بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کارێزە، سەقز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کارێزە
دێ
کارێزە
کارێزە
پارێزگاکوردستان
شارستانسەقز
ناوچەناوەندی
گوندستانسەرا
ژمارەی دانیشتووان
  سەرجەم٨٧٤
زمان و ئایین
  زمانکوردی (ناوەندی)
  ئایینسوننی (شافعی)
دەشتی کارێزە

کارێزە (Karêze، بە فارسی: کهریزه) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦دا ٨٧٤ کەس لە ١٥١ بنەماڵەدا بووە. کارێزە زۆر لە ناوەندی شاری سەقزەوە نزیکە و بەشێک دانیشتوانی لە سەقز کار دەکەن و بەشێکی( بە زۆری بنەماڵە سەرەکییەکان ) خەریکی جووتیارین.

کێوەکانی کارێزە:

نێوی هەندێ لە کێوەکانی کارێزە بریتین لە "خۆرەتاوە گەورە" ( باکووری رۆژهەڵاتی دێیەکە)، سوڵتان سوورێجە( باکووری ڕۆژهەڵات)، کونە ورچ ( ڕۆژهەڵات)

نێوی هەندێ لە کانییەکانی کارێزە:

بە گشتی کارێزە هەروا کە بە نێوەکەیشیدا شیمانە دەکرێ مەنزڵگای کارێز و کانی بووە . لانیکەم تاکو ساڵانی 80ی کۆچی هەتاوی چەند کانییەک ئاوی لە بەر ڕۆشتووە و لە لایەن خەڵکی نێودێکەوە بۆ خواردنەوە، بە ڕێگای چەن شێرێکی ئاوەوە، کەڵکی لێ وەرگیراوە. نێوی هەندێ لە کانیاوەکانی بریتین لە "کانی سەری"( سەرچاوەی سەرەکی ئاوی ناودێ لە ساڵانی زووتر)، "کانی کوێرە"( خواری ناودێ)، حەوزی ناودێ.

ناوی هەندێ لە پێدەشتەکانی کارێزە:

ئەو پێدەشتانەی کە بە مەبەستی جووتیاری لە لایەن خەڵکی ناودێ کەڵکی لێ وەردەگیرێ بریتین لە : ( باشووری ڕۆژئاوا) کەیلەتوو یان بەربنەی کانیکەوە، فەقێ عەوڵا، بەر ئەسێر، زەلەورە( یان زەلە گەورە) بەر تەپەکە، دارشەریف، کانی سەرچاوە، بەرباخ ( جێگای فڕۆکەخانەی هەنووکەیی شاری سەقز)، خوالە، تریشکایی و ...

(ڕۆژئاوا) : کونە ڕێویی، لادێ، قاوەخانە، کۆشکەڵە( جێگای هەنووکەیی نەخۆشخانەی شفای سەقز)و ...

( باکوور) : هیممەو بەو، کانی ڕەجەو، چەرداخ و...

کارێزە هەروەها سێ رێگای سەرەکی لە کۆنەوە هەبووە:

ڕێگای قاوەخانە(بەرەو پۆلیسڕا) ، ڕێگای شار (بەرەو حەماڵاوای سەقز) ، سێ رێیان یا زیخەڵانی [١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. سەرچاوە خۆجێییەکان

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]