ڤێرا ڕۆبین
| ڤێرا ڕۆبین | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Vera Rubin | |
| لەدایکبوون | ٢٣ی تەممووزی ١٩٢٨ فیلادێلفیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| مردن | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (٨٨ ساڵ ژیاوە) پرینستۆن، نیو جێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Vera Florence Cooper |
| ھاوسەر | Robert Joshua Rubin |
| منداڵ | Karl Rubin، Judith Young |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
| زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | فیزیکزان، ئەستێرەناس، زانستیار |
| بواری کار | ئەستێرەناسی، ستێرفیزیک، کۆسمۆلۆجی، ماددەی تاریک |
| شوێنی کارکردن | زانکۆی جۆرج تاون |
| پەروەردە | زانکۆی جۆرج تاون، زانکۆی کۆرنێل، Vassar College |
| ڕاوێژکاری دکتۆرا | George Gamow |
| ئایین | جوویەتی |
ڤێرا کووپەر ڕۆبین (بە ئینگلیزی: Vera Rubin؛ ٢٣ی تەممووزی ١٩٢٨–٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦) ژنە ئەستێرەناسیی ئەمریکی بوو. ئەو ناسراوە بەوەی توانی ماددەی تاریک بسەلمێنێت، کاتێک توێژینەوەی لەسەر بارستای ٢٠٠ گەلەستێرە ئەنجامدا.[١][٢]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]ڤێرا ڕۆبین لە ڕۆژی ٢٣ی تەممووزی ١٩٢٨، لە فیلادیلفیا، پەنسیلڤانیا لەدایکبوو. ئەو خووشکە بچووکی ماڵەوەیان بوو، لەناو دوو خووشکی دیکەیدا. دایک و باوکی جوو بوون کە لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوە بەرەو ئەمریکا کۆچیان کردبوو. باوکی فیلیپ کووپەر خەڵکی ڤیلننیوس، لیتوانیا بوو. باوکی ناوی خۆی گۆڕی بوو بۆ ئەوەی کاربکات، ئەو ئەندازیاری کارەبا بوو.[٣] دایکی ڕۆس ئەپلیباوم خەڵکی بێسارابیا، مۆڵدۆڤا بوو. دایک و باوکی بەیەکەوە لە کۆمپانیای بێڵ کاریان دەکرد، ھەر ئەوەش ھۆکاربوو کە یەکتری ببینن و دوایی ھاوسەرگیری بکەن. خێزانەکە لە ساڵی ١٩٣٨ بەرەو ئەمریکا کۆچیان کرد. کە ئەوکاتە ڤێرا تەمەنی دە ساڵان بوو.[٢]
ڤێرا ھەر لە تەمەنی زوو حەزی بە زانست و ئەستێرەناسیی بوو، ئەو لەگەل باوکی تێلسکۆپێکیان دروستکرد، بەمەش ڤێرا چاودێری بەردی ئاسمانی دەکرد.[٤][٥][٦]
خوێندن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٤، ڤێرا خوێندنی ئامادەیی لە کۆلێجی کۆلێدجی سنیۆر تەواوکرد.[٥] لە ساڵی ١٩٤٤، بڕواننامەی لە ئەستێرەناسیی وەرگرت.[٤] دواتر ویستوویەتی درێژە بەخوێندن بدات لە زانکۆی پرینستۆن،[٧][٨] بەڵام بەھۆی ڕەگەزەکەیەوە وەرنەگیرا، ئەو زانکۆیە بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ ھیچ ژنێکی وەرنەگرت بوو.[٩] دواتر پێشنیارێکی زانکۆی ھارڤاردی ڕەتکردەوە، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆبێرت جۆشوا ڕۆبین کرد، کە دەرچوویەکی زانکۆی کۆرنێل بوو.[٤]
دواتر چووە زانکۆی ئۆرێل، لەوێ لە ساڵی ١٩٥١ بڕواننامەی ماستەر لە ئەستێرەناسیی وەرگرت.[٥][١٠] دواتریش لە زانکۆی جۆرج واشینگتن، خوێندنی دکتۆرای لە بواری ئەستێرەناسیی تەواوکرد، ئەوێ تاکە زانکۆی پایتەخت بوو کە لەبواری ئەستێرەنناسیی بتواندرێت دکتۆرای لێ بخوێندرێت.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hojan (١١ی شوباتی ٢٠١٩). «ڕۆژی جیھانیی ″ژنان و کچان لە زانستدا″». ڕێکخراوەی زانستی فەرھەنگیی ھۆژان. لە ١٢ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- 1 2 Overbye، Dennis (٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Vera Rubin, 88, Dies; Opened Doors in Astronomy, and for Women». The New York Times. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Bartusiak، Marcia (١٩٩٣). Through a Universe Darkly: A Cosmic Tale of Ancient Ethers, Dark Matter, and the Fate of the Universe. Toronto, Ontario, Canada: HarperCollins Canada. لاپەڕە needed. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٦-٠١٨٣١٠-٣. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- 1 2 3 Irion، Robert (٢٠٠٢). «The Bright Face behind the Dark Sides of Galaxies». Science. ٢٩٥ (5557, February 8): ٩٦٠–٩٦١. doi:١٠.١١٢٦/science.٢٩٥.٥٥٥٧.٩٦٠. PMID ١١٨٣٤٨٠١. S2CID ٤١٨٩١٨٨١.
- 1 2 3 Schudel، Matt (٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Vera Rubin, astronomer who proved existence of dark matter, dies at 88». Washington Post. لە ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Scoles، Sarah (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «How Vera Rubin Discovered Dark Matter». Astronomy Magazine. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «1996 November 8 meeting of the Royal Astronomical Society». The Observatory. ١١٧: ١٢٩–١٣٥. حوزەیرانی ١٩٩٧. Bibcode:١٩٩٧Obs...١١٧..١٢٩.
{{cite journal}}:|bibcode=length بپشکنە (یارمەتی) - ↑ Overbye، Dennis (٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Vera Rubin, 88, Dies; Opened Doors in Astronomy, and for Women». The New York Times.
- ↑ Domonoske، Camila (٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦). «Vera Rubin, Who Confirmed Existence Of Dark Matter, Dies At 88». NPR News. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Larsen، Kristine (١ی ئازاری ٢٠٠٩). «Vera Cooper Rubin». Jewish Women: A Comprehensive Historical Encyclopedia. Brookline, Massachusetts, US: Jewish Women's Archive. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ Popova، Maria (١٨ی نیسانی ٢٠١٦). «Pioneering Astronomer Vera Rubin on Women in Science, Dark Matter, and Our Never-Ending Quest to Know the Universe» (journalist blog). Brain Pickings. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی زانست
- زانایانی ئەمریکیی جوو
- مردووانی ٢٠١٦
- لەدایکبووانی ١٩٢٨
- ئەندامی زانستی ئەکادیمیایی نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- وەرگرانی خەڵاتی مەدالیای نیشتمانی بۆ زانست
- وەرگرانی مەدالیای زێری بۆ کۆمەڵگەی ئەستێرەناسی
- خەڵکی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک لیتوانیا-جوولەکە
- فیزیکزانانی ژن
- ماددەی تاریک
- ئەندامانی ئەکادیمیای نەتەوەییی زانستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا