عەبدولحەلیم حافز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
عەبدولحەلیم حافز

عەبدولحەلیم حافز ناوی ڕاستی عەبدولحەلیم عەلی شەبانەیە (٢١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ - ٣٠ی ئاداری ١٩٧٧) گۆرانیبێژێکی میسریە، لە شاری حەلاوات لە دایک بووە لە پارێزگای شەرقیەی نزیک بە پارێزگای قەلیوبیە، و سەراکەشی ھەر لەو شارەیەو ئێستاش ھەندێک لە شتە تایبەتەکانی خۆی لە سەراکەدا ماوە.

عبدالحلیم حافز لەساڵی ١٩٤٣ پەیوەندی بە پەیمانگای مۆسیقای عەرەبی بەشی ئاوازدانانەوە کردووە و لەساڵی ١٩٤٨ تەخەڕوجی کردووە و بۆماوەی ٤ ساڵ لە تەنتا و زەقازیق و قاھیرە مامۆستای مۆسیقابووە و دواتر دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لەساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی کردووە بەتیپی مۆسیقای ئێزگەوە و لەساڵی ١٩٥١ نازناوی عبدالحلیم حافزی بۆخۆی ھەڵبژاردووە و لەساڵی ١٩٥٢ گۆرانی صافینی مرەی پێشکەشکردووە بەڵام لەسەرەتادا خەڵکی حەزی لێی نەبوو چونکە ڕانەھاتبوون بەو جۆرە گۆرانیانە، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٣ لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆماریدا دووبارە ئەو گۆرانییەی ووتەوە و سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەدەستھێنا و پاشان چەند گۆرانیەکی دیکەی پێشکەش کردووە و ناوی داوەتەوە و نازناوی عەندەلیبی ئەسمەریان لێناوە.

لەساڵی ١٩٥١ وە تاکو ساڵی ١٩٥٥ گۆرانیەکانی عبدالحلیم حافز گەشبینی تیا بەدی دەکرا بەڵام لەسەرەتای ساڵی ١٩٥٦ کە دووچاری نەخۆشی بەلھارسیا بۆیەوە ئیتر گۆرانیەکانی غەمگین بوون و لەدوای چەنگ و لەساڵی ١٩٦٧ لە ئاھەنگێگی مێژوویدا لە ھۆڵی ئەلبێرت ھۆل لەلەندەن گۆرانی پێشکەش بە ٨ ھەزار کەس کردوە و ١٦ فیلمیشدا بەشداری کردووە و زیاتر لە ٢٣٠ گۆرانی تۆمارکردووە و بە ڕاستگۆیی و بەھەست و سۆز ناسراون.

عەبدولحەلیم حافز تووشی نەخۆشیەک بوتەوە لە جگەردا و لە ساڵی ١٩٥٦ ھەست پێکرد کاتێک کە تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووە و ھەر بەھۆی ئەم نەخۆشییەشەوە لە ڕۆژی چوارشەممە لە ٣٠ مارسی ساڵی ١٩٧٧ لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا لەلەندەن کۆچی دوایی کردووە و خەم و ناخۆشی خەڵکی میسری داپۆشیوە بەجۆرێک ھەندێک لەکچەکان لەدوای بیستنی ھەواڵی مردنی عبدالحلیم خۆیان کوشتووە و زیاتر لە ٢ میلیۆن کەسیش لەبەخاک سپاردنی ئامادەبوونە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

فیلمەکان[دەستکاری]

جگە لەگۆرانی بەرھەمی فلمیشی ھەبووە لەوانە:

  • ١٩٥٥: فیلمی ئاوازی خۆشەویستی لەگەڵ شادیە(یەکەم فیلمی بوو)
  • ۱۹٥٥: فیلمی ڕۆژەکانمان خۆشە لەگەڵ فاتن حەمامە و عومەر شەریف
  • ١٩٥٥: فیلمی شەوانی خۆشەویستی لەگەڵ ئەمال فەرید و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٥٥: فیلمی ڕۆژەکان و شەوەکان لەگەڵ ئیمان و ئەحمەد ڕەمزی
  • ١٩٥٦: فیلمی کاتی خۆشەویستی لەگەڵ فاتن حەمامە و ڕوشدی ئەبازە
  • ۱۹٥۷: فیلمی دەلیلە لەگەڵ شادیە (کە یەکەم فیلمی ملەوەن بوو لە سینەمای مسری)
  • ١٩٥٧: فیلمی کچانی ئەمڕۆ لەگەڵ ماجدە
  • ۱۹٥۷: فیلمی گەنجی خەونەکانم لەگەڵ مونە بەدر و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٥٨: فیلمی شەقامی خۆشەویستی لەگەڵ سەباح و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٥٩: فیلمی چیڕۆکی خۆشەویستی لەگەڵ مەریەم فەخرەدین و عەبدولسەلام نابلسی
  • ۱۹٦٠: فیلمی کچان و هاوین لەگەڵ سوعاد حوسنی
  • ۱۹٦۱: فیلمی ڕۆژێک لە تەمەنم لەگەڵ زبێدە سەروەت و عەبدولسەلام نابلسی
  • ١٩٦٢: فیلمی ھەڵەکان لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی
  • ۱۹٦۷: فیلمی پەرستراوی هاندەران لەگەڵ شادیە
  • ۱۹٦۹: فیلمی باوکم لەسەر دارە لەگەڵ نادیە لوتفی و عیماد حەمدی و مێرڤەت ئەمین (کە دوا فیلمی عەبدولحەلیم بوو)

جۆری گۆرانیەکانی[دەستکاری]

  • گۆرانی ئاینی
  • گۆرانی نیشتیمانی
  • گۆرانی خۆشەویستی