دکتۆر ڕۆمانتیک
دکتۆر ڕۆمانتیک[١] (بە کۆری؛낭만닥터)[٢] یان پزیشکی ڕۆمانسی زنجیرە درامایەکی ڕۆمانسی،پزیشکی،میلۆدرامای کۆریە لە ٧ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠١٦ز بۆ یەکەمین جار لە کەناڵی SBS tv[٣] ی کۆریەوە پەخشکرا. دراماکە لە سێ وەرز پێکدێ وەرزی یەکەمی لە ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ تا ١٦ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام بوو، وەرزی دووەمی لە ٦ی کانونی دوەمی ساڵی ٢٠٢٠ تا ٢٥ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بوو، وەرزی سێیەم لە ٢٨ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ تا ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ بەردەوام بوو. ئەکتەرە سەرەکییەکانی دراما لە وەرزی یەکەم بریتی بوون لە هان سوک-کیو[٤] یو (مامۆستا کیم سا-بو) و یو یۆن-سیۆک[٥] (کانگ دۆنگ-جۆ) و سیۆ هیۆن-جین (یۆن سیۆ-جۆنگ) لە وەرزی دووەم هان سوک-کیو (مامۆستا کیم) و لی سەنگ-کیو (چا یون-جای) و ئان هیۆ-سیۆپ (سیۆ وو-جین).
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Dr. Romantic", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2024-03-30, retrieved 2024-03-31
- ^ "کوردبین | Kurdbin". www.kurdbin.net. Retrieved 2024-03-31.
- ^ "SBS". SBS (بە کۆری). Retrieved 2024-03-31.
- ^ "Han Suk-kyu", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2024-03-24, retrieved 2024-03-31
- ^ "Yoo Yeon-seok", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2024-03-02, retrieved 2024-03-31
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دکتۆر ڕۆمانتیک تێدایە. |
پۆلەکان:
- داڕێژەکان
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی کۆریای باشوور کە لە ٢٠١٦ پەخشکراوە
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی کۆریای باشوورە کە لە ٢٠١٧ کۆتایی دێت
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی کۆری
- پەخشی دراما تەلەڤیزیۆنییەکان لەلایەن سیستمی پەخشی سێئول
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە پزیشکییەکانی کۆریای باشوور
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە میلۆدرامییەکانی کۆریای باشوور
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە رۆمانسییەکانی کۆریای باشوور