بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمۆجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمۆجی پێکەنینی جۆری (قاقا) فەیس ئیمۆجی

ئیمۆجی یان ئیمۆوجی (بە ژاپۆنی: 絵文字えもじ، ئینگلیزی: /ɪˈm/؛ ژاپۆنی: [emodʑi]؛ تاک emoji، کۆ emoji یان emojis[١]) وێنەی ئەندێشەیی و دەم بە خەندەن کە لەناو پەیامە ئەلیکترۆنییەکان و پەڕەکانی وێب بەکارھێندراون. 😃، 😭، و 😈 چەند نموونەیەکی ئیمۆجین. ئیمۆجی ھێمای دەربڕینی ھەستی ئەو کەسە دەردەخات کە ئیمۆجییەکە بەکاردەھێنێت. لە بنەڕەتدا ئیمۆجی وشەیەکی ژاپۆنییە، و یەکەم دەرکەوتنی ئیمۆجییەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا بوو و بۆ یەکەمین جار لە نێو ئەو مۆبایلانەی کە لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکانەوە دروست کرابوون، بەڵام تەنھا لە وڵاتی ژاپۆن، دواتر خواست لەسەر ئیمۆجییەکان زیادی کرد و لە ساڵی ٢٠١٠ خرایە ناو مۆبایلە زیرەکەکانی تر.[٢][٣] ئیمۆجیی پێکەنینی فرمێسک لەچاو لە ساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن فەرھەنگی ئۆکسفۆردەوە بە وشەی ساڵ ناسرا.[٤]

ھەندێک لە فەیس ئیمۆجییەکان

[دەستکاری]

مانای ھەندێک لە ئیمۆجییەکان

  1. 😂👈بە مانای پێکەنینێکی زۆر دێت کەوا دەکات بگریت
  2. 😢👈بۆ ئەوە بەکاردێت کە خەمبار بیت بۆ ئەو شتەی تێدڕوانیوە
  3. 😍👈واتا خۆشویستنی ئەو شتەی تێیدەڕوانیت
  4. 😠👈بە مانای توڕەبوون دێت لە کەسێک یان شتێک.. ھتد
  5. 😮👈نیشانەی سەرسوڕمان ئەمە لە جیاتی (!) بەکاردێت
  6. 😷👈واتا نەخۆشکەوتن زیاتر بۆ ئەوە بەکاردێت کە بە کەسێک بڵێیت نەخۆشم
  7. 😴👈بە مانای خەوتن یان خەواڵویی دێت
  8. 🙄👈واتا خۆ دزینەوە لە شتێک
  9. 🤭👈با مانای شەرم کردنن دێت

ئیمۆجییە کەم بایەخەکان

[دەستکاری]

ئەو ئیمۆجیانەن کە زۆر بەکارناھێنرێن لە چاو فەیس ئیمۆجییەکان.

ھەندێک لە ئیمۆجیی ئاژەڵەکان

ھەندێک لە ئیمۆجی خواردنەکان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «emoji Meaning in the Cambridge English Dictionary». لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Emoji»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  3. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Émoji»، ویکیپیدیای فەڕەنسی. سەردان لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  4. ^ «Washington Post: For first time ever, an emoji is crowned Oxford Dictionaries's word of the year».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]