وتووێژ:ئیمۆجی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو بەڕێزان @Aram و @KuRaKuRd تکایە با بگەینە ئەنجامێک من پێم وایە وشەی خەندەکان نا درووستە لەبەر ئەوەی نوێنەراییەتی گشت ھەستەکان ناکات، و جگە لەوەش ناوەکە بە ئیمۆجی بەناوبانگە لای خەڵک، لەسەروو ئەمانەش ئیمۆوجی "ئێ" "مۆجی" لە ژاپۆنی واتای وێنەی کارەکتەرەکان دێت، و ئیمۆوجی گوونجاوترە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: ئاشکرایە کە لەگەڵ خەندە نیم؛ دەتوانن وام لێ بکەن کە قەناعەت بکەم؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٥، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سڵاو، دەتوانن "سۆزی ڕووخسار"ـی بۆ بەکاربێنن یان "هەست نیشاندەر" چونکە مانا کوردیەکەی لەو دووە تێپەڕناکەن Zamand Karim (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە جگە لە مانا پێویستە شوێن سیاسەتێک بکەوین بۆ ناوەکەی ئەویش: بایەخداری، بەگشتی ھەست نیشاندەر و سۆزی ڕووخسار لای خەڵک ناسراو نییە و گرنگی خۆی نیشان نادات لێرە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢١، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad پرسیارم لەچەند مامۆستایەکی زمانی کوردی کردوە، "سکووم" دیارترینیانە گەر هەڵیبژێرین کە بەمانای ڕووخسار دێ لە چەند فەرهەنگێکیشدا گەڕاوم هەر سووکمی هێنایە Zamand Karim (لێدوان) ‏١٠:١٣، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئەی چی لە بایەخداری بکەین کە یەکێکە لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ئێ وەڵا گرنگی بەو سیاسەتە بەین هیچ پێویست ناکات ووتوێژ لەسەر ناوی ئیمۆجی بکەین ئەبێ یەکێکیان هەڵبژێردرێت، خۆ ویکیپیدیای زمانەکانی تریش زۆر پەیوەست نین بە سیاسەتەکانەوە هەر لە زانیاری هەڵە هەتا وتارە دیارەکان و سەر وتارەکان، بڕۆ ویکیپیدیای زمانی تورکی لەوتاری نەورۆزدا چ سوکایەتیەکیان بە کورد کردوە کە بەگوتەی سەرچاوەکانی خۆیان دایانناوە Zamand Karim (لێدوان) ‏١٠:٣١، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستم لە بایەخداری ئەوەیە لەلای خەڵک ئیمۆوجی بەناوبانگە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٢، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، من ھەر چەند لەگەڵ بەکارھێنانی ناوە کوردییەکانم بەڵام بەو جۆرە وشانە ھەر لەگەڵ شێوازی خۆیانم، گەر سەیری ویکیپیدیاکانی تریش بکەن (وەک عەرەبی و فارسی) ھەموو ئیمۆجیان بەکارھێناوە. بۆ ئیمۆوجی دەبێ باسی زیاتری لەسەر بکرێت. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٠، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Sakura emad و Ahrir ڕاست دەکەن. بابە خەریکی چین! وازبێنن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]