خولی پیشەگەری سعوودی
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٧٦ (٤٨ ساڵ) |
ناوچە | عەرەبستانی سعوودی |
ژمارەی تیمەکان | ١٨ |
شیاو بۆ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا جامی جیھانیی یانەکانی فیفا |
جامی نێوخۆیی | جامی شا سەلمان - جامی سووپەر - جامی وەرزی ڕیاز |
کۆتا پاڵەوان | ئەلهیلال (نۆزدەیەم نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ئەلهیلال (١٩ نازناو) |
دروشم | ″دورينا″ (خوولەکەمان) |
ماڵپەڕی فەرمی | www.roshn.sa/ar/rsl |
خولی پیشەگەری سعوودی یان خولی ڕۆشنی سعوودی (عەرەبی: دوری المحترفین السعودي ، دوري روشن) کە ھەروەھا ناسراوە بە SPL[١]بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە لە سیستەمی خولی سعودیەی عەرەبی ، لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ ناسراو بوو بە خوولی عەبدولەتیف جەمیل یاخود دەوری جەمیل چونکە سپۆنسەر دەکرا لەلایەن عەبدولەتیف جەمیل.[٢][٣][٤][٥] لە ئێستادا یانەی ئەلهیلال پاڵەوانی خوولە کاتێ توانی نازناوەکە بۆ جارێ نۆزدەیەم لە مێژوویدا بباتەوە.
یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە وەرزی ١٩٧٦ - ١٩٧٧ بوو،[٦] ئەلهیلال سەرکەوتووترین یانەی خوولەکەیە کە خاوەنی ١٩ نازناوە لە مێژووی خوولەکەدا
مێژووی دروستبوونی خول
[دەستکاری]ھەتا کۆتایییەکانی ١٩٥٠، تۆپی پێ لە سعودیە ڕێک دەخرا بە شێوازی ھەرێمی، لەگەڵ ئەوەی تەنیا پاڵەوانێتی نەتەوەیی بریتی بوو لە جامی شا. لە ساڵی ١٩٥٧، یەکەم خولی نەتەوەیی دروست کرا لە ئاستی ھەرێمەکەدا بە پاڵەوانێتی ھەرێمەکانی ناوەڕاست، ڕۆژئاوا، ڕۆژھەڵات و باکوور. یانەکان ڕکابەریان دەکرد لە خولە ھەرێمییەکاندا تا بگەن بە جامی شا، کە ئەمە دوا قۆناغی پاڵەوانێتییەکە بوو. براوەی جامی شا دەبوو بە براوەی خوولەکە.
لە ساڵی ١٩٨١، بڕیار درا کە ژمارەی یانەکان زیاد بکرێت و ھەروەھا خولی پلە دوو دابنرێت. ڕکابەری خولەکە بۆ وەرزی ١٩٨١–٨٢، ناسراو بوو بە خولی ڕیزبەندی، ١٨ یانەی لە خۆ دەگرت کە ھەشت یانەی سەرەوە سەرکەوتن بۆ خولی پلە یەک و دە یانەی کۆتا بۆ خولی پلە دوو. ژمارەی یانەکانی خولی پلە-یەک دواتر زیاد کرا بۆ ١٢ یانە لە وەرزی ١٩٨٤–٨٥.
لە ١٩٩٠، بڕیار درا کە پاڵەوانێتییە ناوخۆیەکان نوێ بکرێتەوە و پیشەگەری تۆپی پێ زیاد بکرێت. پاڵەوانێتی خولێکی نوێ دروست کرا بە ناوی " The Custodian of The Two Holy Mosques League Cup" کە پاڵەوانێتییەکی دوو-قۆناغ بوو. لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی خولەکە بە ئاسایی دوو یاری بەرامبەر ھەر یانەیەک دەکرا لەگەڵ سەرکەوتنی ٤ یانەی سەرەوەی ڕیزبەندی بۆ قۆناغی دەرکردنی کۆتایی، پێی دەوترا چوارگۆشەی زێڕین. یانەکان دەیانتوانی گرێبەستی یاریزان بکەن بە شێوەیەکی پیشەگەر کاتێک دەگەیشتن بە ئاستی پێش کۆتایی ، خوولەکە کە بوو بە پیشەگەر لە ساڵی[٧]٢٠٠٧.
لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە، چوار یانەی سعودیە ساڵانە سەردەکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا. ئەمەش لەناویاندا سێ یانەی سەرەوەی خولەکە، لەگەڵ براوەی جامی شا. ئەگەر براوەی جامی شا ھەروەھا یەکێک بوو لە سێ یانەی سەرەوەی ڕیزبەندی ئەوکات چوارەم یانەی خولەکە سەردەکەوێت و بەڵام ئەگەر براوەی جامی شا لە دەرەوەی چوار یانەی یەکەمی ڕیزبەندی بوو ئەوکات چوارەم سەرناکەوێت و تەنیا تا سێیەم یانە سەردەکەوێت.
ھەرچەندە وڵاتی سعودیە وڵاتێکی کەمێک داخراوە و ھەروەھا پەیڕەوی ئایینی ئیسلامە بەڵام لە ئێستادا تەنانەت گرەوکردن دادەنرێت لەسەر یارییەکانی خولە ناوخۆیی و جامەکان لەو وڵاتەدا.[٨]
خەڵاتی براوە
- یەکەم: ٣٬٨٠٠٬٠٠٠ ڕیاڵی سعودی
- دووەم: ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ ڕیاڵی سعودی
- سێیەم: ١٬٠٠٠٬٠٠٠ ڕیاڵی سعودی
لیستی یانەکان (وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢)
[دەستکاری]یانە | جێگا | یاریگا | ژمارەی جێگای ھاندەر |
---|---|---|---|
ئەبھا | ئەبھا | یاریگای شازادە سوڵتان بین عەبدول عەزیز | 20,000[٩] |
ئەل-ئەھلی | جیدە | شاری وەرزشی شا عەبدوڵا | ٦٢٬٣٤٥ |
ئەل-بەتین | حەفار ئەل بەتین | یاریگای یانەی ئەل-بەتین | 6,000[١٠] |
ئەل-ئیتیفاق | دەمام | یاریگای شازادە محمد بن فەھد | 35,000[١١] |
ئەل-فەیسەڵی | ھەرما | شاری وەرزشی ئەل-مەجمە | ٧٬٠٠٠ |
ئەل-فاتیح | ئەل-ھەسا | یاریگای شازادە محمد بن فەھد | 26,000[١٢] |
ئەل-فەیحا | ئەل مەجمە | شاری وەرزشی ئەل-مەجمە | ٧٬٠٠٠ |
ئەل-حازم | ئار ڕاس | یاریگای یانەی ئەل-حازم | 8,000[١٣] |
ئەل-ھیلال | ڕیاز | یاریگای نێودەوڵەتی شا فەھد | ٦٢٬٦٨٥ |
ئەل-ئیتیحاد | جیدە | شاری وەرزشی شا عەبدوڵا | ٦٢٬٣٤٥ |
ئەل-ناسر | ڕیاز | پارکی مرسوڵ | ٢٥٬٠٠٠ |
ئەل-ڕاید | بورەیدا | یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵا | ٢٥٬٠٠٠ |
ئەل-شەباب | ڕیاز | یاریگای شازانە خالید بن سوڵتان | ١٥٬٠٠٠ |
ئەل-تاون | بورەیدا | یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵا | ٢٥٬٠٠٠ |
ئەل-تال | ھال | یاریگای شازادە عەبدوڵ عەزیز بن موسەید | 12,000[١٤] |
داماک | خەمیس | یاریگای شازانە سوڵتان بن عەبدول عەزیز | ٢٠٬٠٠٠ |
تۆماری پاڵەوانانی خوول
[دەستکاری]
|
|
ئاستی یانەکان
[دەستکاری]سەرکەوتووترین یانەکان
[دەستکاری]# | یانە | براوە | پلەی دووەم |
---|---|---|---|
١ | ئەلھیلال | ١٩ | ١٤ |
٣ | ئەلنەسڕ | ٩ | ٨ |
٢ | ئەلئیتیحاد | ٩ | ٨ |
٤ | ئەلشەباب | ٦ | ٦ |
٥ | ئەلئەھلی | ٣ | ٩ |
٦ | ئەلئیتیفاق | ٢ | ٣ |
٧ | ئەلفەتح | ١ | ٠ |
٨ | ئەلڕیاز | ٠ | ١ |
زۆرترین نازناو لەڕووی شار
[دەستکاری]شار | ژ.نازناو | یانەکان |
---|---|---|
ڕیاز | ٣٤ | ئەلھیلال (١٩), ئەلنەسڕ (٩), ئەلشەباب (٦) |
جەددە | ١٣ | ئەلئیتیحاد (٩) ، ئەلئەھلی (٤) |
دەمامە | ٢ | ئەلئیتیفاق (٢) |
ئەلحەسا | ١ | ئەلفەتح (١) |
گۆڵکاران
[دەستکاری]زۆۆرترین گۆڵ
[دەستکاری]بەتۆخی مانای وایە یاریزانەکە ھێشتا چالاکە لە خولەکەدا.
ڕیزبەندی | یاریزان | یانە | ساڵەکان | گۆڵ | بەشداریکردن | ڕێژەی گۆڵ / یاری |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ماجید عەبدوڵا | ئەلنەسڕ | ١٩٧٧ - ١٩٩٧ | ١٨٩ | ١٩٤ | ٠٫٩٧ |
٢ | ناسر ئەلشەمرانی | ئەلوەحدە،ئەلشەباب، ئەلھیلال، ئەلئیتیحاد | ٢٠٠٣ - ٢٠١٩ | ١٦٧ | ٣٠١ | ٠٫٥٥ |
٣ | عوومەر ئەلسوومە | ئەلئەھلی | ٢٠١٤ - ٢٠٢٢ | ١٨٠ | ١٧٦ | ٠٫٨٠ |
٤ | عەبدولڕەزاق حەمدەڵا | ئەڵنەسڕ ، ئەلئیتیحاد | ٢٠١٨ - | ١٢١ | ١٢٨ | ٠٫٩٥ |
٥ | فەھد ئەلحەمدان | ئەلڕیاز | ١٩٨٥ - ٢٠٠٠ | ١٢٠ | ٢٥٢ | ٠٫٤٨ |
٦ | یاسر ئەلقەحتانی | ئەلقادسییە،ئەلھیلال | ٢٠٠٠ - ٢٠١٨ | ١١٢ | ٢٠٦ | ٠٫٥٦ |
٧ | محەممەد ئەلساھاوی | ئەلقادسیە,ئەلنەسڕ, ئەلشەباب،ئەلتەعاون | ٢٠٠٥ - ٢٠٢٢ | ١١١ | ٢٥٢ | ٠٫٤٣ |
٨ | سامی ئەلجەبار | ئەلھیلال | ١٩٨٨ - ٢٠٠٧ | ١٠١ | ٢٦٨ | ٠٫٣٨ |
٩ | حەمزە ئیدریس | ئۆھۆد، ئەلئیتیحاد | ١٩٩٢ -٢٠٠٧ | ٩٦ | N/A | |
١٠ | عوبێد ئەلدۆسەری | ئەلوەحدە، ئەلئەھلی | ١٩٩٦ - ٢٠٠٥ | ٩٣ | N/A |
گۆڵکاران بەپێی وەرز
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ J.، Fabozzi, Frank (1998). Managing MBS portfolios. Frank J. Fabozzi Associates. ISBN 1-883249-38-4. OCLC 40223512.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Al RiyadyaTV (Saudi Sport) Live on sat football via Nilesat 7°W». SPORTEVENTZ (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Jameel League sponsorship hits the target». Opening Doors. Abdul Latif Jameel. Winter 2016. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Abdul Latif Jameel marks a year of success at SIMS '13». Saudigazette (بە English). ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ «Meet Jameel, the Saudi Football League's new showman». Al Arabiya English (بە ئینگلیزی). ٢٥ی شوباتی ٢٠١٥. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «FIFA.com - Classic club». web.archive.org. ١ی ئابی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئابی ٢٠٠٩. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Morocco's Hamdallah breaks Saudi record». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2022-04-28 ھێنراوە.
- ^ iraqbet (٥ی نیسانی ٢٠٢٢). «كازينو السعودية - IraqBet» (بە عەرەبی). لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول». www.kooora.com. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول». www.kooora.com. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول». www.kooora.com. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول». www.kooora.com. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول». www.kooora.com. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «كووورة: الموقع العربي الرياضي الأول». www.kooora.com. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی پیشەگەری سعوودی تێدایە. |