ڤاین (خزمەتگوزاری)
ڕواڵەت
ڤاین خزمەتگوزارییەکی تۆڕی ڤیدیۆیی ئینتەرنێتە کە بەکارھێنەرانی دەتوانن کلیپێکی ڤیدیۆیەکی شەش چرکەیی ھاوبەشی پێبکەن لەناوی. لە حوزەیرانی ٢٠١٢ دامەزراوە، وە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ تویتەر کڕیویەتی.
پلاتفۆرمەکە تیایدا دەتوانرا ڤیدیۆی لەناو بڵاو بکرێتەوە و ھاوبەشی پێ بکرێت بۆ تۆڕەکانی تری وەک فەیسبووک.
تۆڕەکە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، گەیشتە ٢٠٠ ملیۆن بەکارھێنەری چالاک.[١] لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، تویتەر ڕایگەیاند کەوا بەرزکردنەوە ناچالاک دەکات لەسەری، بەڵام داگرتن و سەیرکردنی ڤیدیۆکان بەردەوامی دەبێت.[٢][٣]
لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، تویتەر خزمەتگووزاری ئەرشیڤکردنی ڤیدیۆکانی چالاک کرد، کە ڕێگەی دەدا ڤیدیۆ کۆن و ئەرشیڤکراوەکانی پێشوو سەیربکرێنەوە، و لە ٢٠١٩ ئەم خزمەتگوزارییە لەکار کەوت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Vine (service)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٢.
- ^ Craig Smith. «25 Amazing Vine Statistics». DMR. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Foxx، Chris (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Twitter axes Vine video service». BBC News. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Important News About Vine». Medium.com. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Vine FAQs». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤاین (خزمەتگوزاری) تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |