پۆدکاست
پۆدکاست (بە ئینگلیزی: Podcast) شێواز یان ڕێگایەکە بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرە بەرنامەیەکی تۆمارکراوی دەنگی، کە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات دایبەزێنن یان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەئاسانی گوێی لێبگرن. بەشێوەیەکی گشتی، لە پۆدکاستەکان قسەر لەسەر بابەتێکی دیاریکراو دەکرێت بەتایبەت لەو باسانەی کە لە ڕۆژگاری کاتی پۆدکاستەکە ڕوودەدەن.
زۆرێک لە پۆدکاستەکان خاوەن بەستەر یان وێبگەی تایبەت بەخۆیانن کە زانیاری دەربارەی ئەڵقەکان دەنووسن، لەگەڵ کورتەیەک لەسەر ژیانی میوان و پێشکەشکارەکان، ھەروەھا شوێنی پێشنیار ناردن و دانانی بۆچوون بۆ گوێگران دەکەنەوە.
تێچوو و کڕینی پۆدکاستەکان کەمە، زۆربەی پۆدکاستەکانیش بەخۆڕایی بەردەست دەکرێن، بەشێک لە پۆدکاستەکان بەپارەن. لەھەمان کاتدا، دەشێت لە ناوەڕۆکی پۆدکاستەکان ناوەڕۆکی پڕووپاگەندەی بازرگانی و ڕێکلام بوونی ھەبێت، ئەمەش بۆ سوودوەرگرتنێکی ماددییە بۆ گرووپی پۆدکاستەکە.
پاڵنەری جۆراوجۆر لەپشت هاندانی خەڵک هەیە تاکوو پۆکاست بکەن. بەرهەمهێنەری پۆدکاست، کە زۆربەی کات خودی پێشکەشکارەکەیە، لەوانەیە بیەوێت زانیاری، بۆچوون و هەستە تایبەتییەکانی خۆی لەڕێگای پۆدکاستەوە دەرببڕێت، ئەمەش لەپێناو گەیشتنی بە خەڵکێکی زۆر و درووستکردنی کاریگەری.
ناو
[دەستکاری]وشەی پۆدکاست لە ئەنجامی لێکدانی هەر دوو وشەی ئایپۆد و وەشاندن (برۆدکاست) درووستبووە.[١] وشەی پۆدکاست (Podcasting) بۆیەکەمینجار لەلایەن ڕۆژنامەنووسی گاردیان و ستونووسی بی بی سی، بێن هامەرسلی پێشنیارکرا.[٢] ئەمەش ئەوکاتەبوو کە ناوبراو وتارێکی لە شووباتی ٢٠٠٤ لە گاردیان بڵاوکردەوە.[٣] لەسەرەتادا پۆدکاست بۆ خوێندنەوەی دەنگی بلۆگ و نووسراوەکانی وێب بەکاردەهات.[٤] دواتر کۆمپانیای ئەپڵ لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥، بەرنامەی پۆدکاستی بۆ ئایپۆد و ئایتونز زیادکرد.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Definition of podcast in English». OxfordDictionaries.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە November 15, 2017 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Hammersley، Ben (February 12, 2004). «Why online radio is booming». The Guardian. لە November 16, 2017 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «The man who accidentally invented the word 'podcast', Radio 4 in Four - BBC Radio 4». BBC. لە 2016-12-12 ھێنراوە.
- ^ «ipodder-dev : Message: How to handle getting past episodes?». Yahoo Groups. لە ڕەسەنەکە لە 2013-04-13 ئەرشیڤ کراوە. ١٣ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Apple brings podcasts into iTunes». BBC News. June 28, 2005. لە November 15, 2017 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Podcast»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆدکاست تێدایە. |