یاریی کۆتاییی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە زیاتر بە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٢ ناسراوترە، یاری ژمارە ٣١ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ یە و ڕۆژی ١ی تەممووزی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیی کیێڤی پایتەختی ئوکراینای بۆ دیاریکرا. تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان؛ و یەکەم ھەڵبژاردە بوو کەتوانی دوو نازناوی یۆرۆی یەک لەدوای یەک بەدەست بھێنێت دوای بردنەوی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ١–٠ لە یۆرۆی ٢٠٠٨ و بردنەوەی لە ئیتاڵیا بەئەنجامێکی چاوەڕوانکراو ٤–٠ لە یۆرۆی ٢٠١٢. یەکەم ھەڵمژاردە بوو کەتوانی سێ نازناوی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن. بەم بردنەوەیە ئیسپانیا بەشداریکردنی لە جامی کیشوەرەکان ٢٠١٢ی بەرازیل مسۆگەرکرد.[١]
ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشووی ئیسپانیا و ئیتاڵیا
[دەستکاری]پێش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە ٣٠ جار بەیەکگەیشتوون و تێیدا ئیتاڵیا ١٠ جار و ئیسپانیا ٨ جار براوە بووە و ١٢ جاریش بەرامبەربوون
بەرەو یاری کۆیایی
[دەستکاری]| ئیسپانیا | قۆناغ | ئیتاڵیا | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەرامبەر | ئەنجام | قۆناغی کۆمەڵەکان | بەرامبەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ١–١ | یاری یەکەم | ١–١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ٤–٠ | یاری دووەم | ١–١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ١–٠ | یاری سێیەم | ٢–٠ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
ڕیزبەندی کۆتایی |
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| بەرامبەر | ئەنجام | قۆناغی دەرچوون لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ | بەرامبەر | ئەنجام | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ٢–٠ | چارەگی کۆتایی | ٠–٠ ک. ز (٤–٢ سزا.) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| ٠–٠ ک. ز (٤–٢ سزا.) | نیوەی کۆتایی | ٢–١ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
پێش یاریکردن
[دەستکاری]یاریگا
[دەستکاری]دوای بینی یاریگای ئۆڵۆمپی شاری کیێڤی پایتەختی ئوکراینا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ وەکو یاریگای دوا یاری پاڵەوانییەتییەکە دیاریکرا و گەورەترین یاریگای نێو ٨ یاریگاکەی پاڵەوانییەتییەکەیە.
تۆپی یاری
[دەستکاری]تۆپی یاری بریتییە لەتۆپی ئەدیداس تانگۆ ١٢ یە کە تۆپی فەرمی پاڵەوانییەتییەکەیە.
ناوبژیوان
[دەستکاری]ئاھەنگی داخستن
[دەستکاری]پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی لە نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئاھەنگی داخستنی پاڵەوانییەتی یۆرۆی ٢٠١٢ دەستی پێکرا و تێیدا ٦٠٠ سەماکەر بەشداربوون و تێیدا ڕاپەری ئەڵمانیا ئۆشیانا بەوتنی مارشی فەرمی یۆرۆی ٢٠١٢ بەشداری کرد.
ڕووماڵکردنی یاری کۆتایی
[دەستکاری]لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا جەزیرەی وەرزشی و لە شانشینی یەکگرتوودا بی بی سی و ئای تی ڤی و لە ئەمریکا ئی ئێس پی ئێن و لە کەنەدا تی ئێس ئێن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی یاری کۆتاییان کرد.
یاری کۆتایی
[دەستکاری]١ی تەممووزی ٢٠١٢ ٢١:٤٥ (کوردستان) یاری کۆتایی |
| ئیسپانیا |
٤–٠ | |
|---|---|---|
|
پوختە
[دەستکاری]لە یاریگای ئۆڵۆمپیی شاری کیێڤی بایتەختی ئوکراینا و بەناوبژیوانی پێدرۆ پرۆینکای پورتوگالی لەکاتژمێر ٢١:٤٥ بەکاتی کوردستان یاری کۆتایی لەنێوان ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستی پێکرد. لە ھێرشێکی ئیسپانیادا لەخولەکی ١٤ داڤید سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و لە خولەکی ٤١ جۆردی ئەلبا دووەم گۆڵی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و گێمی یەکەمی بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی ھات.
بەدەستپێکردنی گێمی ڕاھێنەران ھەڵبژاردەی ئیسپانیا زیاتر ھێرشی کرد و دوای ئەنجامدانی ھەر سێ گۆڕانکارییەکی ئیتاڵیا و گۆڕینی ڕیکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ و دانانی تیاگۆ مۆتا لەجێگای، بەڵام پاش ٥ خولەک یاریکردنی مۆتا تووشی پێکان ھات یاریگای بەجێھێشت و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولەکی ٦٢ بەدواوە بە ١٠ یاریزان یاری دەکرد. لەدوای ٩ خولەک لەھاتنەنێو یاریگا و لە ٨٤مین خولەکی یاریدا فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی سێیەمی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەدەستھێنانی نازناوەکەی مسۆگەر کرد بۆ ھەڵبژاردەکەی. لەدوای تەنھا خولەکێک لەھاتنەنێو یاریگاوەلە ڕێگەی تۆرێسەوە خوان ماتا لەخولەکی ٨٨ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و ئیسپانیای لەبەدەستھێنانی جامەکە دڵنیاکردەوە.
پێکھاتە و شێوازی یاریکردن
[دەستکاری]باشترین یاریزان
[دەستکاری]- ئەندرێس ئینێستا (ئیسپانیا).
ئامارەکان
[دەستکاری]| زانیاری | ئیسپانیا | ئیتاڵیا |
|---|---|---|
| گۆڵی تۆمارکراو | ٤ | ٠ |
| کۆی تۆپەھاوێژراوەکان | ١٤ | ١١ |
| تۆپەھاوێژراوە کاریگەرەکان | ٩ | ٦ |
| کۆنترۆڵکردنی تۆپ | ٥٢٪ | ٤٨٪ |
| لێدانی گۆشە | ٣ | ٣ |
| ھەڵەی گیراو | ١٧ | ١٠ |
| دزەکردن | ٣ | ٣ |
| ئاگادارکردنەوەکان | ١ | ١ |
| دەرکردن | ٠ | ٠ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «UEFA Euro 2012 final»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٤، لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ئیتاڵیا
- دەروازەی ئوکراینا
- دەروازەی ئیسپانیا
- دەروازەی تۆپی پێی ئیسپانیا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠