حیزبی توودەی ئێران
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
حیزبی توودەی ئێران حزب تودە ایران | |
---|---|
سکرتارییەت | عەلی خاوەری |
دامەزرێنەر | پەنجا و سێ کەس |
دامەزراندن | ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤١ (١٠ی ڕەزبەری ١٣٢٠) |
شوێنگەی سەرەکی | ئێران |
ڕۆژنامە | ڕەھبەر (١٣٢٤–١٣٢١) نامەی مەردم |
ئایدۆلۆژیا | کۆمۆنیزم مارکسیزم |
شوێنی سیاسی | باڵی چەپ |
ڕەنگەکان | سوور |
ماڵپەر | |
حیزبی توودەی ئێران |
حیزبی توودەی ئێران (بە فارسی: حزب تودە ایران) ڕێکخراوەی سەرەکیی چەپ لە مێژووی ھاوچەرخی ئێراندایە. ئەم حیزبە وەکوو میراتبەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٢٠) لە ساڵی ١٣٢٠ی کۆچیی ھەتاوی لە تاران دامەزرا. بناغەدانەرانی بریتی بوون لە کۆمەڵەیەکی ٥٣ کەسی لە چالاکانی چەپخواز و نەتەوەخوازی ئێران وەکوو: سڵێمانمیرزا ئەسکەندەری، ئیرەج ئەسکەندەری، بوزورگ عەلەوی، ئیحسان تەبەری، خەلیل مەلیکی، فەرەیدوون کەشاوەرز، عەبدولحوسەین نووشین و ڕەزا ڕادمەنش. ئامانە زۆربەیان لە سەردەمی ڕەزا شا یان لە زیندان بوون یان بە شوێنیانەوە بوون. محەممەد قازی وەرگێڕی ناسراو و بەتوانای کورد یەکێک لە ئەندامانی حیزبی توودە بوو.
ئێستاش حیزبەکە ھەر ھەیە، بەڵام زۆر لاوازتر لە جارانی خۆیە. ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی چالاکی و نایاسایی ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە و تیابردنی زیندانییە سیاسییەکانی ئێران لە ساڵی ١٩٨٨دا.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- حیزبی توودەی ئێران
- ڕێگەی توودە
- ڕێکخراوەی چەکداری
- ڕێکخراوەی چەکداریی حیزبی توودە
- مێژووی حیزبی توودە لە ئێران
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حیزبی توودەی ئێران تێدایە. |