ھەڵۆی سەڵاحەدین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵۆی سەڵاحەدین
کێشانێکی ڕەسەنی «ھەڵۆی سەلاحەدین» لە قەڵای قاھیرە لە قاھیرە، میسر

ھەڵۆی سەڵاحەدین (بە عەرەبی: نسر صلاح الدين‎)، لە میسر بە ھەڵۆی میسری ناسراوە (بە عەرەبی: النسر المصري‎)[١] یان ھەڵۆی کۆمارییەکان (النسر الجمهوری) ھەڵۆیەکی دروشمی یان نیشانەیییە کە لە ئاڵا و نیشانی حوکومەتی زۆرێک لە وڵاتان بەکار ھێندراوە؛ وەک میسر، عێراق، ھەرێمی کوردستان، فەلەستین و یەمەن. لە دوای کودەتای ساڵی ١٩٥٢ی میسر، ھەڵۆ ھێمایەکی مەزنی میسر و ناسیۆنالیزمی عەرەبی بووە، بەتایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەکان، کە لە ساڵانی ١٩٥٠ بەدواوە گۆڕانکاری سیاسی دژە ئیمپریالیزمیان بەسەردا ھات. پێشتر ھێمای نیشتمانی کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو و یەمەنی باکوور و یەمەنی باشوور و کۆماری عەرەبیی لیبیا بووە، کە ئێستا نەماون.

سەرچاوەی ھەڵۆکە[دەستکاری]

دروستکردنەوەیەکی مۆدێرنانە لە ئاڵای ستانداردی کەسیی سەڵاحەددینی ئەییووبی، کە ھەڵۆیەکی دوو سەر لەخۆدەگرێت.

ڕوخساری جەنگاوەری ھەڵۆ پاڵنەرێکی تر بووە بۆ مرۆڤەکان، بۆ وەرگرتنی ھەڵۆ وەک نیشانەی سەربازی و سیاسی خۆیان لە ناوچە جیاوازەکانی جیھان لە سەردەمە جیاوازەکاندا، لە بنەڕەتدا لە ھەڵۆی میسری کۆن کە لە پەرستگاکانی میسری سەردەمی فیرعەوندا وێنا کراوە، ھەڵۆ ناوخۆیییەکان کەسانی بەنرخ بوون و وەک باڵندەیەکی نیشتمانی میسری ھێما کراوە.[٢] دەوڵەتەکەی سەلاحەدینی ئەییووبی ھەڵۆکەی لەسەر ئاڵایەکی زەرد دانا. سەلاحەدین ھەڵۆی وەک پێوەرێکی تایبەتی خۆی وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی لەسەر ئاڵای ئیمپراتۆرییەتەکەی دەرکەوتووە.[٣] قەڵای قاھیرە، کە لە سەردەمی سەلاحەدین دروست کراوە، ھەڵۆیەکی گەورەی لەسەر دیواری ڕۆژاوایدا ھەیە کە پێدەچێت نیشانەی سەلاحەدینی لەسەر بێت؛ کە پێشبینی دەکرێت لە بنەڕەتدا ھەڵۆکە دوو سەر بووبێت.[٤]

مێژووی مۆدێرن[دەستکاری]

شۆڕشی میسری ساڵی ١٩٥٢ بە دووپاتکردنەوەی قووڵی ناسیۆنالیزمی میسری و دواتر ناسیۆنالیزمی عەرەبی ناوچەیی لەژێر دەسەڵاتی جەمال عەبدولناسر داندرا، و دووەمیان لە چوارچێوەی ململانێی عەرەبی و ئیسرائیل داندرا. سەرکردەکانی شۆڕشی میسر بە ھاوتەریب کردنیی شۆڕشەکە بۆ ھەوڵەکانی خۆیان بۆ ڕزگاری عەرەبی بەستەوە بە ھەوڵەکانی سەلاحەدین لە سەدەی ناوەڕاست کە وەک سوڵتانی میسر و موسڵمانان لە دژی خاچپەرستان لە فەلەستین جەنگا. لە ھەمان کاتدا حکوومەتی شۆڕشیی میسر لە سەردەمی محەممەد نەگیب و جەمال عەبدولناسر، ئاڵای ئازادی عەرەبیان ناساند کە ڕەنگی سوور و سپی و ڕەش و سەوزی لەسەر بوو کە پەیوەندی ھەبوو بە خەلافەتی ڕاشیدون لە مەدینە، دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق، خەلافەتی عەباسی لە بەغدا و دەوڵەتی فاتیمی لە قاھیرە، کە میسری لێ دامەزراوە. لە ناوەڕاستی ئاڵاکەدا ھەڵۆی سەلاحەدینیان دانا کە بە زێڕ ڕەنگ کرا. کاتێک میسر لە ساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ سووریا یەکیگرت و کۆماری یەکگرتووی عەرەبی پێکھێنا، ھەڵۆی سەلاحەدین بوو بە نیشانی نوێی ئاڵاکە، لەکاتێکدا ئاڵای ئازادی عەرەبی وەک بنەمای ئاڵاکە داندرا.

بەکارھێنانەکان[دەستکاری]

لە ئاڵاکاندا[دەستکاری]

نیشانە نیشتمانییەکانی ئێستا بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین[دەستکاری]

نیشانی دەوڵەتانی دانپێدانەنراو‒نیمچە دانپێدانراو بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین[دەستکاری]

نیشانی ناوچەیی بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین[دەستکاری]

نیشانی نەتەوەیی پێشوو بە بەکارھێنانی ھەڵۆی سەلاحەدین[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Smith, Whitney (1975). Flags Through the Ages and Across the World. Maidenhead: McGraw-Hill. ISBN 0-07-059093-1.
  2. ^ "What is Egypt's national animal?", discoverwildlife.com, Egypt's national animal is the steppe eagle. Eagles were an important symbol in ancient Egypt, with temples often decorated with them. In particular the steppe eagle was a prized bird of the first Sultan of Egypt, Saladin and therefore often known as the Saladin Eagle.
  3. ^ Hathaway, Jane (2003). A Tale of Two Factions: Myth, Memory, and Identity in Ottoman Egypt and Yemen. State University of New York Press. pp. 96–7. ISBN 978-0-7914-5883-9.
  4. ^ Rabbat, Nasser O. (1995). The Citadel of Cairo: A New Interpretation of Royal Mameluk Architecture. BRILL. p. 24. ISBN 9789004101241.