مایکل ئۆین
مایکل ئۆین | |
---|---|
لەدایکبوون | جێستەر، شانشینی یەکگرتوو | ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
باوک | Terry Owen |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
پەروەردە | Hawarden High School، Idsall School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، UEFA Euro 2004، UEFA Euro 2000 |
خول | خولی نایابی ئینگلیزی |
خاوەنی | Manor House Stables |
خەڵاتەکان | تۆپی زێڕین، BBC Sports Personality of the Year Award |
وێبگە | |
مایکل جەیمس ئۆین[١] (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩)یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئینگلیزییە و وەک ھێرشبەر لە یانەی لیڤەرپوول و ڕیاڵ مەدرید و نیوکاسڵ یونایتد و مانچستەر یونایتد و ستۆک سیتی و ھەروەھا بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣ وازی لە تۆپی پێ ھێناوە.[٢] ئۆین بە یەکێک لە گەورەترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت[٣][٤][٥] و لە مێژووی پرێمیەرلیگدا.[٦] جگە لەوەش وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی لیڤەرپوول لە مێژووی خۆیاندا دادەنرێت.[٧] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێ لە لیستی فیفا ١٠٠ ی گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھان ناوی ھات.[٨]کوڕی یاریزانی پێشووی تۆپی پێ تێری ئۆینە، ئۆین لە شاری چێستەر لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە یاریکردنی لە یانەی لیڤەرپوول کردووە. لە یەکەم یاریدا لە خولی پرێمیەرلیگ لە مانگی ئایاری ١٩٩٧ گۆڵی تۆمارکرد و بووە بچووکترین گۆڵکاری یانەکە، لە ١٧ ساڵ و ١٤٣ ڕۆژ.[٩] لە یەکەم وەرزی تەواوی خولی ئینگلیزیدا، ئۆین بە تۆمارکردنی ١٨ گۆڵ وەک گۆڵکاری ھاوبەش کۆتایی ھات و پێڵاوی زێڕینی پرێمییەرلیگی ھاوبەشی کرد. ساڵی دواتر ئەمەی دووبارە کردەوە و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٤ گۆڵکاری یانەی لیڤەرپوول بوو، لە ٢١٦ یاریدا لە خولی ئینگلیزی ١١٨ گۆڵی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد، ھەروەھا ١٥٨ گۆڵی لە کۆی گشتی ٢٩٧ یاریدا تۆمارکرد. لە ھاوینی ٢٠٠٤ بە ٨ ملیۆن پاوەند ڕووی لە یانەی ڕیال مەدرید کرد. لەوێ زۆرجار وەک جێگرەوە بەکاردەھێنرا. لە خولی ئیسپانیا ١٣ گۆڵی تۆمارکرد پێش ئەوەی وەرزی دواتر بگەڕێتەوە ئینگلتەرا و لەوێ بە بڕی ١٦٫٨ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتدەوە کرد. ئەمەش دوای نائومێدی ئۆین بوو کە یانەی ڕیال مەدرید داوای لە لیڤەرپوولەوە کردبوو بۆ ئەوەی دووبارە گرێبەستی لەگەڵ بکاتەوە.[١٠][١١] دوای دەستپێکردنی بەڵێندەرانەی وەرزی ٢٠٠٥–٢٠٠٦، پێکانەکان تاڕادەیەکی زۆر وای کرد لە ماوەی ١٨ مانگی داھاتوودا بەشداری بکات. دوای گەڕانەوەی بوو بە کاپتنی تیپەکە و گۆڵکاری تیپەکە بوو بۆ وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨. نیوکاسڵ لە وەرزی ٢٠٠٨–٢٠٠٩ دابەزی و لە گواستنەوەیەکی سەرسووڕھێنەردا ئۆین وەک یاریزانێکی ئازاد ڕووی لە یانەی مانچستەر یونایتد کرد. سێ ساڵ لە ئۆڵدترافۆرد بوو، پێش ئەوەی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٢ پەیوەندی بە ستۆک ستییەوە بکات. ئۆین یەکێکە لەو دە یاریزانەی لە خولی نایابی ئینگلیزی ١٥٠ گۆڵ یان زیاتری تۆمارکردووە.[١٢] ھەروەھا بچووکترین یاریزانە کە توانیبێتی ١٠٠ گۆڵ لە پرێمییەرلیگدا تۆمار بکات.[١٣] لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٣، ئۆین لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ وازھێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئۆین بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٨ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کرد و بووە بچووکترین یاریزانی ئینگلتەرا و بچووکترین گۆڵکاری ئەو کاتە. ئاستەکەی لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ وای کرد ببێتە یەکێک لە یاریزانە داواکارییەکانی تۆپی پێی جیھانی.[٩] دواتر لە یۆرۆی ٢٠٠٠ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ و یۆرۆی ٢٠٠٤ گۆڵی تۆمارکرد. تاکە یاریزانە لە چوار پاڵەوانێتی گەورەی لەسەریەک گۆڵی بۆ ئینگلتەرا تۆمار کردبێت. لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ یاری کرد، بەڵام تووشی پێکان بوو کە ساڵێکی پێچوو تا چاکبووەوە. ناوبەناو وەک کاپتن یاری دەکات، یازدەھەمین یاریزانی ئینگلتەرایە کە زۆرترین یاریی تۆمارکردووە و ژمارەیەکی پێوانەیی پێشووی نیشتمانی تۆمارکردووە (لەو کاتەوەی لەلایەن وەیین ڕۆنی پێشکەوتووە) کە ٢٦ گۆڵی ڕکابەری تۆمارکردووە، بە کۆی گشتی ٤٠ گۆڵ لە ٨٩ یاریی دا، دوایینیان لە ساڵی ٢٠٠٨دا[١٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Premier League clubs submit squad lists» (PDF). Premier League. ٢ی شوباتی ٢٠١٢. p. 23. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Michael Owen». BT Sport. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Ranked! The 101 greatest football players of the last 25 years: full list». FourFourTwo (253 ed.). 13 February 2018. لە 22 December 2023 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Thierry Henry, David Villa, Michael Owen Among Top 27 Strikers Of The Decade». BleacherReport. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «50 Greatest International Strikers Since the '90s». BleacherReport. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Ranked! The 30 best strikers in Premier League history». FourFourTwo. ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «100PWSTK: 14. Michael Owen». liverpoolfc.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Pele's list of the greatest». BBC Sport. BBC. ٤ی ئازاری ٢٠٠٤. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Liverpool's youngest Premier League players ever». Liverpool FC. لە ڕەسەنەکە لە 29 October 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە 29 October 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Real to consider Reds' Owen offer». BBC Sport. ٣٠ی ئابی ٢٠٠٥. لە ٣ی ئایاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Waugh، Chris (١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧). «Michael Owen reveals truth about why he joined Newcastle in 2005, despite wanting Liverpool return». Chronicle Live. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «All time – Leading Scorers Premier League». Statbunker football. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Michael Owen: his career in numbers». Guardian. 19 March 2013. لە ڕەسەنەکە لە 28 September 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە 19 March 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Arnhold، Matthias (29 January 2009). «England – Record International Players». Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation. لە ڕەسەنەکە لە 2 April 2009 ئەرشیڤ کراوە. لە 11 February 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایکل ئۆین تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Wikipedia articles with faulty authority control identifiers (SBN)
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٤
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٠
- یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی نیوکاسڵ یوونایتد
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد
- زیندووان
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
- یاریزانانی لا لیگا
- فیفا ١٠٠
- ھاندەرانی ھۆڵی ناوبانگی تۆپی پێی ئینگلیزی
- وەرزشکارانی تاراوگەی ئینگلیزی لە ئیسپانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی لاوانی ئینگلتەرا
- ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار تەمەن ٢١ ساڵ
- یاریزانانی تۆپی پێی ئینگلتەرا
- کەسایەتی وەرزشی بی بی سی باشترینەکانی ساڵ
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
- لەدایکبووانی ١٩٧٩
- یاریزانانی براوەی خولی ئەورووپا