ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا (٢٠٢٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیا (٢٠٢٣)

ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو زۆرترین دەنگیان بەدەستھێنا، خولی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یتورکیا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ بە بەشداریی ئەو دوو کاندیدایە بۆ سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەچوو و تیایدا ئەردۆغان بە ڕێژەی زیاتر لە ٥٠٪ی دەنگەكان، بۆ پێنج ساڵی تر كرایەوە بە سەرۆك کۆماری توركیا.[١] لەم ھەڵبژاردنەدا ڕێژەی بەشداریكردن گەیشتە ٨٨٫٤٨٪ كە بەرزترین ڕێژەی بەشداریکردن لە مێژووی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا و ڕۆژھەڵاتی ناوینە.

دابەشبوونی دەنگەكان بە گوێرەی پارێزگاكان
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2023 (نەخشەی دەنگەكان)

بەرواری چالاکییەکە[دەستکاری]

لە وەڵامی ئەو هەواڵە نافەرمیانەی سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە، ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی لە ١٤ی ئایار بەڕێوەدەچێت". ئەمە لە کاتێکدایە کە وادەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی تورکیا لە ١٨ی حوزەیران دیاریکرابوو، بەڵام ئەردۆغان نزیکەی مانگ و نیوێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو کە پارتی داد و گەشەپێدان پێی خۆشە زووتر ئەو هەڵبژاردنانە ئەنجام بدات. [٢]

لە خولی یەکەمدا هیچ کام لە کاندیدەکان زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکان بەدەست نەهێنا و خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لە ٢٨ی ئایار بە کێبڕکێی نێوان ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو بەڕێوەچوو و تیایدا ئەردۆغان دیسان بۆ پێنج ساڵی تر هەڵبژێررایەوە.

کاندیدەکان[دەستکاری]

شەش کەس کاندیدبوونی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ڕاگەیاند.

  • ڕەجەب تەیب ئەردۆغان : سەرۆکی تورکیا، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای پارتی داد و گەشەپێدان لە ئیزمیر ، ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2023دا جارێکی دیکە دەبێتە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا.
  • کەمال كلیجدارئۆغڵو : سەرۆکی پارتی کۆماری گەل .
  • جەم ئۆزان : سەرۆکی پێشووی پارتی لاوانی تورکیا.
  • موحەڕەم ئینجە : سەرۆکی حیزبی وڵات . [٣]
  • سینان ئۆغان : ئەندامی پێشووی پەرلەمان. [٣] هاوپەیمانیی ئاتا (باوان).
  • دۆغو پرینچک : سەرۆکی پارتی نیشتمانی تورکیا. [٣]

کاندیدی پێشبینی كراو[دەستکاری]

ڕاپرسییەکان[دەستکاری]

  • بەپێی ئەو ڕاپرسییەی کە پەیمانگای "ئاردە" لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەنجامدراوە، نزیکەی نیوەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکاندا دەنگ بە سەرۆکی ئێستا (ئەردۆغان) دەدەن بۆ سەرۆکایەتی تورکیا. [٢]

پرسیارە وابەستەکراوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ [١]* رووداو: رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆککۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە
  2. ^ ئ ا ب ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ ئ ا ب ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :3 نەدراوە