کۆمەڵکوژیی قۆنیە (٢٠٢١)
ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنیە | |
---|---|
شوێن | ناوچەی مێرام، قۆنیە، تورکیا |
ڕێکەوت | ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ |
ئامانج | کوشتنی خێزانێکی حەوت کەسەی کورد |
جۆری ھێرش | کۆمەڵکوژی[١] |
چەکوچۆڵ(ەکان) | دەمانچە |
قوربانی | ٧ کەس |
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبار | محەممەد ئاڵتوون |
ژمارەی بەشداربووان | ١ کەسی چەکدار |
کۆمەڵکوژیی قۆنیە ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ناوچەی مێرامی قۆنیە، تورکیا بوو کە لە لایەن کەسێکی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا، خانووەکە و ئەو شوێنەی خێزانەکە تێیدا دەژیا، سووتێنران،[٢] و ھەر حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار پیاو و سێ ژن پێکھاتبوون بە دەستڕێژی گوللە کوژران. ناوی ئەم خێزانە کوردە دەدەئۆغوڵڵاری بوو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو لە قۆنیە دەژیان. ھەروەھا ئەم کارەساتە وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناوی لێدەبرێت.[١] ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ گرووپێکی تووندڕەو هێرشیان کردە سەر ھەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد. ئەوکات بەشێک لەو گرووپە تووندڕەوە دەستگیرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.[٣] ئەو گرووپە لە دوای ھێرش و کوشتنی ئەو بنەماڵە کوردە، ئاگریان لە تەرم و خانووەکەیان بەردا.[٤][٥][٦]
کوژراوەکان
[دەستکاری]بەپێی ئەو ھێرشە حەوت کەس لە خێزانی دەدەئۆغوڵڵاری، بە ناوەکانی یاشار، باڕش، سەرپیل، سێراپ، ئیپەک، مەتین و سیبەل دەدەئۆغوڵڵاری گیانیان لەدەستدا. ئەو خێزانە کوردە ٢٤ ساڵ بوو لەو ناوچەیەی قۆنیە دەژیان و ئەو ماڵەی ئەوکات ھێرشیان کردبووە سەر خێزانە کوردەکە، دراوسێی خۆیان بوون.[٣]
تۆمەتبارەکان
[دەستکاری]بەرپرسانی تورکیا گەرچی پێیان وابوو کە ئەم ھێرشە لەبەر ھۆکاری نەژادی ڕووینەداوە، بەڵام ڕایانگەیاند کە ١٠ کەس لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون[٧] و خراونە ناو بەندیخانە.[٨] چەند ڕۆژ دوای ڕووداوەکە دادگای کۆماری لە کۆنیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی خێزانێکی حەوت کەسی، بکوژی خێزانەکە کە کەسێکە بە ناوی محەممەد ئاڵتوون، لە نزیک گوندی ئووچپنارلەری سەر بە ناوچەی بۆزکر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.[٩] دواتر محمەممەد ئاڵتوون لە ٥ی ئابی ٢٠٢١ لە دادگای قۆنیەدا دادگایی کرا و خرایە ناو بەندیخانە.[١٠]
ناشتن
[دەستکاری]لە دوای تەواوبوونی کاری توێکاری بۆ تەرمەکان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١ تەرمەکان وەرگیرانەوە و ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە. بە ئامادەبوونی سەدان کەسیش، نوێژی مردوویان لەسەرکرا و سەرئەنجام تەرمی ھەر حەوتیان لە گۆڕستانی سەراجئۆغڵووی قۆنیا ناشتران. ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی ھەدەپە، جەھەپە و ژمارەیەک لایەنی سیاسی و خەڵکی ناوچەکە بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنیان.[١١][١٢][١٣][١٤]
کاردانەوەکان
[دەستکاری]لە ھەندێک شار و ناوچەی تورکیا و کوردستان وەکوو مەخموور،[١٥] وان،[١٦][١٧] ئێلح،[١٧] ڕحا،[١٧] ئەنتاکیا،[١٧] ئەسکەندەروون[١٧] و ئادانا[١٧] خەڵکی کورد خۆپیشاندانیان لە دژی ئەم کارەساتە ئەنجامدا.
- ھەدەپە لە ڕاگەیەندراوێک بڵاویکردەوە: «پارتەکەمان، لەبارەی ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناک و دڕندانەیەی لە قۆنیە ڕوویداوە، لە ھەموو ڕەھەندێکەوە بەدواداچوونی وردی بۆ دەکات. دەستەی ڕاپەڕاندنی لقی رێکخستنەکانی پارتەکەمان لە قۆنیە و تەواوی دامەزراوەکانی پارتەکەمان تاوەکوو زانینی ھۆکارە سەرەکییەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە و کۆکردنەوەی زانیارییەکان، لەسەر ھێڵ دەبن.» ھاوکات لە ھەژماری فەرمیی ھەدەپە لە توویتەر، لەبارەی ھەمان ڕووداوەوە، توویتێک بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە و تێیدا ھاتووە: «لە قۆنیە جارێکی دیکە ڕووی تاریکپەرستان و دڕندانەی خوێنمژەکان دەرکەوتەوە. ئەو فاشیزمانەی کە ھێز و بوێری لە دەوڵەت وەردەگرن، ھێرشیان کردە سەر خێزانێکی دیکەی کورد و حەوت کەسیان کوشت. ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین، ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە.»
- ھەرێمی کوردستان
- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە توویتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند: «سەرکۆنەی ھێرشی سەر خێزانێکی کورد لە تورکیا دەکەین، ھاوخەمی کەسوکار و خۆشەویستانی قوربانییەکانین. ئەوانەی بەرپرسیارن لە ئەو تاوانە بێھۆیە دەبێت ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.»[١٨][١٩]
- مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان کرد و ڕایگەیاند: «چاوەڕوان دەکەم ئەنجامدەرانی ھێرشەکە بە تەواوی سزابدرێن.»[٢٠][٢١]
- تورکیا
- سولەیمان سۆیلوو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە بارەی کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کورد لە قۆنیە ڕایگەیاند: «ڕووداوەکە ھیچ پەیوەندییەکی بە پرسی کورد و تورکەوە نییە، دوژمنایەتییەکی نزیکەی ١١ ساڵەیە، هاوڕێیانمان لە نزیکترین کاتدا دەتوانن ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەستبەسەر بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ھێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەم نزیکانە ڕادەستی یاسا دەکرێن.»[٢٢][٢٣][٢٤]
- داواکاری گشتیی قۆنیە ڕایگەیاند کە ١٠ کەس لەسەر کوشتنی خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون و ھەروەھا ئاماژەی بەوەی کرد: «ھۆکاری ڕووداوەکە دوژمندارییەکی ١١ ساڵە بووە و ھیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت ھۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە، ھەربۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە دەستیپێکردوە کە ویستویانە ڕووداوەکە بەلاڕێداببەن.»[٧][٢٥][٢٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ باز بدە بەرەو: ئ ا «خێزانێكی كورد لە شارێكی توركیا كۆمەڵكوژ كران». ڕۆژنیوز. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Konya massacre: 'Turkey must confront racist hatred'» (بە ئینگلیزی). Rudaw. ٢ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ باز بدە بەرەو: ئ ا «لە شاری کۆنیا ھێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد و حەوت کەسیان کوژران». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «قتل عام خانواده کرد ساکن قونیه توسط ترک های ملی گرا» (بە فارسی). کوردپرێس. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «حەوت کەسی یەک خێزان لە کۆنیای تورکیا دەکوژرێن». دەنگی ئەمریکا. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «بەوێنە؛ خێزانێکی کوردی حەوت کەسی کۆمەڵکوژ کران». ناس نیوز. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ باز بدە بەرەو: ئ ا «داواکاری گشتیی کۆنیا: ١٠ کەس لەسەر کوشتنی خێزانە کوردەکە دەستگیرکراون». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «١٠ لە تۆمەتبارانی کوشتنی خێزانە کوردەکەی کۆنیا خرانە گرتووخانەوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ «بکوژی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیای تورکیا دەستگیرکرا». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ «محەممەد ئاڵتوون بکوژی خێزانە حەوت کەسییە کوردەکەی شاری کۆنیای تورکیا بە بڕیاری دادگا خرایە زیندانەوە». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٥ی ئابی ٢٠٢١.
- ^ «تەرمی حەوت کوردە کوژراوەکەی کۆنیا بە خاک دەسپێردرێت». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی ئەو خێزانە کوردەی لە کۆنیا کوژران». دەنگی ئەمریکا. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «ئەو خێزانە کوردەی لە كۆنیا کۆمەڵکوژکران بە خاک دەسپێردرێن». ڕۆژنیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.[بەستەری مردوو]
- ^ «ئەو خێزانە حەوت کەسییەی دوێنێ لە کۆنیای تورکیا کوژران بەخاکسپێردران». شارپرێس. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «خەڵکی مەخموور کۆمەڵکوژی کۆنیای شەرمەزار کرد». ڕۆژنیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.[بەستەری مردوو]
- ^ «لە وان پۆلیس ھێرش دەکاتە سەر چالاکوانان». دەنگی ئەمریکا. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ باز بدە بەرەو: ئ ا ب پ ت ج «کۆمەڵکوژییەکەی کۆنیا لە زۆر شار شەرمەزار کرا». ڕۆژنیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی کوشتنی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکات». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «سەرۆكایەتیی ھەرێم لەسەر كوژرانی حەوت كوردەكەی توركیا ھاتەدەنگ». شارپرێس. ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «مەسرور بارزانی: چاوەڕێی سزادانی بکوژانی خێزانە کوردەکەی کۆنیا دەکەم». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «مهسروور بارزانی لهسهر كوژرانی خێزانه كوردهكهی توركیا پهیامێكی بڵاوكردهوه». کوردستان٢٤. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «کوژرانی ئەندامانی خێزانە کوردەکە پەیوەندیی بە پرسی کورد و تورکە نییە». کوردپرێس. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «ڕوونکردنەوەی وەزیری ناوخۆی تورکیا لەسەر کوژرانی حەوت کەس لە کۆنیا». ئاژانسی ئانادۆڵۆ. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «وەزیرى ناوخۆى توركیا له بارهی كوژرانی خێزانێكی حهوت كهسی ڕوونكردنهوه دهدات». کوردستان تیڤی. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆنیا لەربارەی ڕووداوی کوشتنی حەوت کەسەکە». ئاژانسی ئانادۆڵۆ. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ «داواکاری گشتیی کۆنیا لەبارەى کوژرانی خێزانە کوردەکە: کێشەیەکی ١١ ساڵە». ناس نیوز. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ڕۆژنیوز: گرتەی ڤیدیۆیی کۆمەڵکوژییەکەی کۆنیا بڵاوکرایەوە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.