توندوتیژی خێزانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

توندوتیژی خێزانی (دەستدرێژی خێزانی یان توندوتیژی ناوخۆیی) توندوتیژی یان دەستدرێژییەکە لەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بە یەکێکی دی ئەنجام دەدرێت لە ژینگە و ڕێکەوتێکی ناوخۆیی دا وەک (لە ھاوسەرگیری یان پێکەوە ژیان). دەکرێت دەستەواژەی "توندوتیژی نێوان ھاوبەشی سۆزداری" بۆ بەکاربھێنرێت کاتێک لەلایەن ھاوسەر یان ھاوبەشێکەوە ئەنجام دەدرێت لە دژی کەسەکەی تر کە لە پەیوەندییەکی سۆزداریدان، دەکرێت ڕووبدات لە ھاوسەگیری و پەیوەندی سۆزداری نێوان (ژن و پیاو، ھەمان ڕەگەز، ھاوسەرانی پێشوو یان کەسانی جیابۆوە.) ھەروەھا توندوتیژی خێزانی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵ، دایک و باوک یان بەساڵاچووانیش دەگرێتەوە.

ئەم توندوتیژییە چەند جۆر و شێوازێکی ھەیە، وەک (جەستەیی، زارەکی، سۆزداری، دارایی، ئایینی و سێکسی) و توندوتیژی سێکسی وەک (زۆرملێی، لاقەکردنی ھاوسەرگیریی، دەستدرێژی جەستەیی، خنکاندن، لێدان، خەتەنەکردنی ئافرەتان، ھێڕشی ئەسیدی "تێزاب" کە دەرئەنجامەکەی شێواندنی ڕووخسار و مردنە.) کوشتنی خێزانی (بەرد بەبارانکردن، سوتاندنی بووک، کوشتن لەسەر ناموس و کوشتنی مارەیی.) دەگرێتەوە.

لەسەر ئاستی جیھان دا، قوربانییەکانی توندوتیژی خێزانی بەشێوەیەکی بەرچاو ئافرەتن و ئافرەتان دووچاری شێوازێکی سەختتری توندوتیژی دەبنەوە[١][٢] و ئەگەرێکی زیاتریان ھەیە لە پیاوان کە توندوتیژی سۆزداری بەکاربھێنن وەک شێوازێکی بەرگریکردن لە خۆیان.[٣] لە ھەندێک وڵات دا، توندوتیژی خێزانی بە ڕەوا تەماشادەکرێت و ڕێگەپێدراوە بەپێی یاسا بەتایبەتی لەو کاتانەی کە ناپاکی ڕوودەدات.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە نێوان ئاستی یەکسانی ڕەگەزیی (یەکسانی نێوان ژن و پیاو بە گشتی) لە وڵاتێک دا لەگەڵ ڕێژەی توندوتیژی خێزانی و دەرکەوتووە کە ئەو وڵاتانەی ئاستی یەکسانی ڕەگەزی کەمتریان ھەیە خاوەنی ڕێژەیەکی بەرزتری توندوتیژی خێزانین.[٤] بەھۆی بیروبۆچوونە باوەکانی ناو کۆمەڵگەوە دەربارەی قوربانی بوونی ڕەگەزی پیاو، زۆرجار ئەو پیاوانەی دووچاری توندوتیژی خێزانی دەبنەوە ئەگەرێکی زیاتریان ھەیە لەلایەن ناوەندە تەندروستییەکانەوە فەرامۆش بکرێن.[٥][٦]

ڕوانینە کۆمەڵایەتییەکان[دەستکاری]

بیروبۆچوون و ڕوانینە کۆمەڵایەتییەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی و لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تریش دەگۆردرێت بەڵام لە زۆرینەی ناوچەکانی دەرەوەی ڕۆژئاوادا زۆر بە کەمی و لاوازیی لە دەستەواژەکە تێگەیشتوون. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە لە زۆربەی ئەو وڵاتانەدا پەیوەندی نێوان ژن و پیاو بە یەکسان دانەنراوە بەڵکو ئافرەت دەبێت خۆی ڕادەستی پیاو بکات، وەکو کاڵەیەک تەماشاکراوە کە خاوەندارێتییەکەی دەگەرێتەوە بۆ پیاوەکە. ئەم بیرکردنەوەیە تەنانەت لە ھەندێک وڵات دا بە یاساش کراوە. بۆ نموونە، لە وڵاتی یەمەن یاساکانی ھاوسەرگیری ئافرەت ناچاردەکەن پابەند بێت بە مێردەکەیەوە و نابێت ماڵ بەجێبھێڵێت بە بێ بوونی مۆڵەتی مێردەکەی.[٧]

کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵان[دەستکاری]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ساڵانە ڕێژەی ٣. ٣ میلیۆن منداڵ بەشێکن لە توندوتیژی خێزانی. ڕێژەی ئەو باوەڕە لە زیادبووندایە کە ئەو منداڵانەی بەرکەوتنیان ھەبووە لەگەڵ توندوتیژی خێزانی دووچاری زیانی دەروونی و گەشەیی دەبنەوە لە کاتی پەروەردەکردنیان دا. لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٩٠ کان دا، لێکۆڵینەوەی ئەزموونە دژوارەکانی منداڵان (ACE) گەیشتە بەو دەرئەنجامەی کە ئەو منداڵانەی ئەزموونی توندوتیژی خێزان و جۆرەکانی تری دەستدرێژییان ھەیە خاوەنی مەترسییەکی زیاترن بۆ پەرەسەندنی کێشەی تەندروستی جەستەیی و دەروونی وە ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی کاریگەریشی ھەیە لەسەر لایەنی سۆزداری، کۆمەڵایەتی، ھەڵسوکەوت و زیرەکی منداڵەکە.

رێگری کردن[دەستکاری]

چەند ڕێگەیەکی جۆراوجۆر بەکاردێت بۆ ھەوڵدان لە رێگریکردن لەم دیاردەیە و گرنگە کە ھەڵسەنگاندن بکرێت بۆ ڕێژەی کاریگەرێتی شێوازە بەکارھاتووەکە و ھەموارکردنەوە و چاکسازی کردن لە یاساکە بۆ دڵنیا بوونەوە کە توندوتیژی خێزانی دەچێتە بوار و مەودای یاساکانەوە. بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (World Health Organization - WHO) "کاتێک یاساکان رێگە دەدەن بە پیاو ھاوسەرەکەی ڕێکوپێک و تەمێ بکات بەشێوازی زۆرداری جەستەیی (لێدان) ئەوا جێبەجێکردنی رێکارێک بەمەبەستی رێگریکردن لە توندوتیژی ھاوسەریی کاریگەری و ئەنجامێکی زۆر کەمی دەبێت."

بەھەمان شێوە یاساکانی ھاوسەرگیری جێی بایەخن و دەبێت پێ داگیری بکەن و مافە بنچینەییەکانی ئافرەتان فەراھەم بکەن کە "ئافرەتان بەشێوەیەکی ئازاد ھاوسەرگیریی بکەن، جیاببنەوە لە ھاوسەرەکانیان، دڵنیایی و قەرەبووی دارایی بەدەست بھێنن یان خاوەندارێتی و کارگێری موڵکەکانیان پێ بدرێت." ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Women) ئاماژەیان داوە بەوەی یاساکان دەبێت پێداگیری بکەن و دڵنیا ببنەوە کە ئەنجامدەرێکی توندوتیژی خێزانی (بە لاقەکردنی ھاوسەرگیریشەوە) نابێت و نەتوانێت ئەو ڕاستییەی کە بڕی پارەی مارەیی داوە وەک بەرگرییەک بەرامبەر بە کردەی توندوتیژییەکە بەکاربھێنێت."

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ McQuigg، Ronagh J.A. (2011)، "Potential problems for the effectiveness of international human rights law as regards domestic violence"، in McQuigg، Ronagh J.A.، International human rights law and domestic violence: the effectiveness of international human rights law، Oxford New York: Taylor & Francis، پەڕە 13، ISBN 9781136742088، ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە 2016-05-15، This is an issue that affects vast numbers of women throughout all nations of the world. [...] Although there are cases in which men are the victims of domestic violence, nevertheless 'the available research suggests that domestic violence is overwhelmingly directed by men against women [...] In addition, violence used by men against female partners tends to be much more severe than that used by women against men. Mullender and Morley state that 'Domestic violence against women is the most common form of family violence worldwide. ' 
  2. ^ García-Moreno، Claudia؛ Stöckl، Heidi (2013)، "Protection of sexual and reproductive health rights: addressing violence against women"، in Grodin، Michael A.؛ Tarantola، Daniel؛ Annas، George J.؛ و ھی تر.، Health and human rights in a changing world، Routledge، پەڕەکان 780–781، ISBN 9781136688638، ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە 2016-05-06، Intimate male partners are most often the main perpetrators of violence against women, a form of violence known as intimate partner violence, 'domestic' violence or 'spousal (or wife) abuse. ' Intimate partner violence and sexual violence, whether by partners, acquaintances or strangers, are common worldwide and disproportionately affect women, although are not exclusive to them. 
  3. ^ Swan، Suzanne C.؛ Gambone، Laura J.؛ Caldwell، Jennifer E.؛ Sullivan، Tami P.؛ Snow، David L. (2008). "A Review of Research on Women's Use of Violence With Male Intimate Partners". Violence and Victims. 23 (3): 301–314. PMC 2968709Freely accessible. PMID 18624096. doi:10.1891/0886-6708.23.3.301. 
  4. ^ Esquivel-Santoveña، Esteban Eugenio؛ Lambert، Teri L.؛ Hamel، John (January 2013). "Partner abuse worldwide" (PDF). Partner Abuse. 4 (1): 6–75. doi:10.1891/1946-6560.4.1.6. ئەرشیڤ کراوە (PDF) لە ئەسڵدا لە 2016-02-05. 
  5. ^ Strong، Bryan؛ DeVault، Christine؛ Cohen، Theodore (February 16, 2010). The Marriage and Family Experience: Intimate Relationships in a Changing Society. Cengage Learning. پەڕە 447. ISBN 978-1133597469. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە January 10, 2017. 
  6. ^ Concannon، Diana (July 11, 2013). Kidnapping: An Investigator's Guide. Newnes. پەڕە 30. ISBN 978-0123740311. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە January 10, 2017. 
  7. ^ Riviello، Ralph (July 1, 2009). Manual of Forensic Emergency Medicine. Jones & Bartlett Learning. پەڕە 129. ISBN 978-0763744625. ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵدا لە January 10, 2017.