángela Jeria |
ھاوسەر | Jorge Dávalos |
پیشە | سیاسەتوان، دکتۆری نەشتەرگەری، epidemiologist، pediatrician |
بواری کار | ستراتیژیی سەربازی |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پۆستەکان | United Nations High Commissioner for Human Rights |
دەقی بەستراو | Office of the High Commissioner for Human Rights |
ئەندامی حیزبی | Socialist Party of Chile |
ئایین | نەزانینخوازی |
بەشداربووە لە | کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیھانی ٢٠١٩ |
ئەندامی | Puebla Group |
وێبگە | http://michellebachelet.cl/ |
میچێل باچلە (Michelle Bachelet؛ لە دایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥١) ژنە سیاسەتوانی چیلییە، لەوەتەی ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ بووەتە سەرۆکی نووسینگەی کۆمیسیارانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ.[١] ئەو پێشتر لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠٠٦ تاوەکوو ١١ی ئازاری ٢٠١٠ ھەروەھا لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠١٤ تاوەکوو ١١ی ئازاری ٢٠١٨، دوو جار بووەتە سەرۆکی وڵاتی چیلی. میچێل لە ماوەی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ تاوەکوو ١٥ی ئازاری ٢٠١٣، بەڕێوبەری جێبەجێکاری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. ئەو لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠٠٠ تاوەکوو ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢، وەزیری تەندرووستی چیلی بوو. ئەو لە ماوەی ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢ تاوەکوو ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ بوو بە وەزیری بەرگریی چیلی.[٢]
میچێل یەکەم ژنە کە ببێتە سەرۆکی چیلی، ھەروەھا یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی چیلییە لەوەتەی ساڵی ١٩٣٢.[٣] میچێل پزیشکە و لەکاتی خوێندنی زانکۆ ئەوا ستراتیژیی سەربازیشی خوێندووە. ئەو کەسایەتییەکە لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی چیلی.[٤]
ئەو لەگەڵ جۆرجی داڤالۆس کارتێس ھاوسەرگیریی کردووە و بەیەکەوە خاوەنی سێ منداڵن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Michelle Bachelet será la nueva Alta Comisionada de la ONU para los Derechos Humanos». Noticias ONU (بە ئیسپانی). 8 August 2018. لە 8 August 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Michelle Bachelet | Biography, Presidency, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Michelle Bachelet: primera mujer presidenta y primer presidente reelecto desde 1932». Facebook. ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Bachelet critica a la derecha por descalificarla por ser agnóstica» [Bachelet criticises the political right for discounting her because of her agnosticism] (بە ئیسپانی). El Mercurio. 30 December 2005. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە 25 November 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میچێل باچلە تێدایە. |