کیڵنێت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کیڵنێت (بە ئینگلیزی: KILLNET) گرووپێکی ھاککەری ڕووسین کە کاریان ھێرشکردنە سەر ماڵپەڕە حوکومییەکان و کۆمپانیا تایبەتەکانە لە نێویاندا ماڵپەڕە حکومییەکانی وڵاتانی ناتۆ، گرووپەکە لە دەوروبەری مانگی ئازاری ٢٠٢٢ دامەزراوە.

ئاگادارییەکانی پێنج چاو[دەستکاری]

ھاوپەیمانی ھەواڵگریی پێنج چاو لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ ھۆشدارییەکی لەسەر گرووپەکانی ڕووسیا، لەنێویاندا کیڵنێت، بڵاوکردەوە.[١][٢]

ھێرشەکان[دەستکاری]

ڕۆمانیا[دەستکاری]

کیڵنێت لە پشت ھێرشەکانی سەر ماڵپەڕەکانی حکوومەتی ڕۆمانیا بوو کە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ تا ١ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەنجامدرا.[٣]

مۆلدۆڤا[دەستکاری]

تەقینەوەکان لە ترانسنیستریا، خزمەتگوزاری زانیاری و ئاسایشی کۆماری مۆڵدۆڤا ڕای گەیاند کە گرووپی ھاککەری کیڵنێت زنجیرەیەک ھێرشی ئەلیکترۆنییان لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ سەر ماڵپەڕەکانی دەسەڵات و دامەزراوە فەرمییەکانی مۆڵدۆڤا دەستپێکردووە. ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ھێرشکردنە سەر ماڵپەڕە ڕۆمانییەکان بوو.[٤]

کۆماری چیک[دەستکاری]

کیڵنێت بەرپرسیارێتی ھێرشەکانی سەر وێب سایتەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکانی چیکی لە نیسانی ٢٠٢٢ گرتە ئەستۆ.[٥]

لیتوانیا[دەستکاری]

گرووپەکە بەرپرسیارێتی ھێرشەکانی دژی ژێرخانی تۆڕەکانی لیتوانیا لە ئەستۆ گرت.[٦][٧][٨] ئاماژەیان بەوەشکردووە، ھێرشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر لیتوانیا وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لەوەی کە گواستنەوەی کاڵاکانی بۆ ناوچەی کالینینگرادی ڕووسیا ڕاگرتووە.[٩][١٠][١١]

نەرویج[دەستکاری]

گرووپەکە لە ڕێگەی ھێرشە جۆراوجۆرەکانی DDoS لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ڕێکخراوەکانی نەرویجی کردە ئامانج. دەسەڵاتی ئاسایشی نیشتمانی نەرویج دەڵێت ھیچ زانیارییەکی تایبەت نەبراوە.[١٢][١٣]

ویلایەتە یەکگرتووەکان[دەستکاری]

لە ١ی ئابی ٢٠٢٢، گرووپەکە و دامەزرێنەرەکەی بەناوی "Killmilk" بەرپرسیارێتی ھێرشێکی ئەلیکترۆنییان بۆ سەر کۆمپانیای بەرگریی ئەمریکیی لۆکھید مارتن گرتە ئەستۆ، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک کە سیستەمی ھایمارس درا بە ئوکراینا. گرووپەکە ڕای گەیاند کە کۆمپانیای لۆکھید مارتن "سپۆنسەری ڕاستەقینەی تیرۆری جیھانییە" و "بەرپرسە لە مردنی ھەزاران و ھەزاران مرۆڤ" کیلمیلک وتی؛ ھێرشەکە سیستەمی بەرھەمھێنانی لۆکھید مارتن و ھەروەھا زانیارییەکانی سەبارەت بە کارمەندانی کۆمپانیاکە کردووەتە ئامانج بۆ ئەوەی "گۆشەگیرییان بکات و لە سەرانسەری جیھاندا لەناوببرێن!".[١٤] لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێرش کرایە سەر چەندین ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی ئەمریکا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hardcastle, Jessica Lyons. "Five Eyes fear fresh Russian attacks against infrastructure". www.theregister.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.
  2. ^ "New Five Eyes alert warns of Russian threats targeting critical infrastructure". CSO Online (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.
  3. ^ andreich (2022-05-02). "Romania under cyberattack coming from Russia's Killnet". Romania Insider (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.
  4. ^ "Killnet attacked several websites of state institutions in the Republic of Moldova - Tylaz". web.archive.org. 2022-05-31. Retrieved 2023-10-09.
  5. ^ "Czech Television hit in another wave of cyber attacks". www.expats.cz (بە ئینگلیزی). 2022-04-29. Retrieved 2023-10-09.
  6. ^ "Russia's Killnet hacker group says it attacked Lithuania". Reuters (بە ئینگلیزی). 2022-06-27. Retrieved 2023-10-09.
  7. ^ Goodin, Dan (2022-06-27). "Pro-Russia threat group Killnet is pummeling Lithuania with DDoS attacks". Ars Technica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.
  8. ^ Mascellino, Alessandro (2022-06-27). "Pro-Russian Hacker Group Killnet Hits Critical Government Websites in Lithuania". Infosecurity Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.
  9. ^ "Russia's Killnet hacker group says it attacked Lithuania". Reuters (بە ئینگلیزی). 2022-06-27. Retrieved 2023-10-09.
  10. ^ Goodin, Dan (2022-06-27). "Pro-Russia threat group Killnet is pummeling Lithuania with DDoS attacks". Ars Technica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.
  11. ^ Mascellino, Alessandro (2022-06-27). "Pro-Russian Hacker Group Killnet Hits Critical Government Websites in Lithuania". Infosecurity Magazine (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.
  12. ^ "Russian Hackers Target Norway in Latest Volley of Cyber Attacks". Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). 2022-06-30. Retrieved 2023-10-09.
  13. ^ "Norway blames "pro-Russian group" for cyber attack". Reuters (بە ئینگلیزی). 2022-06-29. Retrieved 2023-10-09.
  14. ^ Kadam, Tanmay (2022-08-02). "Double Whammy: Russian Hackers Launch Cyber Attacks On Lockheed Martin; Armed Forces Hack Into HIMARS -- Reports". Latest Asian, Middle-East, EurAsian, Indian News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-09.