بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەڵای سەڵاحەددینی ئەییووبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە قەڵای سەلاحەدین ئەییووبیەوە ڕەوانە کراوە)
قەڵای سەڵاحەددینی ئەییووبی
قاھیرە، میسر
دیمەنی قەڵاکە، لەگەڵ دەروازەی عوسمانی سەردەمی باب ئەلعەزەب، و سەدەی نۆزدەھەم مزگەوتی محەممەد عەلی.
جۆرقەڵا
Site information
Conditionبێخەوش
مێژووی پێگە
Built by
Materialsبەرد

قەڵای سەڵاحەددینی ئەییووبی یان قەڵای قاھیرە قەڵایەکی سەدەی ناوەڕاستی سەردەمی ئیسلامییە لە قاھیرەی پایتەختی میسر، لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبیەوە دروست کراوە و لەلایەن فەرمانڕەواکانی دواتری میسرەوە زیاتر پەرەی پێدراوە. بۆ ماوەی نزیکەی ٧٠٠ ساڵ لە سەدەی ١٣ تا نۆزدەھەم شوێنی نیشتەجێبوونی دەسەڵاتدارەکانی میسر بووە. شوێنی ئەو لەسەر لووتکەی گردەکانی مۆقەتام لە نزیک ناوەندی قاھیرە پێگەیەکی ستراتیژییە کە دەڕوانێتە شارەکە و زاڵ بەسەر ئاسمانیدا. لە کاتی دروستکردنیدا، لە سەرنجڕاکێشترین و گەورەترین پڕۆژەکانی قەڵاکردنی سەربازی سەردەمی خۆی بوو. ئێستا شوێنێکی مێژوویی پارێزراوە، کە مزگەوت و مۆزەخانەی تێدایە.[١]

جگە لە بیناسازی سەرەتایی سەردەمی ئەییووبی کە لەلایەن سەڵاحەددینی ئەییووبی لە ساڵی ١١٧٦ دەستی پێکرد، قەڵاکە لە سەردەمی مەمالیکەکاندا گەشەیەکی گەورەی بەخۆیەوە بینی کە دواتر بە پڕۆژەکانی بیناسازی سوڵتان ناسر محەممەد لە سەدەی ١٤دا گەیشتە لووتکە. لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەمدا محەممەد عەلی پاشا زۆرێک لە بینا کۆنەکانی ڕووخاند و کۆشک و شوێنەواری نوێی لە سەرانسەری شوێنەکەدا دروست کرد، ئەمەش بەشێکی زۆری فۆڕمی ئێستای پێبەخشی. لە سەدەی بیستەمدا وەک گارنیۆنێکی سەربازی لەلایەن داگیرکەری بەریتانیا و دواتر لەلایەن سوپای میسرەوە بەکارھێنرا تاوەکو لە ساڵی ١٩٨٣ بەڕووی خەڵکدا کرایەوە، لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن یوونێسکۆ وەک بەشێک لە قاھیرەی مێژوویی شوێنی میراتی جیھانی (ئیسلامی) ڕاگەیەندرا، قاھیرە کە "ناوەندی نوێی جیھانی ئیسلامی بوو، لە سەدەی ١٤دا گەیشتە سەردەمی زێڕینی.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Aqueduct – Discover Islamic Art – Virtual Museum». islamicart.museumwnf.org. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. Centre، یوونێسکۆ. «Historic Cairo». UNESCO World Heritage Centre (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)