عەبدولحەلیم حافز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدولحەلیم حافز
عبد الحلیم حافظ
عەبدولحەلیم حافز
عەبدولحەلیم حافز
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونعەبدولحەلیم عەلی شەبانە
عبد الحليم علي شبانة
لەدایکبووی (١٩٢٩-0٦-٢١) ٢١ی حوزەیرانی ١٩٢٩
شەرقیە، میسر
بنەچەشەرقیە; میسر
مردووی٣٠ی ئازاری ١٩٧٧(١٩٧٧-٠٣-٣٠) (٤٧ ساڵ ژیاوە)
نەخۆشخانەی کۆلێجی پاشا، لەندەن، بەریتانیا
چەشنەکانمیوزیکی میسری
ئۆپێرا
پیشەکانگۆرانیبێژ، ئەکتەر، میوزیکژەن بەرھەمھێنەری میوزیک
ساڵانی چالاکبوون١٩٥٢–١٩٧٧
کۆمپانیاکانEMI Classics
بابەتە پەیوەندیدارەکانUmm Kulthum
Mohamed Abdel Wahab
Shadia
وێبگە7alim.com

عەبدولحەلیم حافز ناوی ڕاستی عەبدولحەلیم عەلی شەبانەیە (٢١ی حوزەیرانی ١٩٢٩–٣٠ی ئازاری ١٩٧٧) گۆرانیبێژێکی میسریە، لە شاری حەلاوات لە دایک بووە لە پارێزگای شەرقیەی نزیک بە پارێزگای قەلیوبیە، و سەراکەشی ھەر لەو شارەیەو ئێستاش ھەندێک لە شتە تایبەتەکانی خۆی لە سەراکەدا ماوە.

عەبدولحەلیم حافز لەساڵی ١٩٤٣ پەیوەندی بە پەیمانگای مۆسیقای عەرەبی بەشی ئاوازدانانەوە کردووە و لەساڵی ١٩٤٨ تەخەڕوجی کردووە و بۆماوەی ٤ ساڵ لە تەنتا و زەقازیق و قاھیرە مامۆستای مۆسیقابووە و دواتر دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لەساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی کردووە بەتیپی مۆسیقای ئێزگەوە و لەساڵی ١٩٥١ نازناوی عەبدولحەلیم حافزی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و لەساڵی ١٩٥٢ گۆرانی سافینی مرەی پێشکەشکردووە بەڵام لەسەرەتادا خەڵکی حەزی لێی نەبوو چونکە ڕانەھاتبوون بەو جۆرە گۆرانیانە، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٣ لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆماریدا دووبارە ئەو گۆرانییەی ووتەوە و سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەدەستھێنا و پاشان چەند گۆرانیەکی دیکەی پێشکەش کردووە و ناوی داوەتەوە و نازناوی عەندەلیبی ئەسمەریان لێناوە.

لەساڵی ١٩٥١ وە تاکو ساڵی ١٩٥٥ گۆرانیەکانی عەبدولحەلیم حافز گەشبینی تیا بەدی دەکرا بەڵام لەسەرەتای ساڵی ١٩٥٦ کە دووچاری نەخۆشی بەلھارسیا بۆیەوە ئیتر گۆرانیەکانی غەمگین بوون و لەدوای چەنگ و لەساڵی ١٩٦٧ لە ئاھەنگێگی مێژوویدا لە ھۆڵی ئەلبێرت ھۆل لەلەندەن گۆرانی پێشکەش بە ٨ ھەزار کەس کردوە و ١٦ فیلمیشدا بەشداری کردووە و زیاتر لە ٢٣٠ گۆرانی تۆمارکردووە و بە ڕاستگۆیی و بەھەست و سۆز ناسراون.

عەبدولحەلیم حافز تووشی نەخۆشیەک بوتەوە لە جگەردا و لە ساڵی ١٩٥٦ ھەست پێکرد کاتێک کە تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و ھەر بەھۆی ئەم نەخۆشییەشەوە لە ڕۆژی چوارشەممە لە ٣٠ی ئازاری ساڵی ١٩٧٧ لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا لە لەندەن کۆچی دوایی کردووە و خەم و ناخۆشی خەڵکی میسری داپۆشیوە بەجۆرێک ھەندێک لەکچەکان لەدوای بیستنی ھەواڵی مردنی عبدالحلیم خۆیان کوشتووە و زیاتر لە ٢ میلیۆن کەسیش لەبەخاک سپاردنی ئامادەبوونە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

فیلمەکان[دەستکاری]

جگە لەگۆرانی بەرھەمی فلمیشی ھەبووە لەوانە:

  • ١٩٥٥: فیلمی ئاوازی خۆشەویستی لەگەڵ شادیە (یەکەم فیلمی بوو)
  • ١٩٥٥: فیلمی ڕۆژەکانمان خۆشە لەگەڵ فاتن حەمامە و عومەر شەریف
  • ١٩٥٥: فیلمی شەوانی خۆشەویستی لەگەڵ ئەمال فەرید و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٥٥: فیلمی ڕۆژەکان و شەوەکان لەگەڵ ئیمان و ئەحمەد ڕەمزی
  • ١٩٥٦: فیلمی کاتی خۆشەویستی لەگەڵ فاتن حەمامە و ڕوشدی ئەبازە
  • ١٩٥٧: فیلمی دەلیلە لەگەڵ شادیە (کە یەکەم فیلمی ملەوەن بوو لە سینەمای مسری)
  • ١٩٥٧: فیلمی کچانی ئەمڕۆ لەگەڵ ماجدە
  • ١٩٥٧: فیلمی گەنجی خەونەکانم لەگەڵ مونە بەدر و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٥٨: فیلمی شەقامی خۆشەویستی لەگەڵ سەباح و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٥٩: فیلمی چیڕۆکی خۆشەویستی لەگەڵ مریەم فەخرەدین و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٦٠: فیلمی کچان و ھاوین لەگەڵ سوعاد حوسنی
  • ١٩٦١: فیلمی ڕۆژێک لە تەمەنم لەگەڵ زبێدە سەروەت و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٦٢: فیلمی ھەڵەکان لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی
  • ١٩٦٧: فیلمی پەرستراوی ھاندەران لەگەڵ شادیە
  • ١٩٦٩: فیلمی باوکم لەسەر دارە لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی و مێرڤەت ئەمین (کە دوا فیلمی عەبدولحەلیم بوو)

جۆری گۆرانیەکانی[دەستکاری]

  • گۆرانی ئاینی
  • گۆرانی نیشتیمانی
  • گۆرانی خۆشەویستی