بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھان سوک-کیو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھان سوک-کیو
한석규

وێنەیەکی ھان سوک-کیو
لەدایکبوون٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤
نەتەوەکۆری
شارۆمەندێتی کۆماری کۆریا
خوێندنگەزانکۆی دۆنگگوک
پیشەئەکتەر
باڵا١٧٨سم
ھاوسەرئیم میونگ-جو
مناڵ(ەکان)٤منداڵکوڕ) و (٢کچ)

ھان سوک-کیو (بە ھانگل؛ 한석규 بە ھانجا؛ 韓石圭) ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٤ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور لە دایکبووە و یەکێکە لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی سینەمای کۆریا[١] و لە کارە دیارەکانی بریتین لە فیلمی ماسی سەوز (١٩٩٧)[٢] و فیلمی ژمارە.سێ (١٩٩٧)[٣] و زنجیرە درامای کریسمس لە مانگی ئابدا (١٩٩٨)[٤] و فیلمی شی-ری (١٩٩٩)[٥] و کۆتا تەقینەوەی سەرۆک (٢٠٠٥)[٦] و یەکێ لە دیارترین و بەناوبانگترین زنجیرە دراما کە ھان سوک-کیو بەشداری تێدا کردووە بریتییە لە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک[٧][٨][٩] یان پزیشکی ڕۆمانسی (٢٠١٦ تا ٢٠٢٣) کە لە ھەر سێ وەرزی زنجیرە دراماکە ئەکتەر و ڕۆڵگێڕی سەرەکی[١٠] بووە.

ھان سوک-کیو لە ساڵی ٢٠١١دا خەڵاتی (دێسانگ 대상)ی[١١][١٢] بردەوە بە بۆنەی ڕۆڵگێڕانە ناوازەکەی لە درامایەکی مێژوویی کۆری بە ناوی (Deep Rooted Tree)[١٣][١٤] کە تێیدا ڕۆڵی پادشا (سێجۆنگ)ی مەزنی پادشای جۆسۆنی دەبینی، وە لە ساڵی ٢٠١٦ دووبارە خەڵاتی (دێسانگ 대상)ی[١٥][١٦] بردەوە بەھۆی ڕۆڵگێڕانەکەی لە زنجیرە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک کە تێیدا ڕۆڵی (مامۆستا کیم) یان دکتۆر بو یۆنگ-جوی دەبینی. وە ھەروەھا بەھۆی بەشداری کردن لە زنجیرە درامای دکتۆر ڕۆمانتیک ھان سوک-کیو توانی ناوبانگێکی باش بەدەست بهێنێت.

وە لە ساڵی ٢٠١٢دا ھان سوک-کیو خەڵاتی ڕۆشنبیری و ھونەری کۆریای بردەوە لەلایەن حکومەتی کۆریا[١٧] و بە ئیمپڕاتۆریەتی میلۆدراما ناسێنرا، کە لە ساڵی نەوەدەکانی سینەمای کۆریادا بە سەردەمی ڕێنسانسی ھونەر و ڕۆشنبیری ناودەبرا لە، کە بەشدارییەکی زۆری ھەبووە لە پەرەپێدانی کلتووری لە ڕێگەی چاڵاکی و بەشدارییەکانی.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Fabrique. «100 Years of Korean Cinema». KCCUK (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. Chang-dong، Lee (٧ی شوباتی ١٩٩٧)، Chorok mulkogi (Drama)، Han Suk-kyu, Shim Hye-jin, Moon Sung-Keun، CJ Entertainment, East Film Company، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  3. Song، Neung-han (٢ی ئابی ١٩٩٧)، Songneunghan (Action, Comedy, Crime)، Bang Eun-hee, Song Kang-ho, Seong-ho Lee، Free Cinema, Free Cinema, Kang Woo-Suk Productions، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  4. Jin-ho، Hur (٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨)، Palwolui Keuriseumaseu (Drama, Romance)، Han Suk-kyu, Shim Eun-ha, Shin Goo، Ilshin Capital Investments, Uno Film، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  5. Je-kyu، Kang (١٣ی شوباتی ١٩٩٩)، Swiri (Action, Thriller)، Han Suk-kyu, Choi Min-sik, Yunjin Kim، CJ Entertainment, CJ E&M Film Financing & Investment Entertainment & Comics, Frontier Works Comic، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  6. Sang-soo، Im (٣ی شوباتی ٢٠٠٥)، Geuddae geusaramdeul (Comedy, Drama, History)، Han Suk-kyu, Baek Yun-shik, Song Jae-ho، MK Pictures, Myung Films، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە
  7. «dr.romantic». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. «کوردبین | Kurdbin». www.kurdbin.net. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. «Beenar». beenar.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  10. Nangmandakteo Kimsaboo (Drama, Romance)، Han Suk-kyu, Byeon Woo-min, Jin Kyung، Samhwa Networks، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  11. «SBS Drama Awards (2011)». IMDb. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. girlfriday (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «2011 SBS Drama Awards » Dramabeans Korean drama recaps». Dramabeans (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. Tree with Deep Roots (Drama)، Ahn Suk-hwan, Yeo Jin-goo, Lee Soo-hyuk، IHQ، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە{{citation}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
  14. Tae-yoo، Jang؛ Kyung-su، Shin (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Deep Rooted Tree - Apple TV». Apple TV (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە. {{cite web}}: no-break space character لە |وێبگە= لە 6 (یارمەتی)
  15. «SBS Drama Awards (2016)». IMDb. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  16. «Find out who won at the '2016 SBS Drama Awards'!». allkpop (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  17. «han suk-kyu».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)