گرێبەست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گرێبەست پێناسە دەکرێت بەوەی کە ڕێککەوتنێکی یاسایییە کە ماف و ئەرکەکانی نێوان دوو یان زیاتر لە ھاوبەشەکان بەڕێوەدەبرێت.[١] گرێبەست بە یاسایی جێبەجێ دەکرێت کاتێک مەرجەکانی یاسای کارپێکراو جێبەجێ دەکات. گرێبەست بە شێوەیەکی ئاسایی ئەمانە لەخۆ دەگرێت: ئاڵوگۆڕی شتومەک وکاڵاکان، خزمەتگوزارییەکان، دراو، یان بەڵێنێک لە ھەر یەکێک لەمانە کە ئاماژە پێکراوە. لەحاڵەتی سەرپێچیکردنی گرێبەستدا، لایەنی بریندار بەدوای چارەسەری یاسای دادوەریبگەرێت وەک زیانەکان یان ھەڵوەشاندنەوە.[٢]

لە یاسای ئەنگلۆ -ئەمریکی داڕشتنی گرێبەست بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە پێشنیارکردن، وەرگرتن، ڕەچاوکردن لەگەڵ مەبەستی ھاوبەشی بەندە. ھەر لایەنێک دەبێت ئەو کەسانە بن کە بە گرێبەستەکە بەستراون.[٣] ھەرچەندە زۆربەی گرێبەستە زارەکییەکان بەستراینەوە، ھەندێک لەم گرێبەستانە لەوانەیە پێویستی بە فەرمییەتی وەک نووسرا بێت یان کردار بێ.[٤]

لە نەریتی یاسای شارستانیدا، یاسای گرێبەست لقێکە لە یاسای پابەند بوون.[٥]

ھەر وڵاتێک یاسایەکی نێودەوڵەتیی تایبەتی ھەیە بۆیە سیستەمێکی تایبەتی یاسای نەتەوەیی ناوخۆی ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی گرێبەستەکانی. ھەرچەندە سیستەمەکانی یاسای گرێبەست لەوانەیە ھاوشێوە بێت، بەڵام جیاوازییەکی بەرچاویان تلەخۆ دەگرێت. بەم تێڕوانینە، زۆر لە گرێبەستەکان ھەڵبژاردنی دەقی یاسا و دەقی دادوەری تێدایە. ئەم حوکمانە یاساکانی ئەو وڵاتەیان دامەزراندووە کە گرێبەست لەگەڵ وڵات بەرێوە دەبات یان کۆڕێکی تر کە ناکۆکییەکان تێیدا چارەسەر دەکرێن. ھەر سەرنەکەوتنێک لە خودی گرێبەستەکە بەدیار کەوێت دەگرێتەوە بۆ ئەو وڵاتەی کە ڕێسای خۆیان دەگرنە بەر بۆ دیاریکردنی یاسای بەڕێوەبردنی گرێبەستەکە و دەسەڵاتی دادوەری بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکییەکان. بۆ نموونە، وڵاتێکی ئەندامی ئەورووپا مادەی ٤ی ڕێکخستنی ڕۆمای ١ جێبەجێ دەکەن بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو یاسایەی کە گرێبەستەکە بەڕێوە دەبات، و لەگەڵ ڕێسای برۆکسلی I بۆ بڕیاردان لەسەر دەسەڵاتی دادوەری.

داڕشتن[دەستکاری]

لە یاسای گشتی دا، ئامێرەکانی گرێبەست ئەمانەن: پێشنیارکردن، وەرگرتن، نیاز بۆ دروستکردنی پەیوەندی یاسایییەکان، ڕەچاوکردن لەگەڵ بەیاسا کردنی ھەردووک داڕشتن و ناوەڕۆک.

ھەموو ڕێککەوتنێک مەرج نییە بە گرێبەست بکرێ، ھەر وەکو لایەنی ھاوبەش شێوەیەکی گشتی بە نیاز بن کە لە ڕووی یاسایییەوە بە ڕێککەوتنەکە پابەند بن. ھەر وەکو لە ڕێککەوتنی نێو پیاوان دێت کە ئەو ڕێککەوتنەیە کەبە نیاز نییە بە یاسایی کردنی بەڵکو تەنھا «رێککەوتنی بە رێزگرتنەوە پابەند دەبێت».[٦][٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Morawetz, Victor (2 February 1925). "The Elements of a Contract" (PDF). ABA Journal. 11 (2): 87–90. JSTOR 25709185. Retrieved 31 July 2021.
  2. ^ "Case Note - Contract Law - Rule of Law Institute of Australia". Rule of Law Institute of Australia. 2018-05-31. Retrieved 2018-09-14.
  3. ^ "Contracts". www.lawhandbook.sa.gov.au. Retrieved 2018-09-14.
  4. ^ In England, contracts of employment must be in writing (Employment Rights Act 1996), and contracts for the sale of land, and most leases, must be completed by deed (Law of Property Act 1925).
  5. ^ This category of "obligations" is essentially a fusion of contract and tort, and while cases such as Junior Books Ltd v Veitchi Co Ltd promoted this idea, it has fallen out of favour in English legal circles.
  6. ^ Rose & Frank Co. v JR Crompton & Bros Ltd. [1923] 2 K.B. 261, 273 (Bailhache J). Westlaw[بەستەری مردووی ھەمیشەیی].
  7. ^ Appleson v Littlewoods 1939 & Jones v Vernons Pools 1938.
  8. ^ Case summaries

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]