بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێرشی عوسمانی بۆ سەر وڵاتی فارس (١٩٠٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێرشی عوسمانی بۆ سەر وڵاتی فارس لە ساڵی ١٩٠٦ بە فەرمانی سەرۆکی بەغدا ئەنجامدرا.[١] لە ٢٣ی ئایار، عوسمانییەکان بەشێک لە برادۆستیان داگیرکرد.[١] ھەتا کۆتاییی مانگی ئایار، ھیزە عوسمانییەکان ھەندێک ناوچە لە دەشتی ورمێ و مەرگەوەڕیان داگیرکرد، بەڵام خوودی شارۆچکەی مەرگەوەڕیان داگیر نەکرد.[١] ھەتا سێزدەھەمی حوزەیران، عوسمانییەکان سەردەشت و بانییان داگیرکرد.[١] شاروەندانی خانەقین ناچار بە وەرگرتنی پاسپۆرتی عوسمانی و ناونووسی لە سوپای عوسمانیدا کران.[١] ٥٠٠ کەس لە ھێزەکانی عوسمانی لە بانەەوە بەرەو لوڕستان و ناوچەکانی خوارەوەی وڵاتی فارس بەڕێکەوتن و بەرھەمەکانیان دەسووتاندن.[١] لە ٢٤ی ئاب، لە دوای ناڕەزایەتیی دەوڵەتی فارس، فەرماندەی عوسمانی گوتی کە ھیچ فەرمانێکی بۆ پاشەکشە پێنەدراوە و ٢ ڕۆژ دوایە عوسمانییەکان خەریکی کۆکردنەوەی ماڵیات لە نزیکی ورمێ بوون.[١] لە ٨ی ئەیلوول، عوسمانییەکان گەنگەچین و ناوچەی برادۆسلیان داگیرکرد.[١] ھەروەھا ئەوان لە باشووری ڕۆژاوای مەھابادەوە ھەتا ڕۆژاوای خۆییان گرتە ژێر دەست.[٢] ھێزە عوسمانییەکان لە ٣ی ئابی ١٩٠٧، مەرگەوەڕیان داگیرکرد و ٣ ڕۆژ دوایە ھەڕەشەیان لە داگیرکردنی ورمێ کرد.[٣] عوسمانییەکان سەرئەنجام لەلایەن سوپای ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا لە ساڵی ١٩١١دا، پاشەکشەیان لە ئێران پێکرا.[٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Burrell، Robert Michael (1997). Iran: 1906-1907 (بە ئینگلیزی). Archive Editions. لاپەڕە ٥٤٧, ٤٥٣, ١٠٢. ژپنک ٩٧٨١٨٥٢٠٧٧١٠٥.
  2. ^ Bryce (Viscount)، James Bryce؛ Toynbee، Arnold (2000). The Treatment of Armenians in the Ottoman Empire, 1915-1916: Documents Presented to Viscount Grey of Falloden by Viscount Bryce (بە ئینگلیزی). Gomidas Institute. ژپنک ٩٧٨٠٩٥٣٥١٩١٥٦.
  3. ^ E G Browne (1910). The Persian Revolution Of 1905-1909. لاپەڕە ١٤٩.
  4. ^ Atabaki، Touraj (٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦). Iran and the First World War: Battleground of the Great Powers (بە ئینگلیزی). I.B.Tauris. لاپەڕە ٧٠. ژپنک ٩٧٨١٨٦٠٦٤٩٦٤٦.
  5. ^ «'History of the Great War based on Official Documents: Operations in Persia 1914-1919'». Qatar Digital Library (بە English). ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)