ئیمپراتۆریەتی
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئیمپراتۆریەت (بە ئینگلیزی: empire) ووشەکە لە ووشەی (imperium) لاتینی وەرگیراوە کە واتای (ھێز یان دەسەڵات) دێت ، بە شێوەی ڕامیاری ئیمپراتۆریەت ژمارەیەکی زۆر دەسەڵات و خەلک (رەگەز یەن نەتەوە) لە کە لە ناوچەیەکی فراوانی جیوگرافی کە حوکم دەکرێن لە لایەن دەسەڵاتداری تاکرەو (ئیمپراتۆر (یان ئیمپراتۆری ژن) یان کۆمەڵێک کەسی کەم لە دەسەڵات.
پێناسە
[دەستکاری]داریووش ئاشووری لە کتێبی زانستنامەی سیاسی ئیمپراتۆریەت بە چوار تایبەتمەندی پێناسە دەکات و دەڵێت ھەندێک لە ئیمپراتۆریەتەکان ھەموو ئەم تایبەتمەندییانەیان نییە، بەڵام ئیمپراتۆریەتێکی تەواو ھەموو ئەو تایبەتەمندیانەی پێکەوە ھەیەتی. ئەو چوار تایبەتمەندییە بریتییە لە:[١]
- لە ڕووی خاک و دانیشتوان و دەسەڵاتی سیاسییەوە، چەند نەتەوە و ھۆز یان سەرزەوی لەخۆ بگرێتەوە کە ڕەگەز یان چاندی جیاوازیان ھەیە.
- لە فەتحکردنی خێڵ یان نەتەوەیەکی بەھێزتر بەسەر خێڵ یان گەلانێکی تردا بەدەست ھاتبێت، بەو مەرجە کە فەتحەکە بەردەوام ببێت، و نەتەوە دۆڕاوەکان سووکایەتییان پێ کرابێت، بەجۆرێک کە یەکگرتووییی ئیمپراتۆریەتەتییەکە زیاتر لە ڕێگەی بەکاربردنی ھێز و دەسەڵاتەوە بەدەست ھاتبێت، نەک لە ڕێگەی ڕەزامەندیی نەتەوە جۆراوجۆرەکانەوە.
- لە ڕووی پێکھاتەی سیاسییەوە، دەسەڵات لە دەستی کەسێکی وەکوو ئیمپراتۆر یان پاشادا بێت و ھەموو دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لە دەسەڵاتە ڕاسپێردراوەکانییەوە وەرگیرابێن.
- ھەبوونی تیۆرییەکی ھەمەلایەنە لە ژێر ناونیشانی ئایین، ئایدۆلۆجیا، یان یاسای گشتی کە چوارچێوەیەکی سیاسی و ئەخلاقی دابین بکات و بانگەشەی ئەوە بکات کە ئەم پێکھاتەیە لە ئاکامدا ئاشتی و ھاوئاھەنگی لە نێوان ھەموو مرۆڤەکاندا دادەمەزرێنێت.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپراتۆریەتی تێدایە. |