مژمژە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مژمژە
مژمژەی ڕەنگاوڕەنگ
ناوە جێگرەکانمژمژۆک، مژمژ
چەشنشیرینی
پێکهاتە سەرەکییەکانسوکەرۆز، خۆشاوی دانەوێڵە، تام

مژمژە جۆرێکە لە شیرینی شەکر کە بەزۆری پێکدێت لە شیرینی ڕەق کە لەسەر دارێک دانراوە بۆ مژینی یان خرۆشتنی.[١] زاراوەی نافەرمی جیاواز لە شوێنە جیاوازەکاندا بەکاردێت لەبری مژمژە، لەوانە مژمژۆک، مەساسە، لولخۆش و زۆری تر.[٢][٣][٤] مژمژە بە چەندین تام و شێوەی جیاواز بەردەستە.

مێژوو[دەستکاری]

مژمژەی توتسی

یەکەم شیرینی کە نزیکە لە مژمژەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، کاتێک زۆرجار ئاغاکان شەکری کوڵاویان دەخوارد بە یارمەتی دارێک بچووکی دەست. داھێنانی مژمژەی مۆدێرن ھێشتا نادیارە بەڵام ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بانگەشەیان بۆی کردووە.[٥]

زاراوەی 'لۆلیپۆپ'ی ئینگلیزی لەلایەن فەرھەنگنووسی ئینگلیزی فرانسیس گرۆسەوە لە ساڵی ١٧٩٦ تۆمارکراوە.[٦] لەوانەیە ئەم زاراوەیە لە زاراوەی «لۆلی» (زمان) و «پۆپ» (مژین) وەرگیرابێت. یەکەم ئاماژەکردن بە مژمژە لە چوارچێوە مۆدێرنەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٢٠. یانیش ڕەنگە وشەیەک بێت کە بە ڕەچەڵەک ڕۆمانی بێت، و پەیوەندی بە نەریتی ڕۆمانییەکانەوە ھەیە.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Lollipop". How Products are Made. Advameg Inc. 2007. Retrieved 2007-08-19.
  2. ^ Myers, Dan (2015-08-12). "Pop or Soda? Hero or Sub? 13 Regional Food Names Around America". The Daily Meal (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-02.
  3. ^ "Lolly definition and meaning". Collins English Dictionary (بە ئینگلیزی). Archived from the original on Jan 16, 2023. Retrieved 2021-08-02.
  4. ^ "Search | VejînLex". VejinLex (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-04-29.
  5. ^ Pearce, (2004) Food for Thought: Extraordinary Little Chronicles of the World, page 183.
  6. ^ Oxford English Dictionary, Second Edition, 1933
  7. ^ Hubschmannova, Milena; Kalinin, Valdemar; Kenrick, Donald (2000). What Is the Romani Language?. ISBN 978-1-902806-06-8. Retrieved 2013-12-27.