مەنبج
Manbij مابوک منبج | |
---|---|
![]() | |
پۆتانەکان: 36°32′N 37°57′E / 36.533°N 37.950°E | |
Country | ![]() ![]() |
Governorate | Aleppo Governorate |
District | Manbij |
Subdistrict | Manbij |
بەرزایی | ٤٦٠ مەتر (١٬٥١٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (2009) | |
• سەرجەم | ٧٤٬٥٧٥ |
مەنبج یان مابوک (بە ئینگلیزی: Manbij؛ بە شەرکەسی: Mumbuj؛ بە سریانی: ܡܒܘܓ؛ بە یۆنانی: ھیرابولیس بەعەرەبی: منبج)، شارۆچکەیەکە سەر یە پارێگای حەلەبە، کەوتۆتە خۆڕئاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠٠٤ نزیکەی ١٠٠،٠٠٠ کەسی تێدا دەژیت، زۆرینەی پێکھاتەکانی لێ دەژیت وەک کورد و عەرەب شەرکەسی بە ئاینەکانی ئیسلام، کریستیانی وە ئێزیدی.
ناونانی[دەستکاری]
ناوی ئەم شارە لە تۆماری ئەسکەندەر بەزۆر شێوە کراوە، مادەکان ناویان بردوە بە (مابوک) بەواتای شاری تازە یان بوکی تازە (بوکی ئێمە) لای ئارامیەکان بە (Mnbg) ھاتووە کە بەواتای شوێنی بەھاران دێت، ئاشوریەکان ناوی (Nanpigi)یان لێناوە، دواتر یۆنانیەکان بە (Mabbogh) بانگیان کردوە، گریکییەکانیش بە ( Ἱερόπολις )(شانۆی ھێڕاپۆلیس).
مێژوو[دەستکاری]
ئارامییەکان ئەم شارەیان دروست کرد و ناویان نا (Mnbg) کە بەشێک بوو لە شانشینی ئەدینی، دواتر ئاشوریەکان لە ٨٥٦ پ.ز دەستیان بەسەرداگرت و لەلایان شا (شەلمانەسر) ناوی لیتا ئاشوری لێنرا و کۆشکی پاشایەتی لێ دروست کرد.
لەدوای ئاشوریەکان مادەکان دەستیان بەسەرداگرت و ناوی (مابوک)یان لێنا، پاشان فارسەکان دەستیان بەسەر داگرت، مەکدۆنیەکان دوای جەنگێکی سەخت و درێژ توانیان دەستی بەسەردابگرن، پاشان سەلوقیەکان ھاتن و حوکمی شارەکەیان کرد بەڵام دواتر فارسەکان دووبارە وەریان گرتەوە، لە ٥٣ پ.ز
بۆیەکەم جار دراو لەم شارە چاپ کرا، لەسەدەی ھەشتەمی بەر لە زایین، لەلایان شا (تیلا) شای ئارامیەکانەوە،
کەش و ھەوا[دەستکاری]
مابوک کەش و ھەوای دەریای ناوەڕاستی ھەیە، کە ھاوینی گەرم و وشکە و زستانی سارد و بەفراویە، مابوک کەش و ھەوایەکی کیشوەری ھەیە ئەمیش بەھۆی بورانەکانی دەریای سپی ناوەڕاست،پلەی گەرما لەھاوین تا ٤٦ پلەی سەدی ھەڵدەکشێت،لە زستانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت.