ئەنتۆنیۆ دی ناتالی
| ئەنتۆنیۆ دی ناتالی | |
|---|---|
| بە ئیتالی: Antonio Di Natale | |
| لەدایکبوون | ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ ناپۆلی، ئیتاڵیا |
| وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
| پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football coach |
| شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٦ |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، UEFA Euro 2008، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ |
ئەنتۆنیۆ دی ناتالی (گۆکردنی ئیتاڵی: [anˈtɔ:njo (toˈtɔ d)di naˈta:le]; لەدایکبووی ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧) ڕاھێنەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و پێشتر یاریزانی پیشەگەرە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە ئەندامی یانەی لاوانی ئیمپۆلی بووە، دی ناتالی لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە یاری پیشەگەری خۆی لەگەڵ تیپی باڵای ئیمپۆلی کرد، و تا ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ یانەکەدا مایەوە، جگە لە ماوەیەکی کورت بە خواستن لەگەڵ ئیپەرزۆلا و ڤارێس و ڤییارجیۆ. لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ ئیمپۆلی یارمەتی یانەکەی داوە بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن بۆ خولی ئیتاڵیا لە وەرزی ٢٠٠١–٢٠٠٢ی خولی ئیتاڵیا و ١٦ گۆڵی تۆمارکرد. کاریگەری زیاتر لە وەرزی ٢٠٠٢–٢٠٠٣ی دەرکەوت، چونکە ١٣ گۆڵی لە خولەکەدا تۆمارکرد و یارمەتی ئیمپۆلی دا لە دابەزین دوور بکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەی لە وەرزی دواتردا نەیتوانی ئیمپۆلی لە دابەزین ڕزگار بکات، بەڵام ئاستەکانی و گۆڵکردنی بەردەوامی وای کرد لە ساڵی ٢٠٠٤دا بگوازرێتەوە بۆ یانەی ئودینێز. لە ماوەی یاریکردنی لەگەڵ ئودینێز، لێھاتوویی و سەرکردایەتی و توانای ھەم گۆڵکردن و دروستکردنی گۆڵ ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە یارمەتیدانی یانەکە بۆ بەدەستھێنانی پلەی سێیەم و چوارەم لە خولی ئیتاڵیا و سەرکەوتن بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١] لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک کاپتنی یانەکە دەستنیشانکرا.[١] لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ خەڵاتی گۆڵکاری خولی ئیتاڵیای بەدەستھێنا، ھەروەھا بەھۆی ئاستەکانی لە ساڵی ٢٠١٠ خەڵاتی باشترین یاریزانی ئیتاڵیای پێبەخشرا.[١][٢] درەنگ گوڵکردن بوو، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١، لیۆنێل مێسی (٨٢) و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (٨٦) تاکە دوو یاریزان بوون کە زیاتر لە دی ناتالی گۆڵی گۆڵیان لە خولە ناوخۆیییەکان تۆمارکردووە کە ٦٧ گۆڵی تۆمارکرد.[٣] لە ساڵی ٢٠١٥ فرانس فۆتبۆڵ بە یەکێک لە دە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی جیھان ھەڵسەنگاند کە تەمەنیان لە سەرووی ٣٦ ساڵەوەیە[٤]بە تۆمارکردنی ٣١١ گۆڵ، ھەشتەم یاریزانی ئیتاڵییە کە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە لە ھەموو پاڵەوانێتییەکان، لە دوای سیلڤیۆ پیۆلا و ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ و جوزێپی میازا، لووکا تۆنی وڕۆبێرتۆ باجیۆ و فرانسیسکۆ تۆتی و فیلیپۆ ئینزاگی.[٥]لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دی ناتالی لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٢)٤٢ جار یاری بۆ ھەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کردووە و ١١ گۆڵی تۆمارکردووە. لەگەڵ ئیتاڵیا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ کردووە؛ ھەروەھا لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەکەی بووە بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠, کە تێیدا یەک گۆڵی تۆمارکرد؛ و لە یۆرۆی ٢٠١٢ گۆڵێکی تۆمارکرد کاتێک ئیتاڵیا گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 Francesco Velluzzi (١٤ی ئایاری ٢٠١٦). «Udinese-Di Natale, si gira l'ultima scena: Friuli in festa per il suo eroe» (بە ئیتالی). La Gazzetta dello Sport. لە ١٦ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Italy – Serie A Top Scorers». RSSSF. لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ Clegg، Jonathan. «A Striker From the Shadows». www.wsj.com. The Wall Street Journal. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Thomas Simon (١٩ی ئایاری ٢٠١٥). «Le top 10 des meilleurs vieux» [The top 10 of the best oldies] (بە فەرەنسی). France Football. لە ٤ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Di Natale punta i 300 gol in carriera: è a 293 dopo la quaterna in Coppa Italia». tribunasportiva.blogspot.it (بە ئیتالی). ٢٦ی ئابی ٢٠١٤. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.