عەبدوڵڵا زەیدان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدوڵڵا زەیدان
سەرۆکی شارەوانی پارێزگای وان
ناوچەی بەربژێری حەکاری
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نیشتیمانیی تورکیا
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ١٣ئازاری ١٩٧٢
گەڤەر
پارتی سیاسی دەم پارتی
منداڵ(ەکان) ٣

عەبدوڵڵا زەیدان (لەدایکبووی ١٣ی ئازاری ١٩٧٢، گەڤەر) سیاسەتمەداری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و ئەندامی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانە (ناسراو بە دەم پارتی). ئەو لە ھەڵبژاردنی ناوچەییی تورکیا لەلایەن خەڵکی وان وەکوو شارەوانی ئەو شارە ھەڵبژێردراوە. لابردنی ئەو لە شارەوانیی وان بە بڕیاری حکوومەتی تورکیا بووە ھۆکاری خۆپێشاندان و ناڕەزایی گەل؛ حکوومەتی تورکیا ناچار بوو بڕیارەکەی خۆی پووچەڵ بکات و زەیدان وەک براوە دەست نیشان بکات.

خوێندن[دەستکاری]

لە قوتابخانەی سەرەتایی و ئامادەیی لە گەڤەر لە پارێزگای حەکاری خوێندوویەتی.

پیشەی سیاسی[دەستکاری]

لە حوزەیرانی ٢٠١٥ بە نوێنەرایەتی ھەکاری بە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا ھەڵبژێردرا و لە مانگی تشرینی دووەمی ھەمان ساڵدا لەسەر ھەڵبژاردنە خێراکان ھەڵبژێردرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١][٢]

  1. ^ {{Cite web|last=|first=|date=|title=Hakkari Milletvekili Abdullah Zeydan Kimdir?|url=http://bianet.org/bianet/yasam/180437-hakkari-milletvekili-abdullah-zeydan-kimdir%7Curl-status=live%7Carchive-url=https://web.archive.org/web/20161105131703/http://bianet.org/bianet/yasam/180437-hakkari-milletvekili-abdullah-zeydan-kimdir%7Carchive-date=2016-11-05%7Caccess-date=13 August 2020|website=Bianet}}
  2. ^ "Jailed Kurdish lawmaker allowed first family visit in months". www.kurdistan24.net. Retrieved 2020-08-13.