کێرتس کۆنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کێرتس کۆنەر
کۆنەر لە ئازاری ٢٠٢٢
زانیاریی یووتیووب
لەدایکبوونکێرتس ماتیو کێنت کۆنەر
(١٩٩٤-٠٥-٠٤) ٤ی ئایاری ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ)
پیشە
هاوسەر(ەکان)جێنا ئاڵارد (ھاوسەرگیری ٢٠٢٢)
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی٢٠١٣–ئێستا
چەشن
  • کۆمیدیا
  • لێدواندان
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان٤،٥١ ملیۆن
کۆی گشتیی ڤیوەکان٧٢٥،٥٤ ملیۆن
کارە ھاوبەشەکان
١٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠١٧
١٬٠٠٠٬٠٠٠ سەبسکرایبەر ٢٠١٨

نوێ کراوەتەوە: 23 July 2023

کێرتس ماتیو کێنت کۆنەر (بە ئینگلیزی: Kurtis Matthew Kenneth Conner؛ لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٩٤) کۆمیدیان، یووتیووبەر، و پۆدکاستکەرێکی کەنەدییە. ھەتا ڕێکەوتی تەممووزی ٢٠٢٣، کەناڵەکەی زیاتر لە چوار ملیۆن سەبسکرایبەری ھەیە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

کێرتس ماتیو کێنت کۆنەر لە نەخۆشخانەی گشتیی نۆرت یۆرک لە ناوچەی نۆرت یۆرک لە تۆرۆنتۆ لە ٤ی ئایاری ١٩٩٤ لەدایکبووە، و لە ھامڵتن گەورە بووە دواتر گەڕاوەتەوە بۆ تۆرۆنتۆ.[١] خوشکێکی ھەیە. زڕباوکی لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا کۆچی دواییی کردووە. کۆنەر سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٣، لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا، ستاند ئەپ کۆمیدیی دەکرد، دواتر بەشداریی پڕۆگرامی نووسین و نمایشی کۆمیدیی کۆلێژی ھامبەر کرد.[٢]

پیشەی ئینتەرنێت[دەستکاری]

سەرەتای پیشەی سەرھێڵ (٢٠١٣–٢٠١٧)[دەستکاری]

دەستپێکی کاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆنەر لە ڤاینەوە بوو،[١] کە بەرنامەیەکی تایبەت بە ڤیدیۆی شەش چرکەیی بوو، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٢ تا کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بوونی ھەبوو.[٣] توانی نزیکەی ٣٥٠ ھەزار شوێنکەوتوو لەسەر پێگەکە کۆ بکاتەوە، بەڵام دواتر بڕیاریدا ھەوڵی دروستکردنی ڤیدیۆی درێژخایەن بدات لە یووتیووب.[١]

کۆنەر یەکەم ڤیدیۆی لە کەناڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٤دا بڵاوکردەوە. لە سەرەتادا ڤیدیۆی بۆ خۆشی دروست دەکرد دوای کارە تەواو وەختەکەی لە نووسینگەیەکدا، و نزیکی ھەموو ھەفتەیەک ڤیدیۆی بڵاودەکردەوە. کەناڵەکەی لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە پەرەسەندن کرد کاتێک یەکێک لە ڤیدیۆکانی لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٦٠٠ ھەزار بینەری بەدەستھێنا، ئەمەش وای کرد ڤیدیۆی زیاتر بڵاو بکاتەوە. کۆنەر دواتر بڕیاریدا واز لە کارەکەی بھێنێت لە نووسینگەکەیدا بۆ ئەوەی ببێتە یووتیووبەرێکی تەواوکات.[١]

یووتیووب (٢٠١٧–ئێستا)[دەستکاری]

کەناڵەکەی بە ڕەخنەکانی لەسەر ئەو ناوەڕۆکانە ناسراوە کە لە یووتیووبدا وەک کێشەدار دادەندرێن، و بە گاڵتەکردن بەو کەسانەی کە حەز دەکەن کۆمەڵە کەس بە ھیچ دابنێن.[٤] لە ساڵی ٢٠١٩دا، لەگەڵ ھاوڕێ و ھاوکارەکەی جەیکەب شارپ ڕەخنەیان لە تیک تۆکەر سێباستیان بەیڵز و خۆشەویستەکەی، لۆرن گادوین، گرت کە لە کەناڵی یووتیووبەکەیان سووکایەتییان بە توندوتیژیی خێزانی دەکرد. کۆنەر و شارپ ھەردووکیان بەھۆی ڤیدیۆکانەوە ناڕەحەت بوون، زۆرجار لە ڤیدیۆکەدا لێدوانیان دەدا کە قورسە بابەتێکی ئاوا جددی گاڵتەی پێ بکرێت. دواتر کۆنەر ڕای گەیاند کە دەیەوێت ١٠ ھەزار دۆلار کۆبکاتەوە بۆ ڕێکخراوی خێرخوازیی توندوتیژیی خێزانیی ڵەڤ ئز ڕیسپێکت و دواتر خۆی ھەمان بڕی کۆکراوە ببەخشێت. تواندرا زیاتر لە ١٦ ھەزار دۆلار کۆ بکرێتەوە و بە بەخشینەکەی کۆنەرەوە بە گشتی تواندرا ٢٦ ھەزار دۆلار ببەخشرێت بە ڕێکخراوەکە.[٥]

کۆنەر ڤیدیۆی ساکارتریشی دروست کردووە، و دەڵێت کە ناوەڕۆکی دڵخوازی ڕەخنەی فیلمە.[١] ئەو ڤیدیۆی دروست کردووە سەبارەت بە ھایپ ھاوسی تیک تۆک، تاکتیکە فریودەرەکانی کە تیمی جەستن بیبەر بەکاریان ھێناوە بۆ بانگەشەکردن بۆ گۆرانیی "یەمی"، کۆبوونەوەی ٢٢ ("کۆبوونەوەیەک بۆ ئافرەتان" کە لەلایەن چالاکوانانی مافی پیاوانی دژەفێمینیستەوە بەڕێوەدەبرا)،[١] و ڕەسڵ ھاڕتلی (کە کۆنەر بە "دژەژنی ساڵ" ناوی برد).[٦]

لە ماوەی پەتای کۆڤید-١٩دا، کۆنەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بە وردی باسی چۆنییەتیی بەناوبانگبوونی ئۆنڵاینی دەکرد.[٧] لە نیسانی ٢٠٢١دا، ئەو و دانی گۆنزالێز گۆرانیی «لە خۆشەویستیدا لەگەڵ کریپەرێک»یان بەرھەمھێنا، کە تێیدا کێبڕکێیان لەسەر سۆزەکانی (و لە کۆتاییدا تریسەمیان لەگەڵ) کریپەرێک دەکرد لە کایەی ڤیدیۆییی ماینکرافت.[٨]

ناوەڕۆک[دەستکاری]

کێرتس کۆنەر لەلایەن لیندزی دۆجسنی ئینسایدەرەوە بە «یەکێک لە لێکدەرەوە بەناوبانگەکانی یووتیووب» وەسفکرا. وەک یووتیووبەرەکان درو گوودن و دانی گۆنزالێز، ڕێچکەیەکی سووکتر و کۆمیدیتری گرتووەتەبەر بۆ چەشنی لێکدانەوە و دەربڕینێکی سارد بەکاردەھێنێت.[١][٩]

کۆمیدیای ستاند ئەپ[دەستکاری]

کۆنەر لە ساڵی ٢٠١٣دا دەستی بە نمایشە ستاند ئەپەکانی کرد لە سەرانسەری کەنەدادا.[٢] لە ٢٠١٦دا، یەکەم ئەلبومی کۆمیدیی خۆی بە ناوی ھەندێک نوکتە بڵاوکردەوە، کە گەیشتە پلەی یەکەم لە خشتەی کۆمیدیی ئایتیوونز و پلەی شەشەمی خشتەی کۆمیدیی بیلبۆرد.[٢] لە ساڵی ٢٠١٩دا، میوانێکی تایبەت و نواندنکاری نمایشی پێشەکیی ھاوڕێ یووتیووبەرەکانی دانی گۆنزالێز و درو گوودن بوو لەکاتی گەشتی وی ئار توو دیفرنت پیپڵدا.[١][١٠][١١][١٢]

ژیانی کەسی[دەستکاری]

کۆنەر لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا دەستی بە پەیوەندییەکی خۆشەویستی کرد لەگەڵ جێنا ئاڵارد. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە تاسکەنی ھاوسەرگیرییان کرد. سەگێکیان ھەیە بە ناوی کیوی. ئەوان پێکەوە لە ئۆنتاریۆ، کەنەدا دەژین.

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینی
٢٠١٦ "دەتوانی بمگەیەنیت بۆ سبەی؟" پاڵەوانی بێناو ڤیدیۆکلیپی دە باندیکووتس[١٣]
٢٠١٧ نوکتە گەرمەکان خۆی بەرھەمی تایبەتی کۆمیدی
٢٠٢٣ تاریکیی جەیمس چاپسکی سەماکاری دەستە کورتە فیلمی یووتیووب[١٤]

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو
٢٠١٦ ھەندێک نوکتە

تاکەگۆرانییەکان[دەستکاری]

ساڵ ناو
٢٠٢٠ "خزمی خوێنی"
٢٠٢٢ "چیرۆکی ڕاستەقینە"

وەک گۆرانیبێژی پاڵپشت[دەستکاری]

ساڵ ناو
٢٠٢١ "لە خۆشەویستیدا لەگەڵ کریپەرێک" (دانی گۆنزالێز لەگەڵ کێرتس کۆنەر)
ساڵ ناو
٢٠٢٣ "کۆتاییی ئاو (ھەست)" (واتەرپاڕکس)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح Dodgson, Lindsay (February 9, 2020). "Meet Kurtis Conner, one of YouTube's most popular commentators with big dreams of one day having a Netflix comedy special". Insider. Archived from the original on April 24, 2023. Retrieved October 15, 2020. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «Dogson» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  2. ^ ئ ا ب BWW News Desk. "Comedian Kurtis Conner Has Added a Second Performance at The Den Theatre". Broadway World. Archived from the original on October 19, 2020. Retrieved October 16, 2020.
  3. ^ Wong, Wilson (January 17, 2022). "A look back at Vine — the six-second video app that made us scream, laugh and cry". NBC News. Retrieved April 27, 2023.
  4. ^ Decena, Jaelyn (April 5, 2020). "Eight YouTube channels to watch while you're social distancing". The Cougar Chronicle. Archived from the original on October 17, 2020. Retrieved October 16, 2020.
  5. ^ Dodgson, Lindsay (December 20, 2019). "A YouTuber called out 2 TikTok stars for a prank where they pretended to be in a violent, abusive relationship". Insider. Archived from the original on April 24, 2023. Retrieved October 15, 2020.
  6. ^ Lasker, Alex (August 10, 2020). "Problematic dating coach branded as 'misogynist of the year' in brutal video". In the Know. Yahoo! News. Archived from the original on October 17, 2020. Retrieved October 16, 2020.
  7. ^ Wynne, Kelly (April 8, 2020). "Kurtis Conner's top tips for finding online success during COVID-19". Newsweek. Archived from the original on October 27, 2020. Retrieved October 16, 2020.
  8. ^ Grayson, Nathan (April 28, 2021). "Song About Fucking A Minecraft Creeper Is Obscenely Catchy". Kotaku. Archived from the original on April 29, 2021. Retrieved April 29, 2021.
  9. ^ Rosenblatt, Kalhan (December 25, 2019). "How social media has changed in the past decade, according to its influencers". NBC News. Retrieved April 27, 2023. Kurtis Conner, 25, another content reviewer who takes a more lighthearted and comedic approach to his videos.
  10. ^ McDaniel, Taylor (September 11, 2019). "YouTubers Danny Gonzalez and Drew Gooden captivate fans on comedy show tour". The Oakland Post. Archived from the original on September 14, 2019. Retrieved October 16, 2020.
  11. ^ Wynne, Kelly (September 5, 2019). "Danny Gonzalez and Drew Gooden talk tour, comedy and YouTube careers". Newsweek. Archived from the original on January 16, 2020. Retrieved January 31, 2020.
  12. ^ Wilbur, Brock (September 9, 2019). "Drew Gooden and Danny Gonzalez: The John Olivers of YouTube Culture". Paste. Archived from the original on June 10, 2020. Retrieved April 30, 2020.
  13. ^ "The Bandicoots - Could You Get Me to Tomorrow? (Official Video) - YouTube". YouTube. Archived from the original on December 26, 2022. Retrieved December 26, 2022.
  14. ^ DARKNESS (بە ئینگلیزی), archived from the original on April 15, 2023, retrieved 2023-04-15

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]