دەشتی ورمێ
دەشتی ورمێ ناوچەیەکە دەکەوێتە نێوان دەریاچەی ورمێ و کێوەکانی سنوری باکووری کوردستان، شاری ورمێ لە ڕۆژاوای ئەم دەشتەدا ھەڵکەوتووە. ئەوپەڕی پانی ئەم دەشتە (٢٦کم) ە و ئەوپەڕی درێژی (٥٤کم) ە.[١]
پانتایی[دەستکاری]
دەشتی ورمێ لە دوو ناوچە پێکھاتووە، باکوور و باشوور، کە شاری ورمێ لەسەر بەشی باشووری ھەڵکەوتووە.
پێکھاتە[دەستکاری]
- زەوی ڕۆژھەڵاتی ئەم دەشتە پێکھاتووە لە قوڕ کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (ھۆلۆسن). لە ئێستادا لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر گڵی پێکھاتەی ئەم دەشتە کە لە گڵی سێلاکی و گڵی نیشتووی ڕووبارەکانە، لە ڕابردوودا بەشێک لە دەشتی ورمێ کەوتبووە ژێر دەریاچەی ورمێوە، بۆ نموونە لە سەردەمی (پلیۆسینی) دا ڕووبەری دەریاچەی ورمێ دووبەرامبەری ڕووبەری ئێستای بوو و بەرزی ئاستی ئاوەکەی (٣٠م) بەرزتر بوو لە ئاستی ئێستای. ئەمڕۆ بەھۆی کاریگەری خوێی ئاوەکەوە، بەشێکی گەورەی زەوی دەوری دەریاچەکە بووەتە زۆنگاوی خوێ و بە ھێواشی قەبارەی دەریاچکە لە کەم بوونە و ڕووی زۆنگاوی خوێی لە زیادبوونە.
- ئەستوری خۆڵی سێلاکی نیشتوو لەم دەشتەدا دەگاتە (١٠٠م) بۆ (١٥٠م).[٢]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 2ی Novemberی 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
(help); Unknown parameter|بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ https://www.urmia-ag.ir/fa/wagov/Tarikh ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.